چ کاتێک واجبە ئەو مارەییە بدرێت بە ئافرەت کە دوا خراوە و نەدراوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ کاتێک واجبە ئەو مارەییە بدرێت بە ئافرەت کە دوا خراوە و نەدراوە ؟
پرسیار:

چ کاتێک واجبە ئەو مارەییە بدرێت بەئافرەت کە دوا خراوە و نەدراوە ؟
ئایا دوای چوونە لای خێزانی واجب دەبێت تەنانەت گەر تەڵاق و مردنیش ڕووی نەدابێ ؟؟ واتە : کاتێ کە ئافرەتەکە داوای دەکات کاتێ ک ەپیاوەکە لەژیاندایە ؟ و ئایا حوکمی چی یە گەر پیاوەکە ڕازی نەبێ بەو داوا کارییە ؟؟

یەکەم :
دروستە مارەیی سەرەتا بدرێت و هەروەها دورستە دوا بخرێت ، هەروەک دروستە هەندێکی بدرێت وئەوی تری دواتر بدرێت .
وە ئەو مارەییە بەتەواوی واجب دەبێت لەسەر پیاوەکە ، بەپێشەکی و پاشەکى یەوە ، کاتێ کە پیاوەکە جیماع لەگەڵ خێزانی دەکات ، و یاخود لەگەڵیدا بەتەنها لەجێگەیەکدا کۆ دەبێتەوە .

زانایانی ( اللجنة الدائمة) دەڵێن  :
" الزوجة تستحق المهر كاملا بالدخول " انتهى .
"فتاوى اللجنة الدائمة" (19 / 56) .
واتە : ئافرەت بەجووت بوون لەگەڵی هەموو مارەییەکەی دەکەوێ .

دووەم :
ئەو مارەیەیی کە دوا خراوە  : قەرزە لەسەر پیاوەکە ، و مافێکە لەمافەکانی خێزانی لەسەری ، دواتر بەگوێرەی ئەو مەرجەیە کەلەکاتی مارە بڕیندا دیاری کراوە ، یاخود عورفی خەڵکی ئەو جێگەیە ، کە لەسەری دەڕۆن چونکە ( المعروف عرفا كالمشروط شرطا ) .
 جا گەر لەکاتی مارە بڕیندا ساڵێک یاخود زیاتر و یاخود کەمتر دانرا بوو ئەوا ماوەکەی بەتەواو بوونی ئەو مودەیە کۆتایی پێ دێت ، و پێویستە لەسەر پیاوەکە بیدات و نابێ کەمتەرخەمی بکات تیایدا ، و ئەم بابەتە وەک هەر بابەتێکی تر قەرزە و دروست نییە کەمتەرخەمی بکرێت لەدانی دا کاتێ کە کاتەکەی دێت .
خۆ ئەگەر کات و ماوە دیاری نەکرابوو ئەوا لە کاتی تەڵاق و لێک جیابوونەوە یاخود مردنی یەکێک لە ژن و مێردەکە داوا دەکرێت ؛ خۆ ئەگەر بۆ نموونە لەپێشدا پیاوەکە مرد : ئەوا ئافرەتەکە مافی خۆیەتی لەو ماڵەی کەبەجێ ماوە مارەیەکەی خۆی ببات پێش ئەوەی دابەش بکرێت و وەسیەتەکانی جێ بەجێ بکرێت ، وەدەشتوانێ لێی خۆش بێت و بەسەر واریسەکاندا دابەشی بکات ، دواتر ئەو بەشەی خۆی ببات کەبەری دەکەوێت ، گەر مابووەوە  .
بەڵام گەر ئافرەتەکە لەپێشدا مرد ئەوا وارسەکانی ئافرەتەکە دەتوانن داوای ئەو مارەییە بکەن کە لەسەر مێردەکەیەتی ، و وەک میرات دابەش دەکرێت بەسەریاندا ، بەمێردەکەشیەوە .

