حوکمی ڕۆشتن بۆ هۆڵی سینەما چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ڕۆشتن بۆ هۆڵی سینەما چیە؟

بەژداری کردن و ڕۆشتن بۆ هۆڵی سینەمادا حەڕامە ، چونکە زۆربەی ئەو شتانەی تێیدا پیشان دەدرێت لە کردارە حەڕامکراوەکانە کە سەر بۆ فیتنە ڕادەکێشن، هەروەها هۆڵی سینەما کات بەفیڕۆدانە ، وە هەروەها بەسەربردنی کاتە بەتاڵەکانە بەبێ سودێکی شەرعی لەکاتێکدا موسڵمان زۆر پێویستی بە سود گەیاندنە بە خێزان ومنداڵەکانی ، وە هەروەها هۆڵی سینەما داتدەبڕێ لە زیکری خوای گەورە و بەجێگەیاندنی نوێژە فەرزەکان ، هەروەها لە هۆڵی سینەمادا تێکەڵاوی نێوان ژن و پیاو ڕودەدات ...... ئەمانەش جگە لە ئەو کارە خراپانەی دیکە کە لە هۆڵی سینەمادا ئەنجام دەدرێت.

فتاوى اللجنة الدائمة

سەردان: ٢,٢٢٦ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان