بەهۆى زۆر سەفەر کردن و دوورکەوتنەوەم بۆ بژێوى منداڵەکانم هەست دەکەم ڕەوشتیان بەرەو خراپی دەڕوات : ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەهۆى زۆر سەفەر کردن و دوورکەوتنەوەم بۆ بژێوى منداڵەکانم هەست دەکەم ڕەوشتیان بەرەو خراپی دەڕوات
پرسیار:

من زۆر سەفەر دەکەم ، و دوور دەکەومەوە لەمنداڵەکانم پاشان دەگەڕێمەوە مانگێک لایان دەبم ، پاشان دوو بارە سەفەر دەکەمەوە بەم شێوەیە .
هەموو ئەمانە لەپێناو بەدەس هێنانی ماڵدایە بۆ منداڵەکانم .
جا لەم ساڵانەی کۆتایدا هەستم کردووە ڕەوشتیان خراپ بووە ، ودەترسم توشی لادان ببن .
جا ئایا من چ بکەم سەفەر بکەم لەپێناو کۆکردنەوەی ماڵ بۆیان یاخود سەفەر نەکەم و لەلایان بمێنمەوە ؟

باش بزانە براکەم هەموو باوکێک خودا ئەمانەتێکی لەگەردنی داناوە ومەسئولیاتی هەیە ولەڕۆژی دوایشدا پرسیاری لەبارەوە لێ دەکرێت .
پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : ( كُلُّكُمْ رَاعٍ وَمَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ ، فَالإِمَامُ رَاعٍ وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ ، وَالرَّجُلُ فِي أَهْلِهِ رَاعٍ وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ ، وَالْمَرْأَةُ فِي بَيْتِ زَوْجِهَا رَاعِيَةٌ وَهِيَ مَسْئُولَةٌ عَنْ رَعِيَّتِهَا ) رواه البخاري (2409) ومسلم (1829) .
واتە : هەمووتان شوانن وهەمووتان بەر پرسن لەو شوانیەتییە ، دەسەڵاتداری وڵات شوانە و بەر پرسە لەو شوانیەتییە ،  پیاویش كاربەدەستە لە سەر ئەندامانی خێزانەكەی و هەر ئەویشە بەرپرسە لە سەر ژێردەستەكەی ، و ئافرەتیش كاربەدەستە لە سەر ماڵ و سامان و منداڵی مێردەكەی و هەر ئەویشە بەرپرسە لە سەریان ..

یەکەم شت کەپێویستە لەسەر باوک ئەوەیە دەبێ گرنگی بەمنداڵەکانی بدات وئاگای لێیان بێت بەتایبەت ئاگادارای دین وڕەوشتیان بێت بەوەش سەرفرازی دونیا ودوا ڕۆژ دەبن .
خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلائِكَةٌ غِلاظٌ شِدَادٌ لا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ) التحريم /6 .
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە خۆتان وماڵ ومنداڵتان لەئاگرێک بپارێزن کەسوتەمەنیەکەی مرۆڤ وبەردە وکۆمەڵێ فریشتەیەک جڵەویان گرتووە کەزۆر توندن وبەهیچ شێوەیەک بێ فەرمانی خودا ناکەن لەوەی کەفەرمانیان پێ دەکات وفەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن .

عەلی کوڕی ئەبوو تالیب فەرموویەتی : علموهم وأدبوهم .
واتە : منداڵەکانتان فێر بکەن وپەروەدەیان بکەن .

بێگومان پێش ئەوەی بەر پرس بیت لەپەیدا کردنی ماڵ ونەفەقە بەر پرسی لەوەی چۆن ڕزگاریان دەکەیت لەسزای خودا لەڕۆژی دواییدا .

