حوکمی جیماع کردن بەئەنقەست لەکاتی قەزا کردنەوەی ڕۆژوی ڕەمەزان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی جیماع کردن بەئەنقەست لەکاتی قەزا کردنەوەی ڕۆژوی ڕەمەزان
پرسیار:

ئایا گەر کەسێک جیماعی لەگەڵ خێزانی کرد لەکاتێکدا بەڕۆژوو بوو (ڕۆژووی قەزا) جا لەم حاڵەتەدا کەفارەتی هاوشێوەی کەفارەتی جیماع کردن لە ڕەمەزاندا لەسەرە ؟ 
وەئایا ئەو کارە تاوانە ؟وەگەر تاوانە ئایا تاوانی گەورەیە ؟ 
بەئومێدی ئەوەی بەبەڵگەوە وڵامان بدەنەوە. وجزاكم الله خيرًا.

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:

هەر کەسێک ڕۆژووەکەی بەبێ عوزر وبەئەنقەست بەتاڵ کردەوە جا ڕۆژووی قەزای ڕەمەزان بێت یاخود کەفارەت - جگە لەڕۆژووی ڕەمەزان- جا بە جیماع بەتاڵی کردبێتەوە یاخود بەهەر شتێکی تر لەو شتانەی کەڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە ئەوا ڕۆژووەکەی بەتاڵ دەبێتەوە وتاوان باریش دەبێت و واجبیشە قەزای بکاتەوە .

بەنیسبەت بەڵگەی واجبێتی قەزا کردنەوەی ڕوونە و لەو فەرموودەیەدا هاتووە کە ئوم هانی رضي الله عنها گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خواردنەوەیەکی خواردەوە ، و دای پێی بۆ ئەوەی بیخواتەوە ، ئەویش گوتی : «إِنِّي صَائِمَةٌ، وَلَكِنْ كَرِهْتُ أَنْ أَرُدَّ سُؤْرَكَ»، 
واتە : من بەڕۆژووم ، بەڵام پێم ناخۆشە شوێن دەمی تۆ بگێڕمەوە ، پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: «إِنْ كَانَ قَضَاءً مِنْ رَمَضَانَ فَاقْضِي يَوْمًا مَكَانَهُ، وَإِنْ كَانَ تَطَوُّعًا فَإِنْ شِئْتِ فَاقْضِي وَإِنْ شِئْتِ فَلَا تَقْضِي»(١).
واتە : گەر ڕۆژووەکەت قەزای ڕەمەزانە ، ئەوا لەجێگای ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی تر بگرەوە ، بەڵام گەر ڕۆژووی سوننەتە ئەوا بەکەیفی خۆتە گەر ویستت بیگرەوە ، وگەر نەتیش ویست ئەوا مەیگرەوە .

وە بەنیسبەت بەڵگە لەسەر ئەوەی تاوان بار دەبێت لەسەر شکاندنی ڕۆژووی واجب بەئەنقەست ، ئەم ئایەتە پیرۆزەیە : ﴿وَلَا تُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ ﴾ [محمَّد : 33]؛
واتە : کردەوەکانتان بەتاڵ مەکەنەوە .

چونکە هیچ جیاوازیەک نی یە لەنێوان ڕۆژووی ڕەمەزان وقەزا کردنەوەیدا لەو ڕوەوە کەدروست نی یە بەبێ هۆ بشکێندرێت وگەر بەئەنقەست شکێندرا خاوەنەکەی تاوان بار دەبێت ، چونکە ئایەتەکە گشت گیرە وهیچ بەڵگەیەک نییە تایبەتی بکات .

وە ئەو بەسەرهاتەی ئوم هانی ناکرێتە بەڵگە و ناوترێت پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم ئیقاڕاڕی کرد لەبەرانبەر ئەو کارەی کە ئوم هانی کردی وپێغەمبەر ئینکاری لێ نەکرد چونکە پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم لەحاڵەت ومەقامی ڕونکردنەوەدا بوو هەروەک لەقاعیدەکەدا هاتووە «تَأْخِيرُ البَيَانِ عَنْ وَقْتِ الحَاجَةِ لَا يَجُوزُ»، جا لەم حاڵەتەدا پێغەمبەر تەنها باسی قەزا کردنەوەی کرد وڕێگای دا بەشکاندنی ڕۆژووەکە هەرچەند ڕۆژووی قەزا بێت ، ئا ئەمە ، واتە ( نەبوونی ئەم بەسەرهاتە بەبەڵگە لەسەر دروستێتی شکاندنی ڕۆژووی قەزا ) بۆ چوونی ئیمامی شەوکانیە (2) و هەروەک دەڵێت : ئەم تێگەیشتنە ڕاست نی یە ولەجێی خۆیدا نی یە ؛ چونکە پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمانی بە ئوم هانی کرد بەوەی قەزای بکاتەوە گەر ڕۆژووی فەرزە وئەمە ئەوە ناگەیەنێت کارەکەی دروست بێت ، چونکە یەکێک لەمەرجەکانی ئیقڕار هیچ ئەوەیە بەڵگەیەک لەهیچ ڕوویەکەوە نەبێت ڕێگری لێ بکات ، ونابێ کەسی لێبوراو ئیعترافی بەهەڵەکەی کردبێت ودانی پێدا نابێت ، جا ئوم هانی لەڕیوایەتێکی تردا دانی بەوەدا ناوە ،هەروەک لەڕیوایەتی تورموزیدا هاتوو : «إِنِّي أَذْنَبْتُ فَاسْتَغْفِرْ لِي»، 
واتە : من تاوانێکم کردووە وداوای لێ خۆش بوونم بۆ بکە ، پێغەمبەر فەرمووی  «وَمَا ذَاكِ؟» واتە : چ تاوانێک ؟ 
گوتی  : «كُنْتُ صَائِمَةً فَأَفْطَرْتُ»،
واتە : من بەڕۆژوو بووم وشکاندم ،  پێغەمبەر فەرمووی : «أَمِنْ قَضَاءٍ كُنْتِ تَقْضِينَهُ؟» 
واتە : ئایا ڕۆژووی قەزا بوو و تۆ قەزات دەکردەوە ؟ 
گوتێ : «لَا»، واتە : نەخێر ،  پێغەمبەر فەرمووی «فَلَا يَضُرُّكِ»(٣)،
واتە : هیچ زیانت پێ ناگەیەنێت .

