نوێژی سوڵح و ئاشتەوایی (صلاة الصلح) لە نێوان ژن و مێرددا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نوێژی سوڵح و ئاشتەوایی (صلاة الصلح) لە نێوان ژن و مێرددا
پرسیار:

تا چی ڕادەیەک نوێژی سوڵح و ئاشتەوایی (صلاة الصلح) لە نێوان ژن و مێرددا ڕاستە و بونی هەیە؟
نوێژی نێوان ژن ومێرد بریتییە لە دوو ڕکات، لە هەموو ڕکاتێکدا سوڕەتی الفاتحة دەخوێندرێت، حەوت جاریش ئایەتی( عسی الله أن يجعل بينكم وبين الذين عاديتم منهم مودة والله قدير والله غفور رحيم) دەخوێنێتەوە، دواتر کۆتایی بەم نوێژە دەهێنرێت بەم دوعایە ( خوایە گیان دڵی فڵانی کوڕی فڵان نەرم بکە - ناوی مێردەکەی دەهێنێ-  بۆ فڵانە کچی کچی فڵانە کەس - ناوی ئافرەتەکە دەهێنێ- وەکو چۆن ئاسنت نەرم کرد بۆ پێغەمبەر داود).

یەکەم 

لە شەرعدا شتێک نیە بەناوی ( نوێژی سوڵح و ئاشتەوایی (صلاة الصلح) لە نێوان ژن و مێرد)، وە ئەو دوعایەشی کە باسکرا بەڵگەی لەسەر نیە و نەسەلمێنراوە، هەر بۆیە دروست نییە بۆ هیج کەسێک کە عیبادەتێک دابهێنێت، یاخود شتێک بداتە پاڵ شەرعەوە کە تێیدا نەهاتبێت.
هیچ نوێژێکی تایبەت بەناوی صوڵح و ئاشتەوایی نێوان ژن ومێرد لەشەرعی ئیسلامدا نییە بەڵکو ئەم نوێژە بەو دوعا و مەبەستەی کە باسکراو بیدعەیە و ڕەد دەکرێتەوە.

بەڵام ئەگەر ئەو دوعایەی کە باسکرا یاخود هەر دوعایەک کە ئاماژە بکات لەو مەبەستەی کە هەیەتی وەکو ئەوەی بڵێ: خوایە گیان خێزانەکەمم لا خۆشەویست بکەیت و منیش لای ئەو خۆشەویست بکەیت، جگە لەمەش ، ئاساییە و دروستە.

نمونەی ئەمەش: ئەگەر ئافرەتێک لە جگە ناو نوێژ دوعای کرد بەوەی خوای گەورە مێردەکەی بۆ چاک بکات، یان هاوشێوەی ئەم دوعایە،  یان بە پێچەوانەوە مێردەکە دوعای کرد کە خوای گەورە خێزانەکەی بۆ چاک بکات، بەبێ تایبەت کردنی بە کۆمەڵە ئایەتێکی دیاریکراو، یان نوێژێکی دیاریکراو ئەمە ڕێگەپێدراوە و ئاساییە.

دوعاش لە گەورەترین هۆکارەکانی بەدەستهێنانی ئامانج ومەبەستەکانە، وە ڕزگاربونە لەوەی لێی دەرستیت، بەڵام بەبێ ڕیزبەندییەکی تایبەت یان بەبێ نوێژێکی تایبەت.

دووم

  ئاشتەوایی و سوڵح لەنێوان دوو کەسدا گرنگیەکی گەورەی هەیە لە شەریعەتی ئیسلامیدا، تەنانەت چەند پاداشتێکی گەورەشی بۆ دانراوە، وەکو چۆن ئاگادارکردنەوەش دراوە سەبارەت بە دروستکردنی پشێوی ودوبەرەکی و تێکدانی نێوان دوو کەس.

هاوەڵی خۆشەویست أبو الدرداء ڕەزای خوای لێبێ دەفەرموێت پێغەمبەری خوا صلی الله عیه وسلم فەرموی: (ألا أخبرُكم بأفضلِ من درجةِ الصيامِ والصلاةِ والصدقةِ؟ قالوا: بلى، قال: إصلاحُ ذاتِ البينِ، وفسادُ ذاتِ البينِ الحالِقةُ.)

واتە : ئایا هەواڵتان پێ نەدەم سەبارەت بە چاکەیەک کە لە نوێژ  وڕۆژوو وخێرکردن گەورەترە؟! وتیان: بەڵێ ، فەرموی: چاکسازی وسوڵحی نێوان دوو کەس، بەڵام تێکدان و دوبەرەکی دروست کردن لە نێوان دوو کەسدا پچڕێنەرە.

(ئیمامی ترمذي گێڕاوێتیەوە بە ژمارە: 2509)، پاشان دەفەرموێت: ئەمەش حەدیسێکی صەحیحە، وە دەگێڕدرێتەوە لە پێغەمبەری خواوە کە فەرمویەتی: پچڕێنەرە ، ناڵێم پرچ و موو دەپچڕێنێت بەڵکو دین دەپچڕێنێت.

شەریعەتی ئیسلامیش کۆمەڵێک هۆکاری گرتوەتە بەر بۆ چاکسازی ماڵان، لەوانە:

1-هەڵبژاردنی ئافرەتێکی چاک.
2-ماڵ تەرخان بکرێت بۆ یادی خوا.
3- پەروەردەی ئیمانی بۆ ماڵەکە. 
4- خوێندنی سورەتی البقرة لەماڵدا بە بەردەوامیی چونکە شەیتان ڕاودەنێت لەو ماڵەدا.
6-  شتێک نەخاتە ناو ماڵەکە کە شەرع ڕێگەی پێ نەدابێت.
7- پاراستنی نهێنیەکانی ماڵ.

سەردان: ٢,٣٨٢ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان