یەک حەیوان بەسە بۆ قوربانى ئەگەر پیاوێک دوو ژنى هەبێ یان خێزانێکى زۆر بن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
یەک حەیوان بەسە بۆ قوربانى ئەگەر پیاوێک دوو ژنى هەبێ یان خێزانێکى زۆر بن
پرسیار:

من دوو خێزانم هەیە ، هەر یەکەیان لەماڵێکی سەر بەخۆدا نیشتەجێن ، جا ئایا یەک قوربانی بەسە یاخود پێویستە دوو قوربانی بکەم ؟
وە ئەگەر ماڵێک زیاتر لە 20 نەفەر بن دروستە یەک حەیوان بکەن بە قوربانى بۆ هەموویان؟

یەک قوربانیت بەسە ، یەک قوربانی بۆ پیاو خێزانەکەی دەبێت گەر سەد کەسیش بن ، پێغەمبەر مەڕێکی کردە قوربانی لەبری خۆی وماڵ ومنداڵی ، لەکاتێکدا کاتێ پێغەمبەر وەفاتی کرد نۆ خێزانی هەبوو .
وە پرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة ) :
دوو ماڵم هەیە ونزیکە 15 كیلۆ مەتر لەیەکەوە دوورن ، وە دەمەوێت قوربانی بکەم ، جا ئایا بۆ هەر ماڵێک قوربانیەک بکەم یاخود بۆ هەردوو ماڵەکە یەک قوربانی بکەم ؟
لەوەڵامدا گوتویانە :
یەک قوربانی بەسە مادام خاوەن هەردوو ماڵەکە یەک کەسە ، خۆ ئەگەر بۆ هەریەکێک لەماڵەکانت حەیوانێک بکەیتە قوربانی ئەوا باشترە " .
"فتاوى اللجنة الدائمة" (11/407) .

وە ئایا یەک قوربانی بەس گەر ژمارەی خێزانەکە زۆر بوون ؟
بەڵێ یەک قوربانی کافیە ، هەر چەند ژمارەیان زۆر بێت .
ئیمامی [( الترمذي (1505)] لەعەتائی کوڕی یەسارەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : سَأَلْتُ أَبَا أَيُّوبَ الأَنْصَارِيَّ كَيْفَ كَانَتْ الضَّحَايَا عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ؟ فَقَالَ : كَانَ الرَّجُلُ يُضَحِّي بِالشَّاةِ عَنْهُ وَعَنْ أَهْلِ بَيْتِهِ ، فَيَأْكُلُونَ وَيُطْعِمُونَ . صححه الألباني في صحيح الترمذي .
واتە : پرسیارم کرد لەئەبو ئەیوبی ئەنصاڕی ئایا قوربانی کردن چۆن بوو لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ؟ گوتی : پیاوێک حەیوانێکی بۆ خۆی وماڵ ومنداڵەکانی دەکردە قوربانی ، لێیان دەخوارد وبەشی خەڵکیانیش لێ دەدا .

لە ( "تحفة الأحوذي") دا ، دەڵێت :
ئەم فەرموودەیە نەصێکی صەڕیحە کەیەک مەڕ کافیە بۆ پیاوێک وخێزانەکەی ، هەر چەند زۆر بن ، وە ئەوەش بۆچوونێکی حەق وڕاستە .

وە الْحَافِظُ اِبْنُ الْقَيِّمِ لە ( "زَادِ الْمَعَادِ" ) دا ، دەڵێت :
لەعادەت وسوننەتی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وا بوو کەیەک مەڕ لەبری پیاو وخێزانەکەی دەبێت بۆ قوربانی هەر چەند ژمارەشیان زۆر بێت .

وە الشَّوْكَانِيُّ لە ( "نيْلِ الأوطار") دا ، دەڵێت :
بۆ چوونی حەق ئەوەیە کە یەک مەڕ بۆ خێزانێک دەبێت ، هەر چەند سەد نەفەریش بن یاخود زیاتر هەروەک لەسوننەتدا هاتووە .

وە شيخ ابن عثيمين لە [( "الشرح الممتع" (5/275)] دا ، دەڵێت :
هاوبەشی کردن لەخێردا حەصڕ نەکراوە ، ئا ئەوا پێغەمبەرە قوربانی بۆ هەموو ئومەتەکەی کرد وپیاوێک مەڕێکی دەکردە قوربانی بۆ خۆی وماڵ ومناڵی ، هەر چەند سەد نەفەریش بوایەن .

وە پرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة ) :
خێزانێک ژمارەیان بیست ودوو نەفەرە ، لەیەک ماڵدان ویەک مەسڕوف دەکەن ، ولەجەژنی قورباندا یەک حەیوان دەکەنە قوربانی جا نازانم ئایا ئەوە بەسە یاخود پێویسته دوو حەیوان بکەنە قوربانی ؟
لەوەڵامدا گوتویانە :
گەر خێزانەکە زۆر بن ، ولەیەک ماڵدا بن ، ئەوا یەک حەیوان بەسە بۆ هەموویان ، خۆ ئەگەر زیاتریش بکەن ئەوا باشترە .
فتاوى اللجنة الدائمة" (11/408) .

سەردان: ٣,٧٩٣ بەش: قوربانى كردن