بە ئەدەب بوون لەگەڵ نەفسی خۆتدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بە ئەدەب بوون لەگەڵ نەفسی خۆتدا
پرسیار:

ئەدەب بوون لەگەڵ نەفسی خۆمان چۆن دەبێ ؟

بەئەدەب بوون لەگەڵ نەفسی خۆتدا :
بەئەدەب بوون لەگەڵ نەفسی خۆتدا بەوە دەبێ شوێن ڕێباز وکار کردەوەکان وهەموو هەنگاوەکانی پێغەمبەر بکەویت .
ابن القيم رحمه الله دەڵێت : خواردن وخواردنەوە ئادابی خۆی هەیە ، وەهەروەها سوار بوون ئادابی خۆی هەیە ، وە چوونە ژووەرەوە وسەفەر کردن ونوستن ئادابی خۆی هەیە ، وە دەس بەئاو گەیاندن ئادابی خۆی هەیە ، وە بێدەنگ بوون وگوێ گرتن ئادابی خۆی هەیە ... مدارج السالكين.
جا هەندێکی تر لە بەئەدەب بوون لەگەڵ نەفسی خۆتدا:
1) لێپرسینەوە لەنەفسی خۆت
2) پاکردنەوەی وگرنگی دان پێی وپشت گوێ نەخستنی
3) پاکردنەوەی دڵ لەو شتانەی کەخودا توڕە دکات
4) بەردەوام بوون لەسەر گوێڕایەڵی کردنی خودا ، ودوور کەوتنەوە لەخراپە وتاوان
5) خواردنی حەڵاڵ .

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٢٣٢ بەش: ئادابەکان