ئایا دەست نوێژ لە مێرد دەشكێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دەست نوێژ لە مێرد دەشكێت؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
دەست نوێژ بەدەست لەیەك كەوتن ناشكێت هەرچەندە مەسەلەیەكى خیلافیە لە نێوان زانایاندا بەڵام هیچ حەدیسێكمان نیە كە پێغەمبەرى خوا دەستنوێژى لە خێزانەكانى شكاندبێ بە پێچەوانەوە حەدیسمان هەیە لەسەر ئەوەى كە شەونوێژى كردووە دەستى داوە لە پێى دایكە عائیشە لە پێشى خەوتبوو هەروەها دایكە عائیشە بۆمان دەگێرێتەوە و دەفەرموێ:
(أن رسول الله قبّل بعض نسائه ثم ذهب إلى الصلاة ولم يتوضأ)رواه ابن ماجه وحسنه الشيخ الألباني رحمه الله.
واتە: پێغەمبەرى خوا ماچى یەكێ لە خێزانەكانى كردووە پاشان ڕۆشتوە بۆ نوێژ و دەستنوێژى نەگرتووەتەوە.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٨,٥٢٢ بەش: دەستنوێژ