هەندێ لەو سوننەتانەی کەپشتگوێ خراون لەهەڵس وکەوت کردن لەگەڵ خێزاندا : ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەندێ لەو سوننەتانەی کەپشتگوێ خراون لەهەڵس وکەوت کردن لەگەڵ خێزاندا
پرسیار:

چۆن هەڵس وکەوت لەگەڵ خێزاندا بکەین لەژێر ڕۆشنایی سوننەتەکانی پێغەمبەردا ؟

سەرەتا با بزانین دەبێ چۆن هەڵس وکەوت لەگەڵ خێزاندا بکەین لەژێر ڕۆشنایی سوننەتەکانی پێغەمبەردا ؟
1- پێکەنین بەدەم خێزانەوە :
پێغەمبەری خوا فەرموویەتی " تبسمك في وجه أخيك لك صدقة " ( صحيح الترمذي 1956 )
واتە : پێکەنینت لەگەڵ براکەتدا خێرو سەدەقە .
بێگومان خێزان لەهەموو کەس لەپێشترە لەوەی لەگەڵی پێ بکەنیت .

2- باش بوون لەگەڵ خێزاندا بەخواردن بەخشین پێی :
پێغەمبەری خوا فەرموویەتی " إنك لن تنفق نفقة إلا أجرت عليها حتى اللقمة ترفعها إلى فم امرأتك " ( متّفق عليه )
واتە : بەتەئکید تۆ هیچ شتێک ناکەیتە مەسڕەف ونایبەخشیت ئیلا پاداشت وەردەگریت لەسەری !
تەنانەت ئەو پارووەش کەدەیکەیت بەدەمی حێزانەکەتەوە .

3- باش بوون لەگەڵ خێزاندا بەخواردنەوەی ئاو لەجێ دەمی ئەوەوە :
عائشة رضي الله عنها - دەڵێت " كنت أشرب وأنا حائض ، ثم أناوله النبي ، فيضع فاه على موضع فيَّ ، فيشرب ، وأتعرق العرق وأنا حائض ، ثم أناوله النبي فيضع فاه على موضع فيَّ ... "
( رواه مسلم )
واتە : من ئاوم دەخواردەوە لەکاتێکدا کەلەسوڕی مانگانەدا بووم ، پاشان دەمدایە پێغەمبەر ، ئەویش دەمی دەنایە جێ دەمی منەوە ، وئاوی دەخواردەوە ، ومن ئێسقانم دەکڕانەوە لەکاتێکدا کەلەسوڕی مانگانەدا بووم ، پاشان دەمدایە پێغەمبەر ، ئەویش دەمى دەخستە جێ دەمی منەوە .

4- سەر خستنە باوەشی :
عائشة رضي الله عنها دەڵێت " كان رسول الله يتكئ في حجري ، فيقرأ القرآن وأنا حائض "
( متّفق عليه )
واتە : پێغەمبەری خوا سه‌ری ده‌كرده‌ سه‌ركۆشم ، وقورئانی دەخوێند لە لەکاتێکدا کەلەسوڕی مانگانەدا بووم .

5- خۆشوشتن لەگەڵ خێزاندا لەیەک مەنجەڵدا :
لەفەرموودەی ( عائشة وأم سلمة وميمونة وابن عمر) دا رضي الله عنهم هاتووە " أن النبي كان يغتسل هو وزوجته من إناء واحد حتى يقول لها : أبقي لي ( أي الماء ) وتقول هي : أبق لي ".
( متّفق عليه )
واتە : پێغەمبەر و خێزانەکەی لەیەک مەنجەڵدا خۆیان دەشوشت تەنانەت بەخێزانەکەی دەفەرموو ، بەشم ئاو بهێڵە ، وخێزانەکەشی بەوی دەگوت ، تۆش بەشم بهێڵە .

6- گاڵتە کردن لەگەڵ خێزاندا :
پێغەمبەری خوا بە جابر بن عبد اللەی فەرموو " هلا بكرًا تلاعبها وتلاعبك " ( متفق عليه )
واتە : كچێكت ماره‌ كردبایه‌ تا یاری له‌گه‌ڵ بكه‌ى و یاریت له‌گه‌ڵ دا بكات.

• وعائشة رضي الله عنها دەڵێت : أنها كانت مع النبي في سفر ، وهي جارية ، فقال لأصحابه : تقدموا ، فتقدموا ، ثم قال لها : تعالي أسابقك "
( السلسلة الصحيحة 1/254 )
واتە : لەسەفەرێکدا لەگەڵ پێغەمبەردا بووم ، لەکاتێکدا عائشە هێشتا منداڵ بوو ، بەهاوەڵەکانی فەرموو : پێش کەون ، ئەوانیش پێش کەوتن ، پاشان پێی فەرمووم : وەرە با پێش بڕکێت لەگەڵ بکەم .

