حیکمەت چی لەوەی کە ئەگەر کەسێک بیەوێت قوربانی بکات نابێ موو لە خۆى بکاتەوە و نینۆکى بقرتێنێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حیکمەت چی لەوەی کە ئەگەر کەسێک بیەوێت قوربانی بکات نابێ موو لە خۆى بکاتەوە و نینۆکى بقرتێنێ؟

زانای پایەبەرز محمد بن صالح العثيمين ( ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێ) لەوەڵامدا دەفەرموێت:
یەکەم : لە نیعمەتەکانی خوای گەورە لەسەر بەندەکانی ، ئەوەیە کە کاتێک خەڵکی شار وشارۆچکەکان پڕۆسەی حەج ئەنجام نادەن بەهۆی بەژداری نەکردنیانەوە، شەرع فەرمانی کردوە بەوانەی کە لە شار وشارۆچکەکانن قوربانی ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی لەگەڵ حاجیاندا هاوبەشی بکەن لەهەندێک لەو خواپەرستیەی کە لەو پڕۆسەیەدا ئەنجامی دەدەن.

دووەم : هەروەها وەکو چۆن ئەو کەسەی کە قوربانی ئەنجام دەدات هاوبەشی کردوە لەگەڵ هەندێک لەو خواپەرسیانەی کە حاجی ئەنجامی دەدات کە سەربڕینە، بەهەمان شێوە خۆ گرتنەوەی لە موکردنەوە ونینۆک بڕین هاوبەشیە لەگەڵ حاجیاندا بەوەی کە ئەوانیش لە کاتی ئیحرامدا خۆیان لە موو لەخۆکردنەوە ونینۆک بڕین دەگرنەوە.

سەردان: ٣,٠٠٠ بەش: قوربانى كردن