ئایا تا چەند ڕاستە کە ئەصڵى مرۆڤ مەیمونە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا تا چەند ڕاستە کە ئەصڵى مرۆڤ مەیمونە؟

ئەو بیروباوەڕەی کە دەڵێت ئەسڵی مرۆڤ لە مەیمونە کوفرە بە خوای گەورە چونکە بەدرۆخستنەوەی وتەی خوای گەورەیە کە قورئانی پیرۆزە و هەموو موسڵمانانیش لەسەری کۆکن كە مرۆڤ لە مەیمونەوە دروست نەبووە، وە لەسەر ‌ئەو بۆچونەش خەڵکی هەموی یەکدەنگ نین، هەر بۆیە ئەوە ڕون دەبێتەوە کە ئەم بیروبۆچونە فاسد و پوچە وە هیچ ڕاستیەکی بۆ نییە.

سەرچاوە: نور علی الدرب(٥٥).
زاناى پایەبەرز محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله -

سەردان: ٢,٣٨٣ بەش: شیرک و جۆرەکانى