لە مل کردنى زنجیر و ملوانکە بۆ پیاو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە مل کردنى زنجیر و ملوانکە بۆ پیاو
پرسیار:

ئایا حوکمی لە مال کردنى زنجیر و ملوانكەى زێڕ یان زیو بۆ پیاوان چیە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
لە مل کردنى زنجیر و ملوانەکە بۆ جوانی و ڕازاوەیی دروست نییە بۆ پیاوان چونکە ئەوە تایبەتە بە ئافرەتانەوە هەر بۆیە خۆ شوبهاندنە بە ئافرەتان وە پێغەمبەریش لەعنەتی کردوە لەو پیاو و ئافرەتانەی کە خۆیان بە یەکدی دەشوبهێنن.

وە ئەگەر زنجیرەکە زێڕ بوو ئەوە گوناهەکە گەورەترە چونکە ئەو کاتە لە دوو ڕوەوە حەڕام دەبێت:

یەکەم : لە ڕوی ئەوەی ئاڵتون و زێڕە .

دووەم : وە لە ڕوی ئەوەی کە خۆشوبهاندنە بە ئافرەتانەوە.

وە ناشرینتر دەبێت ئەگەر زنجیرەکە وێنەی مرۆڤ یان حەیوان یان باڵندە یان پادشایەکی لەسەر بێت، وە ناشرینتر و نادروست تر دەبێت ئەگەر لەسەر شێوەی خاچ و سەلیب بێت.

وەڵامى زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثيمين رحمه الله 
(مجموع الفتاوی / المجلد ۱۱ - باب الآنیة)

سەردان: ٣,٠٩٢ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان