حیکمەت لە ڕۆژووی شەش ڕۆژ (شەشەڵان) لەمانگی شەوال چیە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حیکمەت لە ڕۆژووی شەش ڕۆژ (شەشەڵان) لەمانگی شەوال چیە ؟

ئیبنو ڕەجەب (بەڕەحمەت بێت) فەرموویەتی :
دوبارە ڕۆژووگرتن لەپاش مانگی ڕەمەزان کۆمەڵێک سوودی هەیە ، لەوانە :

یەکەم : شەش ڕۆژ بەڕۆژووبوون لەمانگی شەوال و لەگەڵ مانگی ڕەمەزان بەتەواوی پاداشتی ساڵێکی بەڕۆژووبونی هەیە .

دووەم : گرتنی ڕوۆژووی سوننەت لەمانگی شەعبان و مانگی شەوال وەکو نوێژی سوننەت وایە لەپێش وپاش نوێژە فەرزەکان ، بەوپێیە کەم وکوڕی و ناتەواوی لەڕۆژووی فەرز تەواوو کامل دەکات ، چونکە لەڕۆژی قیامەتدا کەموکورتى فەرزەکان بەسوننەت تەواو و کامل دەکرێن .

سێیەم : ڕۆژووگرتن لەمانگی شەوالدا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان قەبوڵ بووە ، چونکە ئەگەر پەروەردگار کاروکردەوەی بەندەیەک وەربگرێت ئەوکات پاش ئەوە مۆفەقی دەکات بۆ کاروکردەوەی چاکە.

چوارەم : ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانەکانی پێشوو ، وە ڕۆژووگران لەڕۆژی جەژندا پاداشت دەدرێنەوە لەسەر بەڕۆژووبونیان لەمانگی ڕەمەزان ، وە دوبارە ڕۆژووگرتنیان لەمانگی شەوالدا شوکرانەبژێری بەندەیە بۆ ئەو پاداشت و بەخششە ، وە چی پاداشت وبەخششێک هێندەی لێخۆشبونی پەروەردگار گەورەو مەزنە .

پێنجەم : وە پێغەمبەری خودا هێندە لەشەونوێژدا بەپێوە دەوەستا تاوەکو پێیەکانی دەئاوسان ، وە پێی دەوترا : بۆچی وا دەکەی لەکاتێکدا خوای گەورە لەتاوانەکانی پێشترو پاشترت خۆشبووە ؟ ئەویش دەیفەرموو : " أفلا أكون عبدا شكورا " واتە : ئەی نابێت بەندەیەکی سوپاسگوزارو شوکرانەبژێربم .

بەگشتی ڕۆژووگرتن سوپاسگوزاری بەندەیە بۆپەروەردگار بەوەی مۆفەقی کردووە بۆ ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان و یارمەتی داوەو لەتاوانەکانی خۆشبووە لەپاداشتی ڕۆژووگرتنەکە ..

سەرچاوە : لطائف المعارف : لا ۲۱۹ .

وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٩٥١ بەش: ڕۆژووى سوننەت