7- یارمەتی دانی لەکار وباری ماڵدا :
پرسیار کرا لە عائشة رضي الله عنها : ما كان رسول الله يعمل في بيته ؟ قالت : كان بشرا من البشر يفلي ثوبه ويحلب شاته ويخدم نفسه "
( صحيح الأدب المفرد 4996 )
واتە : پێغەمبەری خوا چی دەکرد لەماڵدا ؟
فەرمووی : مرۆڤێک بوو وەک هەر مرۆڤێکی تر ، جلەکانی خۆی دەدووریەوە ، ومەڕەکەی دەدۆشی ، وخزمەتی خۆی دەکرد .

8- پاک کردنەوەی دەم وددان لەپێناو خێزاندا :
عائشة رضي الله عنها : كان رسول الله " إذا دخل بيته بدأ بالسواك ".
( صحيح مسلم )
واتە : پێغەمبەری خوا کاتێ بهاتبایەتەوە بۆ ماڵ سەرەتا سیواکی دەکرد .

9- خۆ بۆن خۆش کردن وخۆڕازاندنەوە بۆ خێزان :
ابن عباس رضي الله عنهما دەڵێت " إني أحب أن أتزين لها كما أحب أن تتزين لي "
( مصنف ابن أبي شيبة ) .
واتە : من خۆم بۆ خێزانم جوان دەکەم هەروەک چۆن پێم خۆشە خێزانم خۆی بۆ من جوان بکات وبڕازێنێتەوە .

10- بانگی دەکات بەشێوەیەک ناوی بچووک دەکاتەوە وبەکونیەیەک بانگی دەکات کەپێی خۆشە :
پێغەمبەری خوا بە [ عائشة ]ی دەفەرموو " ياعائش ، ياعائش ئەوا جبیرلە وسەلامت لێ دەکات .
( متفق عليه ) .
وەهەروەها بە عائشەی دەفەرموو : " يا حميراء ".
( السلسلة الصحيحة 818/7 ) .
جا (الحميراء) بچوک کراوەی ( حمراء ) مەبەست لێی سپیە .
وەهەروەها عائشە بەپێغەمبەری خوای گوت : يارسول الله كل نسائك لها كنية غيري ، فكنّاها " أم عبد الله ".
( السلسلة الصحيحة 255/1 )
واتە : ئەی پێغەمبەری خوا هەموو خێزانەکانت جگە لەمن کونیەیان هەیە ، ئەویش ئەم کونیەیی بۆ دانا وپێی دەگوت :دایکی عبدالله .

11- چاو پۆشی کردن لەهەندێ لەکەم وکورتیەکانی :
پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : " لا يفرك ( أي لايبغض ) مؤمنٌ مؤمنة إن كرِهَ منها خُلُقاً رضي منها آخر "
( رواه مسلم )
واتە : با پیاو ڕقی لە خێزانی خۆی نەبێت ، چونکە گەر لەڕەوشتێکی ڕازی نەبێت لەڕەوشتێکی تری ڕازیە .

12- هاوبەش بوون لەغەم وناخۆشیەکانیدا وسڕینی فرمێسکی گەر گریا .
ئەنەس دەڵێت : كانت صفية مع رسول الله في سفر ، وكان ذلك يومها ، فأبطأت في المسير ، فاستقبلها رسول الله وهى تبكي ، وتقول حملتني على بعير بطيء ، فجعل رسول الله يمسح بيديه عينيها ، ويسكتها " ( صحيح النسائي )
واتە : صەفیە لەسەفەرێکدا لەگەڵ پێغەمبەری خوادا بوو ، وئەو ڕۆژە سرەی ئەو بوو ، لەسەر خۆی ڕێی دەکرد ، پێغەمبەر پێی گەیشت لەکاتێکدا ئەو دەگریا ودەیگوت : منی خستۆتە سەر وشترێکی لەسەر خۆ وتەمبەڵ ، پێغەمبەری خواش فرمێسکەکانی دەسڕی ودڵی دەدایەوە .

13- تەحەمول کردنی موناقەشەکانی :
عومەری کوڕی خەتاب دەڵێت : صخبت عليّ امرأتي فراجعتني ( أي ناقشتني في موقف ) فأنكرتُ أن تراجعني ! قالت : ولِمَ تُنكر أن أراجعَك ؟ فوالله إن أزواج النبي ليراجِعْنه " ( رواه البخاري )
واتە : خێزانەکەم لێم توڕە بوو وگلەیی لێم کرد وموناقەشەی لەگەڵم دەکرد ، منیش ئینکاریم لێ کرد وپێم سەیر بوو دەمە دەمەم لەگەڵدا دەکات !
ئەویش گوتی : ئەوە چی یە بۆ پێت ناخۆشە موناقەشەت لەگەڵ بکەم ؟!
دەی سوێند بەخوا خێزانەکانی پێغەمبەری خوا موناقەشە لەگەڵ پێغەمبەردا دەکەن .

