ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو گەنجە مولتەزیمانە کەبەردەوام سەرقاڵن بەئینتەرنێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو گەنجە مولتەزیمانە کەبەردەوام سەرقاڵن بەئینتەرنێتەوە؟

بێگومان شتێکی ئاشکرایە کە ئینتەرنێت شتی باش وخراپیشی تێدایە ، ئەو کەسەی بەدوای خێردا بگەڕێت دەستی دەکەوێت ، زانستی شەرعی و زمانەوانی وجگە لەمانەشی تێدایە ، وەهەروها خراپەیەکی بێئەندازەشی تێدایە ، و پێم گەیشتووە کەزۆر لەکەناڵە ئاسمانیەکان خراپترە .

جا ئامۆژگاری من بۆ ئەو برایانە ئەوەیە :
لەخوا بترسن وتەقوای خوا بکەن ، و با بزانن ئەوان بۆ ئەوە دروست نەکراون بەڵکو بۆ عیبادەتی خودا دروست بوون ، وکاتێ ئەوان خۆیان دابەزێنن بۆ ئاستی ئاژەڵ کەتێرکردنی هەوا وئارەزووەکانە ئەوا بەتەئکید خەسارەومەندی دونیا ودوا ڕۆژ دەبن پەنا بەخوا ، پێویستە لەسەر برا موسوڵمانەکان دینەکەیان بپارێزن ، وکاتەکانیان بەفیڕۆ نەدەن ، وئەو تەمەنە بەنرخە بەزایە نەدەن ، سوێند بەخوا تەنها یەک چرکە لەهەزار دینار باشترە ، ئێوە بیر کەنەوە گەر کەسێک ئەجەلی بێت وپێی بڵێن هەموو دونیامان بەرێ بۆ ئەوەی یەک دەقە دوای خەین ئەوا بێگومان دەڵێت بەڵێ وڕازی دەبێت . هەر بۆیە خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمْ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ ۞لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحاً فِيمَا تَرَكْتُ كَلاَّ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴾[المؤمنون:99-100].
تا یه‌كێك له‌وان له‌ كافران كاتێك كه‌ مردن بۆی دێت و ده‌مرێت ، ئه‌له‌و كاته‌ هاوار ئه‌كات ئه‌ی په‌روه‌ردگار بمگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دونیا.
به‌ڵكو له‌ دونیادا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌م كه‌ پێشتر نه‌مكردبوو داوا ناكات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دونیا تا رابوێرێت و تاوان بكات به‌ڵكو تا كرده‌وه‌ى چاك بكات، كه‌واته‌ ئه‌وه‌ى له‌ ژیاندایه‌ با كرده‌وه‌ى چاك بكات پێش ئه‌وه‌ى بمرێت و داواى گه‌ڕانه‌وه‌ بكات و نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ ، خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: نه‌خێر گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ دونیا نیه‌ ، ئه‌مه‌ ته‌نها قسه‌یه‌كه‌ ئه‌و ئه‌یڵێ ، وه‌ له‌ پێش ئه‌مانه‌وه‌ ژیانی به‌رزه‌خ و ناو قه‌بر هه‌یه‌ تا ڕۆژی قیامه‌ت.

داوا لەخودا دەکەم هەمومان عاقیبەت خێر بکات ، هەربۆیە لەفەرموودەیەکدا هاتووە «ما من ميت يموت إلا ندم، إن كان محسناً ندم ألا يكون ازداد، وإن كان مسيئاً ندم ألا يكون استعتب».
واتە : هیچ کەسێک نامرێت ئیلا پەشیمان وخەفەت بارە ، گەر چاکە کار بێت پەشیمانە لەوەی چاکەی زیاتری نەکردووە ، وە ئەگەر خراپە کار بێت پەشیمانە لەوەی خۆزگە ئەو خراپانەی نەکردبایە .

براکەم تەمەنت بپارێزە ، دەی سوێند بەخوا تەمەن وکات زۆر لەزێڕ وزیو بەنرخ ترە ، جا کاتی مرۆڤ دینارێک بەفیڕۆ نەدات ئایا چۆن ئەو تەمەنە کەخۆشگوزەرانی وبەدبەختی ئەوی پێوە بەندە چۆن بەفیڕۆی دەدات ؟!
اللهم اجعلنا من السعداء، اللهم اجعلنا من السعداء، اللهم اجعلنا من السعداء يا رب العالمين.

سەرچاوە : سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [72]
شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

سەردان: ٢,٢٥٨ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان