ناونانی مزگەوت بەناوی ئەو کەسەی دروستی کردووە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ناونانی مزگەوت بەناوی ئەو کەسەی دروستی کردووە
پرسیار:

ئایا دروستە ناوی مزگەوت بەناوی ئەو کەسەوە بنرێت کە دروستی کردووە؟ ، لەکاتێکدا ئەو مزگەوتە لەدەرەوەی وڵاتی ئەو کەسەیە کەدروستی دەکات ، جا ئایا ئەو کارە دەچێتە بابی ڕیاوە وپاداشتی ئەو کەسەی پێ کەم دەبێتەوە یاخود هەر پاداشت نادرێتەوە ؟

دروست کردنی مزگەوت بەنیەتێکی پاک وتەنها بۆ خودا یەکێکە لەکارە هەرە چاکەکان کەخودا بەو هۆیەوە ڕێز لەیەکێک لەبەندەکانی دەنێت کەخۆی بیەوێت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَن يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ } سورەتی: التوبة : ئایەتی ژمارە: ١٨
واته : ته‌نها كه‌سانێك ماڵی خوای گه‌وره‌ ئاوه‌دان ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ كه‌عبه‌ی پیرۆزو مزگه‌وته‌كانی تر كه‌ ئیمانیان به‌خوای گه‌وره‌و به‌ ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ وه‌ نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن وه‌ زه‌كاتی ماڵیان ئه‌ده‌ن  وه‌ له‌ هیچ كه‌سێك ناترسێن جگه‌ له‌ الله نه‌بێت  ئا ئه‌مانه‌ به‌دڵنیایی كه‌سانێكن كه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی داون، (عَسَى) له‌ قورئانى پیرۆزدا له‌ لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌ به‌ ماناى دڵنیایى و واجب بوون دێت، واته‌: ئه‌و شته‌ به‌ دڵنیایى روو ده‌دات. .

وەلەپێغەمبەرەوە چەندین فەرموودە لەبارەی فەزڵی دروست کردنی مزگەوتەوە هاتووە ، لەوانە : عوسمانی کوڕی عەفان خوای لێ ڕازی بێت دەڵێت : گوێم لەپێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو ( من بنى لله مسجداً بنى الله له بيتاً في الجنة ) رواه البخاري ومسلم .
واتە: هەرکەسێک مزگەوتێک لەپێناوی خوادا دروست بکات خوداش ماڵێکی لەبەهەشتدا بۆ دروست دەکات .

وە ئەنەس خوای لێ ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەری خوا فەرمووی : (من بنى لله مسجداً صغيراً كان أو كبيراً بنى الله له بيتاً في الجنة ) رواه الترمذي .
واتە : هەرکەسێک مزگەوتێک دروست بکات جا گەورە بێت یاخود بچوک خوداش ماڵێکی لەبەهەشتدا بۆ دروست دەکات .

جا ناونانی مزگەوت بەناوی ئەو کەسەی دروستی کردووە هیچی تێدا نی یە وهیچ ڕێگریەکی شەرعی لەو بارەیەوە نی یە ، تەنها ئەوە نەبێ پێویستە موسوڵمان موڕاقبەی نەفسی خۆی بکات ، وئاگاداری نیەتی بێت وبزانێت مەبەستی چی یە لەوەی ناوی ئەو مزگەوتە بەناوی خۆیەوە دەنێت ؟

بەڵام  ئەگەر مەبەستی ڕیا وناو وناوبانگ بێت ئەوا حەڕامە وکارەکەی بەتاڵ دەبێتەوە وهیچ پاداشتێک نادرێتەوە .

بەڵام گەر مەبەستی تەنها جیاکردنەوەی ئەو مزگەوتە بێت لەمزگەوتەکانی تر ئەوا هیچی تێدا نی یە ، وحاڵی موسوڵمانان لەکۆن و نوێدا بەو شێوەیە بووە ، وئەمە کارێکی دروستە ، ولەپێغەمبەرەوە سابت بووە کەمزگەوتی داوەتە پاڵ نەفسی خۆی ، هەروەک لەفەرموودە سەحیحەکەدا لەئەبو هۆڕەیرەوە خوای لێ ڕازی بێت هاتووە
کە پێغەمبەر فەرموویەتی : (صلاة في مسجدي هذا خير من ألف صلاة فيما سواه إلا المسجد الحرام) متفق عليه.
واتە : نوێژ کردن لەمزگەوتەی مندا خێری زۆر ترە لەهەزار نوێژی مزگەوتەکانی تر جگە لەمزگەوتی کەعبەی پیرۆز نەبێت .

وە ( الإمام أحمد وابن ماجة) فەرموودەیەکیان لە عبداللەی کوڕی عبد الرحمن ەوە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاوەتەوە کەگوتویەتی : ( جاءنا النبي فصلى بنا في مسجد بني عبد الأشهل فرأيته واضعاً يديه على ثوبه إذا سجد ).
واتە :پێغەمبەر هات بۆ لامان ونوێژی بۆ کردین لەمزگەوتەکەی بەنی عەبدولئەشهەل وبینیم دەستی لەسەر جلەکانی دادەنا کاتێ سەژدەی ببردبایە .

وە ( الدارمي ) لە ( ابن عمر)ەوە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە کەگوتویەتی ( أن النبي دخل مسجد بني عمرو بن عوف فدخل الناس يسلمون عليه ...).
واتە :پێغەمبەر چووە مزگەوتەکەی بەنی عەمری کوڕی عەوفەوە وخەڵک هاتنە ژووەوە وسەلامیان لێ دەکرد .

وە هەروەها ( الإمام البخاري ) لە صەحيحەکەیدا بابەتێکی ناو ناوە : ( باب هل يقال مسجد بني فلان) واتە : بابەتی ئەوەی : ئایا دەوترێت مزگەوتی فڵان بنەماڵە ؟
پاشان فەرموودەیەکی لەعبداللەی کوڕی عومەرەوە گێڕاوەتەوە که پێغەمبەری خوا پێشبڕکێی کرد بەئەسپێک کەلەعەلەف نەگیردرابووەوە لە (سەنیەوە) بۆ (مزگەوتی بەنی زوڕەیق) ، وعبداللەی کوڕی عومەر یەکێک بوو لەوانەی کەپێشبڕکێی تێدا کرد .

جا ( الحافظ ابن حجر العسقلاني ) لە [( فتح الباري 1/667)]دا ، لە بارەی ئەم ناونیشانەی ئیمامی بوخاریەوە دەڵێت : " ويستفاد منه جواز إضافة المساجد إلى بانيها أو المصلي فيها , ويلتحق به جواز إضافة أعمال البر إلى أربابها"
واتە : ئەم فەرموودە ئەوەی لێ وەردەگیردرێت کە دروستە مزگەوت بدرێتە پاڵ ئەو کەسەی کەدروستی کردووە یاخود ئەوانی نوێژی تێدا دەکەن ، وەهەروەها ئەوەشی لێ وەردەگیردرێت کەدەتوانرێت کاری خێر بدرێتە پاڵ خاوەنەکەی و ئەوەی دروستی کردووە .

وە (الإمام النووي) لە [( المجموع 2/ 180 )] دا ، دەڵێت : " ولا بأس أن يقال مسجد فلان ومسجد بني فلان على سبيل التعريف". والله تعالى أعلم.
واتە : دروستە بوترێت : مزگەوتی فڵان کەس ومزگەوتی بەنی فڵان بەمەبەستی ناساندن .

سەردان: ٣,١٤٧ بەش: ئادابەکانى مزگەوت