 جا واتای ئەم بڕگەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم: «فَلَا يَضُرُّكِ»، واتە : هیچ زیانت پێ ناگەیەنێت  ، ولەڕیوایەتی أبي داود دا ئەم زیادەیەش هاتووە «فَلَا يَضُرُّكِ إِنْ كَانَ تَطَوُّعًا»(٤)؛
واتە : هیچ زیانت پێ ناگەیەنێت گەر ڕۆژووی سوننەت بێت .
جا ئەم فەرموودەیە ئەوە دەگەیەنێت گەر ڕۆژووەکەی قەزای ڕۆژووی واجب بوایە ئەوا زیانی پێ دەگەیاندن وتاوان بار دەبوو.

بەڵام شکاندنی ڕۆژوو تاوانی گەورە نی یە ، چونکە هیچ هەڕەشەیەکی دیاری کراوی لەبارەوە نەهاتووە ، مەگەر ئەو فەرموودەیە بکرێت بەبەڵگە کە ئەبو ئومامەی باهیلی گێڕاویەتیەوە وپێغەمبەر  صلَّى الله عليه وسلَّم خەونی بینی وتیایدا هاتووە  ـ: «ثُمَّ انْطُلِقَ بِي، فَإِذَا أَنَا بِقَوْمٍ مُعَلَّقِينَ بِعَرَاقِيبِهِمْ، مُشَقَّقَةٌ أَشْدَاقُهُمْ تَسِيلُ أَشْدَاقُهُمْ دَمًا، قَالَ: قُلْتُ: «مَنْ هَؤُلَاءِ؟» قَالَ: «هَؤُلَاءِ الَّذِينَ يُفْطِرُونَ قَبْلَ تَحِلَّةِ صَوْمِهِمْ»»(٥)، 
واتە : پاشان بردمیان جا ته‌ماشا ئه‌كه‌م خه‌ڵكانێك به‌ پاژنه‌كانیان هه‌ڵواسراون ، لیوه‌كانیان هه‌ڵدڕاوبون خوێن له‌ لاده‌میان هه‌ڵ ئه‌چۆڕا.
فه‌رموی : وتم : ئه‌مانه‌ كێن ؟.
وتیان : ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ ڕۆژووه‌كانیان ده‌شكێنن پێش هاتنی واده‌ی شكاندنی .

جا ئەم هەڕەشەیی کەلەم فەرموودەدا هاتووە ئەوانە دەگرێتەوە کەپێش ئاوا بوونی خۆر ڕۆژوو دەشکێنن .

پاشان ئەو ژن ومێردە دەتوانن ئەو تاوانە بەتەوبە وکردەوەی چاکە بسڕنەوە ، وپێویستە لەسەریان قەزای بکەنەوە و واجب نییە لەسەریان باقی ڕۆژەکە هیچ نەخۆن وەهەروەها کەفارەتی جیماعیانیش لەسەر واجب نییە ؛ چونکە ئەو کەفارەتە تایبەتە بەڕەمەزانەوە ، هەروەک لەبەسەر هاتی پیاوە دەشتەکیەکەدا هاتووە کەلەڕەمەزاندا بەئەنقەست جیماعی کرد ومەعلومە کە واجبی مانگی ڕەمەزان لەڕووی کاتەکەیەوە ماوەیەکی دیاری کراوە و بەرفراوان نی یە ، لەکاتێکدا قەزا کردنەوەی ڕەمەزان بەر فراوانە ، جا لەم ڕووەوە جودان ، بۆیە بابەتی کەفارەتی جیماع لەغەیری ڕەمەزاندا پێویستی بەبەڵگەیەو ئەو بەڵگەیەش بوونی نییە   .

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

وەڵامى زاناى پایەبەرز : محمد بن علي فرکوس

===========

(١) أخرجه أحمد (٢٦٩١٠) مِنْ حديثِ أمِّ هانئٍ رضي الله عنها. وصحَّحه الألبانيُّ في «السلسلة الصحيحة» (٢٨٠٢).

(٢) انظر: «السيل الجرَّار» للشوكاني (٢/ ١٥١).

(٣) أخرجه الترمذيُّ في «الصوم» بابُ ما جاء في إفطار الصائم المتطوِّع (٧٣١). قال الألبانيُّ في «تخريج المشكاة» (١/ ٦٤٢): «إسناده جيِّدٌ».

(٤) أخرجه أبو داود في «الصوم» (٢٤٥٦). وصحَّحه الألبانيُّ في «صحيح أبي داود» (٢١٢٠).

(٥) أخرجه ابنُ خزيمة (١٩٨٦)، وابنُ حبَّان (٧٤٩١)، والحاكم (١٥٦٨)، والبيهقيُّ (٨٠٠٦)، مِنْ حديثِ أبي أمامة الباهليِّ رضي الله عنه. وصحَّحه الألبانيُّ في «السلسلة الصحيحة» (٣٩٥١).