چەند نموونەیەکی جوان هەیە لەپیاوان کە جوان خێزانەکان ومنداڵەکانیان پەروەردە دەکەن وئەوەی خودا واجبی کردووە لەسەریان ئەنجامی دەدەن ، بۆ نموونە پیاوێک لەسێ یەکی شەودا خێزانەکەی خەبەر دەکاتەوە بۆ شەو نوێژ کردن ، ولەکاتی بەیانیدا منداڵەکانی هەڵ دەستێنێت بۆ نوێژی بەیانی ولەگەڵ خۆیدا دەیان بات بۆ نوێژ وزیکر ویادی خودا دەکەن وقورئان دەخوێنن تاوەکو خۆر دەر دەکەوێت .

وەپیاوێکی تر منداڵەکەی وا ڕا هێناوە پێنج فەرزە دەیان بات بۆ نوێژ ، وکاتێ نوێژی عەسر کۆتایی دێت لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە ودەرسی قورئانیان پێ دەڵێت وفێری تەجویدیان دەکات وتەفسیری قورئانیان فێر دەکات ، وپاشان دەیان هێنێتەوە بۆ ماڵ .

بەداخەوە زۆر لە باوکان بەئەرکی خۆیان هەڵناسن ئەوەی کە خودا فەرمانی پێ کردوون بەرانبەر منداڵەکانیان بەڵکو تەنها وتەنها گرنگی بەکۆ کردنەوەی پارە وڕەچاو کردنی پێویستیەکانی دونیای منداڵەکانیان دەدەن !!

دەبینی هەندێ لەباوکان کاتێ منداڵەکانیان "تایان" لێ دێت وچەند پلەیەک پلەی گەرمی لەشیان بەرز دەبێتەوە قەراریان لێ دەبڕێت وبەدوای دکتۆری باشدا دەگەڕێن بۆ چارەسەر کردنی منداڵەکانیان حەتمەن ئەمە کارێکی باشە وجێی دەس خۆشییە بەڵام ئەوەی جێی تێبینی و سەر سوڕمانە کاتێ منداڵەکانیان کارێکی حەڕام ئەنجام دەدەن گوێی پێ نادەن تەنانەت پەنا بەخوا جاری وا هەیە تاوانی گەورەش ئەنجام دەدەن کەچی لێی بێدەنگ دەبن .

بێ ئاگا لەوەی گەرمى و حەڕاڕەتی دۆزەخ زۆر بەئێش ترە لە گەرمى و حەڕاڕەتی دونیا ، جا ئایا چۆن بەپەرۆشە بۆ گەرمى و حەڕاڕەتی دونیا بەڵام گەرمى و حەڕاڕەتی دوا ڕۆژی پشت گوێ خستووە ؟!!

هەندێکی تر لەباوکان کاتێ منداڵەکانیان دوا دەکەون لەخوێندن لەهاوەڵەکانیان قەڕاریان نامێنێت ودەچن بەدوای مامۆستادا بەڵکو دەرس بەمنداڵەکانیان بڵێت تاوەکو سەر کەوتوو بن لەتاقی کردنەوەکاندا .

کەچی لەولاوە گەر منداڵەکانیان کەم تەرخەمی بکەن لەئەنجام دانی نوێژدا ویاخود کاری حەڕام ئەنجام بدەن هیچ گوێی پێ نادەن ؟! .

وەهەروەها هەندێکی تر لەباوکان زۆر توڕە دەبن کاتێ منداڵەکانیان مافێک لەمافەکانیان پێ شێل دەکەن وفەرمانێکیان جێ بەجێ ناکەن .

کەچی کاتێ فەرمانەکانی خودا بەجێ ناهێنن هیچ گوێی پێ نادات وەک ئەوەی زۆر سادە وئاسایی بێت .

ئەو دایک وباوکانەی کەگرنگی بەپەروەردە کردنی منداڵەکانیان نادەن وهەوڵی فێر کردنی عەقیدەیەکی دروستیان نادەن وهەوڵ نادەن منداڵەکانیان لەسەر ڕەوشتی ڕەسەنی ئیسلام پەروەردە بکەن وگوێ بە لادان وڕەوشتی ناپەسەندی منداڵەکانیان نادەن یەکەم شت خۆیان زەرەر مەند وڕەنج بەخەسار دەبن وئەو منداڵانە دەبنە بەبەڵاو سەرئێشە بۆیان لەدونیاو دوا ڕۆژدا .