پرسیار کراوە لە الشيخ السعدي رحمه الله :
گەر کەسێک ژنێکی مارەکرد لەسەر مارەییەک کە هەندێکی سەرەتا بیدات ، و هەندێکی تری عادەت وایە نادرێت دواتر لەکاتی مردن یاخود جیابوونەوە دەدرێت ، جا ئایا ئەم جۆرە دروستە؟

لەوەڵامدا گوتویەتی :
ئەم دوا خستنە دروستە ، جا بەزمان بیڵێن یاخود عادەتیان وابێت .
هەر بۆیە ، نەبۆ ئافرەتەکە و نە بۆ کەس وکاری نی یە داوای مارەیی بکەن لەحاڵەتێکدا کە ئافرەتەکە لای مێردەکەیەتی ، چونکە ئەوان پێشتر و لەکاتی مارە بڕیندا لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون دوای بخەن ، و ئەگەر ئافرەتەکە چووەوە بۆ ماڵی باوک و کەس وکاری ، و گوتیان نایدەینەوە تاوەکو مارەییەکە نەدات ، ئەم مافەیان نی یە ، و بۆیان نی یە بەناحەق زەوتی کەن بەم بیانووە ، خۆ ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت ئەوا نەفەقەی لەسەر مێردەکەی نامێنێت ؛ چونکە ئەو ئافرەتە تۆراوە و توڕە بووە، و ئافرەت گەر بەناحەق تۆرا بێت و توڕە بێت نەفەقەی واجب نی یە لەسەر مێردەکەی .
"الفتاوى السعدية" (502) .

وەپرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله تعالى :
ئایا دروستە مارەیی دوا بخرێت ؟ وە ئایا ئەوە قەرزە لەسەر پیاو و پێویستە بیدات ؟ 
لەوەڵامدا گوتوویەتی  :
مارەیی تاخیر کراو دروستە و هیچی تێدا نی یە ؛ بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ ءَامَنُواْ أَوْفُواْ بِالْعُقُودِ ) .
واتە : ئه‌ی باوه‌ڕداران وه‌فاتان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌قدو به‌ڵێننامه‌و په‌یمانانه‌ى كه‌ داوتانه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ وه‌ له‌ نێوان یه‌كتریشدا به‌یه‌كتریتان داوه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن و بیبه‌نه‌ سه‌ر.

جا پێویسته مرۆڤ پابەند بێت بەو شتانەی کەوەعدی داوە لەکاتی مارە بڕیندا و ئەو مەرجانەش کەدانراوە .

گەر پیاوەکە مەرجی تاخیر کردنی مارەیی یاخود هەندێکی دانا ، ئەوا دروستە ، بەڵام گەر ماوەیەکی بۆ دەستنیشان کرابوو مودەکەی تەواو دەبێت بەتەواو بوونی ئەو ماوەیەیی کە دیاری کراوە .
خۆ ئەگەر مارەیی نەدرابێت : ئەوا واجبە لەکاتی جیابوونەوە یاخود مردندا بدرێت ، و ئەو مارەییە قەرزە لەسەر پیاو و پێویستە بیدات ، جا لەژیاندا بێت یاخود دوای مردنی ، وەک هەموو قەرزەکانی تر وایە .. "
"مجموع فتاوى ورسائل العثيمين" (18/31) .

وە هەروەها هەر پرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله تعالى :
پیاوێک هەیە ئەو مارەیەیی کەلەسەری ماوە نایدا لەکاتێکدا دەوڵەمەندە ودەتوانێ بیدات ؛ چونکە لەگەڵ وەلی ئەمری ئافرەتەکەدا ڕێکەوتووە ئەو بەشە کاتێ بدات کە لێی جیا بێتەوە یاخود بمرێت ، ئەمە لەکاتێکدایە ئافرەتەکە زۆر پێویستی بەو مارەییە هەیە ، جا حوکمی ئەم بابەتە چی یە ؟" .

لەوەڵامدا گوتویەتی :
حوکمەکەی ئەوەیە کە لەسەری ڕێکەوتون ، بەبەڵگەی ئەم فەرمووەیەیی پێغەمبەر : ( المسلمون على شروطهم ) .
واتە : موسوڵمانان بەگوێرەی شەڕت ومەرجەکانیان ، واتە : لەسەر هەر شتێک ڕێکەوتبێتن و هەر مەرجیان دانابێ بەو شێوەیەیە .
پاشان مادام پیاوەکە ئەو مەرجەی داناوە کە مردن یاخود جیا بوونەوەیە و ئەو کات مارەییەکە بدات : ئەوا بەو شێوەیەیە و بەگوێرەی ئەو مەرجەیە کەپێشتر لەسەری ڕێکەوتوون  .
"اللقاء الشهري" (2 / 361-362)

