تەواف و سەعى نێوان سەفا و مەروە ئەبێ بە دوای یەکدا بکرێت و نابێ بەینیان هەبێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تەواف و سەعى نێوان سەفا و مەروە ئەبێ بە دوای یەکدا بکرێت و نابێ بەینیان هەبێ
پرسیار:

ئایا واجبە هەر حەوت تەوافەکە بەدوای یەکدا ئەنجام بدرێن یاخود دەتوانرێت فەسڵ بکرێت لەنێوانیاندا و هەندێکی تاخیر بکرێت و یەکسەر ئەنجام نەدرێن ؟ یان ئەگەر لەکاتى تەواف یان سەعى نێوان سەفا و مەروە کردندا قامەت کرا بۆ نوێژ چۆن تەوافەکە تەواو بکەین؟

یەکەم :
لەسەر بۆچوونی ڕاست و ڕاجحی زانایان بەدوای یەکدا کردنی هەنگاوەکانی تەواف شەڕتی دروستێتیەتی تەوافە ، بەڵام دروستە بۆ ماوەیەکی کەم فەسڵ بخرێتە نێوانیانەوە .
شيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :
" من شروط صحة الطواف : الموالاة بين أشواطه " . انتهى من "اللقاء الشهري" (3 /205) .
واتە : یەکێک لەشەڕتەکانی تەواف ئەوەیە هەمووى بەدوای یەکدا ئەنجام بدرێن .

دووەم :
گەر نوێژ دابەسترا و تۆ خەریکی تەواف کردن بوویت ، ئەوا نوێژەکە دەکەیت ، پاشان تەوافەکەت لەو جێگەیەوە دەس پێ دەکەیت کە لەبەر نوێژەکەت بڕیبووت .

شيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :
" إذا أقيمت الصلاة وأنت تطوف ، سواء طواف عمرة أو طواف حج أو طواف تطوع : فإنك تنصرف من طوافك وتصلى ، ثم ترجع وتكمل الطواف ، ولا تستأنفه من جديد ، وتكمل الطواف من الموقع الذي انتهيت إليه من قبل ، ولا حاجة إلى إعادة الشوط من جديد ، لأن ما سبق بني على أساس صحيح ، وبمقتضى إذن شرعي ؛ فلا يمكن أن يكون باطلاً " .
انتهى من " فتاوى نور على الدرب " (12/2) .
واتە : گەر نوێژ دابەسترا وتۆ خەریکی تەواف کردن بوویت ، جا تەوافی عەمڕە یاخود حەج یاخود سوننەت بوو ، ئەوا واز لەتەوافەکە دێنیت ونوێژ دەکەیت ، پاشان دەگەڕێیتەوە وتەوافەکەت تەواو دەکەیت ، لەسەرەتاوە دەست پێ ناکەین ، بەڵکو لەو جێگەیەوە دەس پێ دەکەیت کەلەبەر نوێژەکە وازت لێ هێنابوو ، هیچ پێویست ناکا دوو بارەى بکەیتەوە ؛ چونکە ئەوەی پێشتر کراوە لەسەر بنەمایەکی سەحیح ئەنجام دراوە ، وبەشێوەیەکی شەرعی بووە ، بۆیە ناگونجێت باتڵ بێت .

وە شيخ صالح الفوزان حفظه الله دەڵێت :
یەکێک لەشەڕتەکانی تەواف ئەوەیە هەمووى بەدوای یەکدا ئەنجام بدرێن ، وەبەهەمان شێوە بەردەوام بوون تاوەکو تەواوی دەکات ، بەڵام دروستە لەبەر عوزرێک بیبڕێت ، وەک ئەوەی نوێژ دابەسترێت لەکاتێکدا کە ئەو نوێژ دەکات لەم حاڵەتدا نوێژەکەی دەکات پاشان کاتێ کەسەلامی دایەوە دەس دەکا بەتەوافەکەی لەو جێگەیەوە کەبڕیبووی ، وەبەهەمان شێوە گەر لەکاتی تەواف دا تاقەتی نەبوو وهەندێ پشووی دا وپاشان دەستی کردەوە بەتەواف کردن ئەوا دروستە ٳن شاء الله ، بەڵام گەر بەبێ هۆ تەوافەکەی بڕی ، بۆ نموونە ماوەیەکی زۆر بەینی خستە نێوان تەوافەکەى ، لەم حاڵەتدا پێویستە لەسەرەتاوە دەس پێ بکات ، چونکە بەبێ عوزر تەوافی بچڕاندووە وڕاستەوخۆ بەدوای یەکدا نەیکردوون .
المنتقى من فتاوى الفوزان" (67 /1) .

وەهەروەها پرسیار کراوە لە شيخ ابن عثيمين رحمه الله :
پیاوێک دوو تەوافی کردووە ولەبەر قەرەباڵغی کاتژمێرێک یاخود دوو کاتژمێر پشووی داوە ، پاشان گەڕاوەتەوە ودەستی کردووە بەتەواف جا ئایا لەسەرەتاوە دەس پێ دەکات یاخود لەو جێگەیەوە دەس پێ دەکات کەتەوافەکەی بڕیوە ؟
لە وەڵامدا فەرمویەتى :
گەر فەسڵەکە درێژ بوو کاتژمێرێک یاخود دوان :
ئەوا واجبە لەسەری دوو بارە لەسەرەتاوە دەس پێ بکات ، بەڵام گەر کەم بوو ئەوا دروستە ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە مەرجە تەواف وسەفاو مەڕوە بەدوای یەکدا بکرێن وفەسڵ نەخرێتە نێوانیانەوە ، بۆیە گەر فەسڵێکی درێژ خرایە نێوانیانەوە ، ئەوا پێویست دوو بارە لەسەرەتاوە دەس پێ بکرێن ، بەڵام گەر فەسڵەکە زۆر نەبوو دەقەیە دوو دەقە یاخود سێ دەقە وپاشان هەستایەوە ئەوا دروستە وهیچی تێدا نی یە وئاساییه " .
انتهى من "مجموع فتاوى ورسائل العثيمين" (22/ 293) .

سەردان: ٣,٠٥٨ بەش: چۆنێتى حەج کردن