هەر بۆیە ئامۆژگاری ئێمە بۆ جەنابت ئەوەیە :
گەر سەفەرەکەت دوورە و هەست دەکەیت دووریت لەمنداڵەکانت زیان بەخشە ئەوا پێویستە بگەڕێیتەوە نێویان وهەوڵی پەروەدە کردنێکی جوانیان بدەیت .

براکەم خۆت ومنداڵەکانتیش چ قازانجێک دەکەن کاتێ تۆ ماڵیان بۆ کۆ بکەیتەوە لەکاتێکدا ئەوان خراپ دەرچن و ببن بەبەڵا بۆ خۆت و کۆمەڵگا ؟

گەر تەماشای دەورو بەرت بکەیت ئەو پیاوانەی کەلەپێناو پەیدا کردنی ماڵ وپارە بۆ منداڵەکانیان سەفەریان کرد چیان بەسەر هات ومنداڵەکانیان چۆن لاڕێ وسەر گەردان بوون ، خەسارەو مەندی دونیا ودوا ڕۆژ بوون .

دەبینی منداڵەکان هیچ ڕێزێک بۆ ئەو ماندوو بوونەی باوکیان دانانەن بەڵکو هەندێ جار لەگەڵ دەس گرتن بەسەر ماڵەکەدا لەباوکیانیش دەدەن ؟!
ئەو کات باوکە دەزانێت توشی چ خەسارەت مەندیەک بووە وپەشیمان دەبێتەوە .

بەڵام ئایا ئەوکات پەشیمانی هیچ سودێکی هەیە ؟
بێگومان نەخێر .

پرسیار کراوە لە شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله لەبارەی پیاوێکەوە کەخاوەن منداڵە .
لەوڵامدا گوتوویەتی :
گەر سەفەرەکە زیانیان پێ بگەیەنێت ئەوا سەفەر ناکات ، پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : ( كَفَى بِالْمَرْءِ إثْمًا أَنْ يُضَيِّعَ مَنْ يَقُوتُ ) حسنه الألباني في صحيح أبي داود (1692) . واتە : ئەوەندە تاوانە بەسە بۆ کەسێک کەکەم تەرخەم بێت بەرانبەر ئەو کەسانەی کەلێیان بەر پرسە .

جا جیاوازی نی یە زیانەکە زیانی نەفەقه وکەل وپەل بێت یاخود منداڵەکانیان بێ توانا بن زیانیان پێ بگات ، بۆیە ئەم جۆرە لەسەفەر کردنە لەم حاڵەتەدا حەڕامە .
بەڵام گەر زیانیان پێ نەدەگەشت بەڵام دڵ تەنگ دەبوون ئەوا گەر سەفەرەکەی فائیدەیەکی گەورەی تێدا نەبێت وزۆر زیاتر نەبێت لەفائیدەی مانەوە لەلایان وەک ئەوەی زانیاریەکی لەدەس بچێت یاخود زانایەک هەیە پێویستە لەگەڵیدا کۆ ببێتەوە گەرنا باشتر وایە لەلایان بمێنێتەوە .

بەڵام گەر سەفەرەکەی لەپێناو گۆڕینی جەو وکات بەسەر بردن بێت ، ئەم کەسە باشتر وایە لەماڵدا بمێنێتەوە ، لەو حاڵەتەدا پرس بەکەسێکی زانا ولێزان وئەمین دەکات کەئایا چ بکات ؛ چونکە کەسەکان لەم حاڵەتانەدا جیاوازن و وەک یەک نین . وَاَللَّهُ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى أَعْلَمُ" اهـ
"مجموع الفتاوى" (28/28) .

نسأل الله تعالى أن يلهمك رشدك ، ويوفقك لما فيه الخير لك ولأولادك .

والله تعالى أعلم .

سەردان: ٢,٢٦٦ بەش: پەروەردەى منداڵ