ڕق و کینە و جنێو فرۆشتن و دژایەتی و ناکۆکی لە نێوان فێرخوازانی زانستی شەرعی و پارچە پارچە بوون: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕق و کینە و جنێو فرۆشتن و دژایەتی و ناکۆکی لە نێوان فێرخوازانی زانستی شەرعی و پارچە پارچە بوون
پرسیار:

ئێستا جیاوازى و پارچە پارچە بوونێکى زۆر هەست پێ دەکرێ لە نێوان فێرخوازانى زانستى شەرعى ، و وای لێ هاتووە تەحزیر لەیەکتر دەدرێ و زۆر جار دەگاتە قسەى ناشرین و سوکایەتى جا ئامۆژگاریتان چیە؟

لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا ئامۆژگاری زانای پایەبەرز صالح الفوزان (خوا بیپارێزێت) دەخەینە ڕوو بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی و تێکڕای موسوڵمانان کە دەفەرموێ :
ئامۆژگاریتان دەکەم بەوەی تەقوای خودا بکەن و بەردەوام بن لەسەر زانستی شەرعی ، وە سووربن لەوەی بەدوایدا بگەڕێن ، وە کاروکردەوەی چاکە بکەن بەو زانستەی کەخودای گەورەو فێری کردوون و بانگەوازی خەڵکی بکەن بۆی ، وە خەڵکیش فێری ئەو زانستە بکەن کە فێرکراون لەلایەن زانایان ومامۆستایانەوە.
وە دووربکەونەوە لەڕق وکینە و جنێو فرۆشتن و دژایەتی و ناکۆکی ، کە ئێستا بەربڵاوە لەنێوان فێرخوازانی زانستی شەرعی ، تا وای لێهاتووە ئومەتی ئیسلامیان پارچە پارچە کردووە ، وە فێرخوازانیان تووشی پارچە پارچەبوون کردووە .
وای لێهاتووە کە :
تەحزیر بکەن لەفڵان ..
لەگەڵ فڵانەکەسدا دامەنیشن ..
لەلای فڵانەکەس مەخوێنن ..
ئەمانە هیچ دروست نین ..
ئەگەر ئەو کەسەی تەحزیری لێدەدەی هەڵەی هەبوو ، ئەوا لەنێوان خۆت و ئەودا ئامۆژگاری بکە ، بەڵام تۆ دێی لەناو خەڵکیدا بڵاوی دەکەیتەوەو تەحزیری لێدەدەیت وخەڵکی لێ دوور دەخەیتەوە ، لەکاتێکدا ئەو کەسە زانایە ، یان فێرخوازە ، یان پیاو چاکێکە ، بەڵام هەڵەیەک ئەنجام دەدات ، ناکرێ تۆ بڵاوی بکەیتەوە .. ﴿‏ ﺇِﻥَّ ﺍﻟَّﺬِﻳﻦَ ﻳُﺤِﺒُّﻮﻥَ ﺃَﻥ ﺗَﺸِﻴﻊَ ﺍﻟْﻔَﺎﺣِﺸَﺔُ ﻓِﻲ ﺍﻟَّﺬِﻳﻦَ ﺁﻣَﻨُﻮﺍ ﻟَﻬُﻢْ ﻋَﺬَﺍﺏٌ ﺃَﻟِﻴﻢٌ ﻓِﻲ ﺍﻟﺪُّﻧْﻴَﺎ ﻭَﺍﻟْﺂﺧِﺮَﺓِ ﻭَﺍﻟﻠَّﻪُ ﻳَﻌْﻠَﻢُ ﻭَﺃَﻧﺘُﻢْ ﻟَﺎ ﺗَﻌْﻠَﻤُﻮﻥَ
پێویستە موسوڵمانان ئامۆژگاری یەکتری بکەن ، وە یەکتریان خۆشبوێت ، چ جای کەسانی فێرخوازی زانستی شەرعی ، چ جای لەگەڵ زانایان و ڕێزلێگرتنیان .
وە نابێت وا لەخەڵک بگەیەنیت کە ڕقیان لێیان بێت و خەڵکی لێیان دووربخەنەوە ، ئەمە خراپەکاریەکی زۆر گەورەیە ، وە هۆکاری ڕق وکینەو فیتنەو ئاژاوە نانەوەیە..
لەو کارانە دووربکەونەوە ئەی خوا پاداشتان بەخێربداتەوە ..
وە بەو جۆرە بن کە خوا فەرمانمان پێدەکات ..‏ ﴿ ﻭَﺇِﻥَّ ﻫَٰﺬِﻩِ ﺃُﻣَّﺘُﻜُﻢْ ﺃُﻣَّﺔً ﻭَﺍﺣِﺪَﺓً ﴾ ‏ ..