سێیەم :
دوو بابەتی گرنگ هەن پێویسته ئاماژەیان پێ بدەین و ئاگاداریان بین :
یەکەمیان
: پێویسته لەسەر ئافرەت ڕەچاوی باری دارایی مێردەکەی بکات ، باش نی یە داوای مارەیی لەمێردەکەی بکات لەحاڵەتێکدا کە مێردەکەی هەژار بێت ، تەنانەت گەر مێردەکەی پارەشی هەبوو باش نی یە داوای بکات گەر پێویستی پێی نەبوو ، ئەمە گەر زانی مێردەکەی پێی خۆش نی یە داوای لێ بکات : عاقڵیە و کارێکی باشە گەر واز لەو داوا کاریە بێنێ بەڵکو ژیانیان تێک نەچێت ، تەنانەت ، گەر پارەشی هەبوو پارەش بدات لەپێناو توند وتۆڵ تر کردنی پەیوەندی لەگەڵ مێردەکەیدا ئەوا کارێک چاکە ، خوای پەروەرگار فەرموویەتی : ( وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِنْ بَعْلِهَا نُشُوزاً أَوْ إِعْرَاضاً فَلا جُنَاحَ عَلَيهِمَا أَنْ يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحاً وَالصُّلْحُ خَيْرٌ وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ وَإِنْ تُحْسِنُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيراً ) النساء/128 .
واته : وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌تێك ترسا له‌وه‌ی كه‌ پیاوه‌كه‌ی لێی دوور بكه‌وێته‌وه‌ یان حه‌زی پێی نه‌بێ یان بیه‌وێ لێی جیابێته‌وه‌ یان قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كات یان خۆشی پێیدا نه‌یات ، یان پشتی تێ بكات ، ئه‌وه‌ ئاساییه‌و تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر له‌ نێوان یه‌كدا صوڵح بكه‌ن به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو زیاتر له‌ ئافره‌تێكی هه‌بوو ئه‌میان سه‌ره‌ی شه‌وی خۆی كه‌م بكاته‌وه‌، یان هه‌ندێك له‌ نه‌فه‌قه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌، یان هه‌ندێ له‌ ماره‌یی كه‌م بكاته‌وه‌، تا به‌یه‌كه‌وه‌ صوڵح بكه‌ن و ڕێك بكه‌ون، (عائیشه‌) ده‌فه‌رمێت: پیاو خێزانى هه‌بوو نه‌یده‌ویست ژیانى له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رێت و ده‌یویست ته‌ڵاقى بدات، ئافره‌ته‌كه‌ ده‌یووت: گه‌ردنت ئازاد ده‌كه‌م ته‌ڵاقم مه‌ده‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ دابه‌زى ، وه‌ ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ باشتره‌ له‌ ناكۆكی نێوانیان یان لێك جیابوونه‌وه‌یان ، وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ كه‌ هه‌موو نه‌فسێك به‌شی خۆی ڕه‌زیلی تیایه‌و ڕه‌زیلی حازره‌ له‌گه‌ڵیداو ئاماده‌یه‌و له‌سیفه‌تی مرۆڤدا هه‌یه‌و لێی جیا نابێته‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو به‌چاكه‌ مامه‌ڵه‌ی ئافره‌تان بكه‌ن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ، ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌و زانیاریه‌كی ورده‌كاری هه‌یه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئێوه‌، وه‌ پاداشتتان ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌رى. 

دووەمیان : پێویسته لەسەر مێردیش ڕەچاوی مافی خێزانەکەی بکات و تێبگات کە بەو مارەییە داوێنی خێزانی بۆ حەڵاڵ بووە ، بۆیە پێویستە بەتەواوی مافی بدات ، بەتایبەت گەر زانی پێویستی پێیەتی ، تەنانەت گەر کاتەکەشی نەهاتبێت ؛ پێغەمبەر فەرموویەتی : ( خَيْرُكُمْ أَحْسَنُكُمْ قَضَاءً ) متفق عليه .
واتە : باشترینتان ئەوەتانە کەبەجوانی قەرزەکانی ئەدا دەکات .
وەهەروەها فەرموویەتی  : ( إِنَّ أَحَقَّ الشَّرْطِ أَنْ يُوفَى بِهِ مَا اسْتَحْلَلْتُمْ بِهِ الْفُرُوجَ ) متفق عليه .
واتە : یەکێک لەهەرە مافەکان ئەوەیە بەوەفا بن بەرانبەر ئەو مەرجەی کەبەهۆیەوە داوێنی خێزانەکانتان بۆ حەڵاڵ بووە .

والله تعالى أعلم .

سەردان: ٣,٦١٠ بەش: ژنهێنان و شوکردن