سەردانکردنى گۆڕستان لە ڕۆژى جەژن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەردانکردنى گۆڕستان لە ڕۆژى جەژن
پرسیار:

ئایا سەردانکردنی گۆڕستان لەڕۆژانی جەژندا حەڕامە یان حەڵالە؟

سەردانکردنی گۆڕستان لەهەموو کاتێکدا ڕێگەپێدراوە، بەڵام تایبەتکردنی بە ڕۆژی چەژنەوە بەو مەبەستەی کەڕۆژی چەژن باشترە ئەو کارێکی چاک نیە، بەڵام ئەگەر تایبەتکردنەکە بەهۆکاری کات ومەجالەوە بێت ئەوە دروستە بۆ نمونە لەڕۆژانی دیکەدا کاتی نەبێت بۆ سەردانکردنی گۆڕستان.
جا سەردانکردنی گۆڕستان کات وساتێکی دیاریکراوی بۆ نییە مرۆڤ لە شەودا سەردانی گۆڕستان بکات یان لەڕۆژدا یان لە ڕۆژانی چەژندا یان جگە لە ڕۆژانی چەژن هیچی تێدا نیە ، پەیامبەری خوا صلی الله عليه وسلم فەرمویەتی : ( زوروا القبور فإنها تذكركم الآخرة) واتە: سەردانی گۆڕستان بکەن چونکە قیامەتتان بیردەخاتەوە.
پەیامبەری خوا صلی الله عليه وسلم هیچ کاتێکی تایبەت نەکرد، هەربۆیە موسڵمان دەتوانێت لەهەموو کات ساتێکدا سەردانی گۆڕستان بکات بەڵام نابێت ڕۆژێکی بۆ تایبەت بکات بەو مەبەستەی کە ئەو ڕۆژە لە ڕۆژانی تر چاکترە یان پاداشتی زیاترە، بەڵام وەکو وتمان ئەگەر مەجالی نەبوو جگە لەو ڕۆژە ئەوە هیچی تێدا نییە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی زانای پایەبەرز عبدالعزيز بن باز - رحمه الله -

تێبینى : بەڵام بەداخەوە دەبینین هەموو ساڵێک لە ڕۆژى جەژن خەڵکانێک سەردانى گۆڕستان دەکەن بە تایبەت ئافرەتان و بەتایبەت ئەو کەسانەى کە تازە کەسێکیان لێ مردووە ، دیارە تایبەت کردنى ڕۆژى جەژن بە سەردانى گۆڕستان و گریان و خەمبار بوون دروست نیە و موسڵمان ئەبێ لە ڕۆژى جەژن دڵخۆش بێ چونکە جەژن ڕۆژى دڵخۆشی و شادی و کامەرانیە نەک ڕۆژى گریان و خەمبارى و تازە کردنەوەى تەعزێ و سەردانى گۆڕستان .

سەردان: ٢,٧٨٧ بەش: سەردانى گۆڕستان