ئەو کەسەى کە لە نیوەدا دەگات بە نوێژى خۆر گیران ومانگ گیران چۆن نوێژەکەى بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کەسەى کە لە نیوەدا دەگات بە نوێژى خۆر گیران ومانگ گیران چۆن نوێژەکەى بکات؟
پرسیار:

ئەگەر کەسێک هات بۆ ئەوەی نوێژی (خۆرگیران و مانگ گیران) بکات ، بینی کە ئەوان لە ڕکاتی یەکەم لە ڕکوعی دووەمن ، ئایا ڕکاتی یەکەمی بۆ حسابە یان نا ؟ 

سەرەتا دەبێ ئەوە بزانرێت کە نوێژى خۆرگیران و مانگ گیران دوو ڕکاتە و لە ڕکاتى یەکەم دوو جار ڕکوع دەبرێت واتە کە ئیمام لە ڕکوع هەستایەوە ناچێتە سوجدە بەڵکو دیسان قورئان دەخوێنێ و پاشان ڕکوعى دووەم دەبات ، جا ئەگەر کەسێک هاتە مزگەوتە و ئیمام لە ڕکوعى دووەم بوو ئەوا زانایى پایەبەرز عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله دەفەرموێ : 

ئەگەر نوێژ خوێن هات و پێشنوێژەکە لە ڕکوعی دووەم بوو لە لە نوێژی خۆرگیران و مانگگیران ئەوا (الله ٲکبر) دەکات و نوێژیان لەگەڵ دەکات ، بەڵام ئەو ڕکاتەی بۆ ناژمێردرێت ، چونکە بنچینەکە ڕکوعی یەکەمە ، پێویستە بیگێڕێتەوە ، ئەوە دەگێڕێتەوە کەلەدەستی چووە ، ڕکاتی یەکەم دەگێڕێتەوە بە هەردوو ڕکوع و هەردوو سوجدەکەیەوە ، وە ئەو ڕکوعەی دووەمیش ئەگەر پێیدا گەشت ئەوە بە سوود و سوونەت بۆی دەژمێردرێت ،
بەڵام لە کاتی گێڕانەوەدا ڕکاتی یەکەم دەگێڕێتەوە بە هەر دوو ڕکوع و هەردوو سەجدەکەیەوە .