واجباته‌كانى نوێژ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
 واجباته‌كانى نوێژ
پرسیار:

 واجباته‌كانى نوێژ کامانەن؟

 واجباته‌كانى نوێژ
واجب له‌نوێژدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌هوكردن له‌سه‌رت ده‌كه‌وێت و پێویست به‌دوو سوجده‌ى سه‌هو ده‌بێت، وه‌نه‌كردنى به‌ئه‌نقه‌ست له‌سه‌رت ناكه‌وێت.
وه‌واجباته‌كانى نوێژیش هه‌شت دانه‌ن: كه‌ئه‌مانه‌ن:
1- هه‌موو ته‌كبیره‌كان جگه‌ له‌ته‌كبیره‌ى ئیحرام: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - - فه‌رمانى به‌و كه‌سه‌كرد كه‌نوێژه‌كه‌ى به‌هه‌ڵه‌كرد به‌وه‌ى كه‌ الله أكبر بڵێت: وه‌كو ده‌فه‌رموێت: " إنّها لا تَتِمُّ صلاةُ أحدِكم حتى يُسبغَ الوضوءَ كما أمرَه الله..... ثم يكبِّرُ اللهَ، ويَحمَدهُ، وُيمَجِّده.... ثم يكبِّر ويركع... ثم يقول: سمع الله لمن حمدَه، حتى يستوي قائماً, ثم يقول الله أكبر, ثم يسجد حتى تطمئن مفاصله, ثم يقول الله أكبر ويرفع رأسه حتى يستوي قاعداً... ثم تقول الله أكبر, ثم تسجد حتى تطمئن مفاصلك, [ ثمّ افعل ذلك في صلاتك كلها] " رواه أبوداود والحاكم وصححه ووافقه الذهبي.(انظر: صفة صلاة النبي - - من التكبير الى التسليم كأنك تراها للشيخ محمد ناصرالدين الألباني).
 واته‌: نوێژی كه‌ستان ته‌واو نیه‌ هه‌تا به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ستنوێژ نه‌گرێت كه‌خوا فه‌رمانى پێ كردووه‌... پاشان الله أكبر بكات و سوپاسی خوا بكات و به‌گه‌وره‌ی ڕابگرێت و ... پاشان الله أكبر بكات و ركوع ببات... پاشان بڵێت: سمع الله لمن حمده‌، هه‌تا ڕاست ده‌بێته‌وه‌و رێك ڕاده‌وه‌ستێت، پاشان ده‌ڵێت: الله أكبر و پاشان سوجده‌ ده‌بات به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هه‌موو جومگه‌كانى ده‌چنه‌ شوێنى خۆیان و پاشان ده‌ڵێت: الله أكبر و سه‌رى به‌رز ده‌كاته‌وه‌هه‌تا به‌باشی داده‌نیشێت.... پاشان ده‌ڵێت: الله أكبر و سوجده‌ده‌بات هه‌تا جومگه‌كانى ده‌چنه‌شوێنى خۆیان (پاشان ئه‌مه‌له‌هه‌موو نوێژێكتدا ئه‌نجامى بده‌).
2- به‌گه‌وره‌ ڕاگرتنى خواى گه‌وره‌ له‌ركوعدا ئه‌وه‌ش به‌ووتنى: سبحان ربّـيَ العظيم: ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌عوقبه‌ى كوڕى عامره‌وه‌ - رضي الله عنه - هاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت: كاتێك ئایه‌تى [فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّكَ الْعَظِيمِ ] دابه‌زى، پێغه‌مبه‌رى خوا - - پێى ووتین: " ئه‌وه‌ بخه‌نه‌ ركوعه‌كانتانه‌وه‌ "، وه‌كاتێك ئایه‌تى [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الأَعْلَى] دابه‌زى، فه‌رمووى: " ئه‌وه‌بخه‌نه‌سوجده‌كانتانه‌وه‌ " رواه أحمد وأبوداود وابن ماجه.
3- ووتنى : " سمع الله لـمـن حـمـده " بۆ پێشنوێژ و ئه‌وه‌شی به‌تاك نوێژ ده‌كات.
4- وه‌ووتنى: " ربنا ولك الحمد " بۆ هه‌موو نوێژ خوێنێك له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى ئه‌بوهوره‌یره‌ - رضي الله عنه - كه‌ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا - - فه‌رمووى: "إذا قال الإمام: سمع الله لمن حمده فقولوا: اللهم ربنا ولك الحمد"رواه البخاري ومسلم. 
5- ووتنى: " سبحان ربـيَ الأعلى " له‌سوجده‌دا، له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى عوقبه‌ى كوڕى عامر كه‌ پێشتر باسی كرا.
6- ووتنى: " رب اغفرلي " له‌نێوان هه‌ردوو سوجده‌دا، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى حوزه‌یفه‌ - رضي الله عنه - كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - - له‌نێوان هه‌ردوو سوجده‌كه‌دا ده‌یووت: " رب اغفرلي " رواه النسائي وابن ماجه. 
وه‌له‌ابن عباسیشه‌وه‌ - رضي الله عنه - هاتووه‌كه‌كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - - له‌نێوان هه‌ردوو سوجده‌كه‌دا ده‌یووت: " رب اغفرلي وارحمني وعافني واهدني وارزقني " رواه أبوداود.
7- دانیشتن بۆ ته‌حیاتى یه‌كه‌م، له‌به‌ر فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر - - كه‌كردى بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى نوێژه‌كه‌ى به‌هه‌ڵه‌كرد و فه‌رمووى: " فإذا جلست في وسط الصلاة فاظمئن و افترش فخذك اليسرى ثم تشهد " رواه أبوداود والبيهقي بسندٍ جيِّد. واته‌: ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌ڕاستى نوێژدا دانیشتیت ئه‌وا ته‌واو به‌جوانى دابنیشه‌وڕانى چه‌پت بخه‌ره‌ ژێرته‌وه‌و پاشان ته‌حیات بخوێنه‌.
8- خوێندنى ته‌حیاتى یه‌كه‌م: له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: " كان يقرأ في كل ركعتين التحية " رواه مسلم. واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا - - له‌هه‌موو دوو ركعاتێكدا ته‌حیاتى ده‌خوێند.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٢,٩٥٦ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