14- ڕەخنە لەخواردنەکانی ناگرێت :
ئەبو هوڕەیڕە دەڵێت : " ما عاب النبي طعاما قط إن اشتهاه أكله وإلا تركه "
( رواه البخاري )
واتە : هەرگیز پێغەمبەری خوا عەیبی لەخواردن نەدەگرد گەر حەزی لێ کردبایە دەیخوارد گەرنا وازی لێ دەهێنا .

15- سوپاس کردن لەسەر ئەو شتانەی ئامادەی دەکات :
پێغەمبەری خوا فەرموویەتی" من لم يشكر الناس لم يشكر الله "
( صحيح الترغيب والترهيب 976)
واتە :هەر کەسێک سوپاسی خەڵک نەکات سوپاسی خوداش ناکات .

16- ڕێز گرتن لەکەس وکار وهاوڕێکانی:
عائشة رضي الله عنها -دەڵێت: " إن كان رسول الله ليذبح الشاة فيتتبع بها صدايق خديجة فيهديها لهن "
( صحيح الترمذي )
واتە : پێغەمبەری خوا مەڕێکی سەر دەبڕی ودەگەڕا بەشوێن هاوڕێکانی خەدیجەدا وبەهەدیە پێی دەبەخشین .

17- ئاگادار کردنەوەی بەوەی دەس بەرداری نابێت :
عائشة رضي الله عنها بەسەر هاتی ئوم زەرع ومێردەکەی گێڕاوەتەوە کەچۆن لەگەڵی باش بووە وپاشان تەڵاقی داوە ، جا پێغەمبەری خوا لەو کاتەدا بە عائشەی رضي الله عنها فەرموو " كنت لك كأبي زرع لأم زرع غير أني لا أطلقك "
( صحيح البخاري )
واتە : من وەکو ئەبو زەرع وام بۆ تۆ بەڵام من تەڵاقت نادەم .

18 - گرنگی پێدانی لەکاتی ناخۆشی ونەخۆشیەکانیدا :
عائشة رضي الله عنها بەسەر هاتی بوختان بۆ کردنکەی گێڕاوەتەوە و دەڵێت : كنت إذا اشتكيت رحمني ، ولطف بي ، فلم يفعل ذلك بي في شكواي تلك فأنكرت ذلك منه كان إذا دخل علي وعندي أمي تمرّضني قال : كيف تيكم ! لايزيد على ذلك "
( رواه البخاري )
واتە: پێشتر من کاتێ توشی ناڕەحەتیەک بوومایە ، پێغەمبەری خوا دڵی دەدامەوە ، وڕەحمی پێم دەکرد ، بەڵام لەم بەسەرهاتەمدا ئەوەی لەگەڵم نەدەکرد وکاتێ بهاتبایە بۆ لام ودایکم لەلام بوو ، کەلەنەخۆشیەکەمدا سەردانی دەکردم ، ودەیفەرموو ، حاڵی چۆنە؟ ، لەمە زیاتری نەدەگوت .

وەهەروەها عائشە دەڵێت " كان اذا مرض أحدٌ من أهل بيته نفث عليه بالمعوذات "( رواه مسلم )
واتە : پێغەمبەری خوا عادەتی وا بوو گەر یەکێک لەکەس وکارەکەی نەخۆش بکەوتایە سورەتی (الناس والفلق)ی بەسەردا دەخوێندن وفوی دەکرد بەلاشەیاندا .

19- هاری کاری کردنی لەسەر گوێڕایەڵی خودای پەوەردگاردا :
پێغەمبەری خوا فەرموویەتی " رحم الله رجلاً قام من الليل ، فصلي وأيقظ امرأته ، فأن أبت نضح في وجهها الماء "
( صحيح أبي داود )
واتە : ڕەحمەتی خوا لەپیاوێک بێت کەشەو هەڵدەستێت ، ونوێژ دەکات وخێزانی بەخەبەر دەکاتەوە ، گەرهەڵنەستا ئاو دەکات بە دەم و چاویدا .

20- باوەڕ پێکردن وسقه پێکردای وتاوان بار نەکردنی بەخیانەت :
هەروەک هاتووە : نهى رسول الله " أن يطرق الرجل أهله ليلاً وأن يخونهم ، أو يلتمس عثراتهم "
( صحيح مسلم )
واتە : پێغەمبەری خوا ڕێگری دەکرد لەوەی پیاو بەشەو بگەڕێتەوە نێو خێزانی ، یاخود تۆمەت باری بکات بەخیانەت یاخود شوێنی کەم و کورتیەکانی بکەوێت .

21- ماچ کردنی خێزانی کاتێ بیەوێ لەماڵ دەرچێت :
عائشة رضي الله عنها دەڵێت " قبّل النبي بعض نسائه ثم خرج إلى الصلاة ولم يتوضأ "
( رواه أبو داود وقوّاه )
واتە : پێغەمبەر ماچی هەندێ لەخێزانەکانی کرد پاشان چوو بۆ نوێژ ودەس نوێژی نەگرتەوە .

وفقكم الله وأعانكم واسعدكم في الدارين .

سەردان: ٧,٤٠٧ بەش: مافەکانى ژن و مێرد