ئەگەر لە زستاندا ئاوى گەرم ئامادە نەبوو دروستە تەیەموم بكرێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لە زستاندا ئاوى گەرم ئامادە نەبوو دروستە تەیەموم بكرێ؟
پرسیار:

بەناوی خوا.... زۆربەی ژن و مێرد لەكاتی شەودا لەگەڵ خێزانیان جووت ئەبن ئەگەر ئەو كارە لە نزیك بەرەبەیان ئەنجام بدرێت بە تایبەت لە وەرزی زستان لەوانەیە ئاوی گەرم لەو كاتەدا ئامادە نەبێت ئەو ژن و مێرده خۆیان بشۆن ئایا دروستە بە تەیەموم نوێژى بەیانی ئەنجام بدەن یان ؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
غوسل كردن (واجب)ە وە پێویستە موسڵمان ئاگاى لە نوێژەكانى بێت و پێداویستیەكانى غوسل ئامادە بكات ئەگەر نەبوو یان نەخۆش بوو ئەوكاتە دروستە تەیەموم بكات بۆ نوێژى بەیانى یان هەر نوێژێكى تر بەڵام پێویستە كەمتەرخەمى نەكرێت بەتایبەت لە وەرزى زستان چونكە جێگەى ئەوەیە ئینسان تەمبەڵى تیادا بكات.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٨٧٩ بەش: تەیەموم