﴿ ﻭَﻟَﺎ ﺗَﻜُﻮﻧُﻮﺍ ﻛَﺎﻟَّﺬِﻳﻦَ ﺗَﻔَﺮَّﻗُﻮﺍ ﻭَﺍﺧْﺘَﻠَﻔُﻮﺍ ﻣِﻦْ ﺑَﻌْﺪِ ﻣَﺎ ﺟَﺎﺀَﻫُﻢُ ﺍﻟْﺒَﻴِّﻨَﺎﺕُ ۚ ﻭَﺃُﻭﻟَٰﺌِﻚَ ﻟَﻬُﻢْ ﻋَﺬَﺍﺏٌ ﻋَﻈِﻴﻢٌ ﴾ ‏ .
بەردەوام بن و سووربن لەسەر :
خۆشەویستی .
ئامۆژگاری یەکتر .
وە هاوکار ویارمەتیدەری یەکتربن لەسەر چاکەکاری ..
وە وریابن و دووربکەونەوە لەسەر ئەو شتانەی کە جیاوازی وپەرتەوازەیی دەخاتە نێو موسوڵمانان ، بەتایبەت لەم ئان وساتەدا ..
چونکە ئێستا موسوڵمانان زۆر پێویستیان بەیەکگرتن وتەبایی هەیە ، وە پێویستیان بەپچڕان ونەمانی دووبەرەکی وڕق وکینە هەیە ، وە بەپێویستن بۆ هاوکاری و یارمەتیدانی یەکتر لەسەر چاکەکاری وتەقوای خودا .
مەبنە هاوکاری دوژمنان لەسەر موسوڵمانان وپارچە پارچەکردنیان .
ئەگەر هاتوو جیاوازی و پارچە پارچەبوون کەوتە نێوان زانایان و فێرخوازانی زانستی شەرعی ئیدی کێ دەمێنێتەوە بۆ ئەم ئوممەتە ؟؟!
عەوامی خەڵکی شتیان لەسەرنیەو سورنین لەسەر شت ، ئەوەی هەیە فێرخوازانی زانستی شەرعیە کە چاکەخوازن لەنێوان خەڵکیدا و فێری زانستیان دەکەن ..
بۆیە وازبهێنن لەو کردارە ناشیرینانە ، وە دووربکەونەوە لەڕقەبەرایەتی و دەمەقاڵێ و سیفەتە ناشیرینەکان ..
﴿ ‏ﻭَﻟَﺎ ﻳَﻐْﺘَﺐْ ﺑَﻌْﻀُﻜُﻢْ ﺑَﻌْﻀًﺎ ﺃَﻳُﺤِﺐُّ ﺃَﺣَﺪُﻛُﻢْ ﺃَﻥْ ﻳَﺄْﻛُﻞَ ﻟَﺤْﻢَ ﺃَﺧِﻴﻪِ ﻣَﻴْﺘًﺎ ..﴾ ‏
﴿‏ ﻭَﻟَﺎ ﺗُﻄِﻊْ ﻛُﻞَّ ﺣَﻠَّﺎﻑٍ ﻣَّﻬِﻴﻦٍ ‏( 10 ‏) ﻫَﻤَّﺎﺯٍ ﻣَّﺸَّﺎﺀ ﺑِﻨَﻤِﻴﻢٍ ‏(11 ‏) ﻣَﻨَّﺎﻉٍ ﻟِّﻠْﺨَﻴْﺮِﻣُﻌْﺘَﺪٍ ﺃَﺛِﻴﻢٍ
گوێڕایەڵی ئەو کەسانە مەبن کەهاوکار و داردەستی شەیتانن لەپەرتەوازەیی و دووبەرەکی خستنە نێو موسوڵمانان و لاوازکردنیان.
هەرکەسێکتان بینی کەم وکوڕی و هەڵەیەکی هەیە ئامۆژگاری بکەن ئەگەر هاتوو سەلمێنرا ئەو هەڵەیان هەیە ، نەک بەپروپاگەندەو قسەی ئەملاو ئەولا باوەڕبکەن ،﴿ ﻳَﺎ ﺃَﻳُّﻬَﺎ ﺍﻟَّﺬِﻳﻦَ ﺁَﻣَﻨُﻮﺍ ﺇِﻥْ ﺟَﺎﺀَﻛُﻢْ ﻓَﺎﺳِﻖٌ ﺑِﻨَﺒَﺄٍ ﻓَﺘَﺒَﻴَّﻨُﻮﺍ ﺃَﻥْ ﺗُﺼِﻴﺒُﻮﺍﻗَﻮْﻣًﺎ ﺑِﺠَﻬَﺎﻟَﺔٍ ﻓَﺘُﺼْﺒِﺤُﻮﺍ ﻋَﻠَﻰ ﻣَﺎ ﻓَﻌَﻠْﺘُﻢْ ﻧَﺎﺩِﻣِﻴﻦ﴾ ﴿ ﻳَﺎ ﺃَﻳُّﻬَﺎ ﺍﻟَّﺬِﻳﻦَ ﺁﻣَﻨُﻮﺍ ﺇِﺫَﺍ ﺿَﺮَﺑْﺘُﻢْ ﻓِﻲ ﺳَﺒِﻴﻞِ ﺍﻟﻠَّﻪِ ﻓَﺘَﺒَﻴَّﻨُﻮﺍ ﻭَﻟَﺎ ﺗَﻘُﻮﻟُﻮﺍ ﻟِﻤَﻦْ ﺃَﻟْﻘَﻰٰ ﺇِﻟَﻴْﻜُﻢُ ﺍﻟﺴَّﻠَﺎﻡَ ﻟَﺴْﺖَ ﻣُﺆْﻣِﻨًﺎ
خودای بەرز هانمان دەدات بەوەی هەوڵی یەکڕیزی وتەبایی بدەین لەنێوان موسوڵمانان و یەکگرتووبین و هاوکارو یارمەتیدەری یەکتربین لەسەر هەموو کارێکی چاک و ئامۆژگاریکار بین ..
نەمانگوتووە وازبێرن با هەڵە بکرێت ، بەڵکو هەڵەکان چاکبکەنەوە ، ناڵێین واز لەو هەڵەو کەم وکوڕیانە بهێنن کەهەیە ، بەڵکو دەڵێین هەوڵبدەن بەڕێگا شەرعیەکان هەڵەکان مەهێڵن و چاکی بکەنەوە ..
خوای گەورە هەموو لایەک مۆفەق بکات بەهەر کارێک کەخۆی پێی خۆشەو لێی ڕازیە ..
وصلی الله وسلم علی نبينا محمد وعلی آله وٲصحابه ...

سەردان: ٣,١٤٧ بەش: ئادابەکانى طالب عیلم