ئایا ئەتوانى قەرزى ڕەمەزانى ساڵى پێشوو تر دواى ئەم ڕەمەزانەى ئێستا بیدەیتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئەتوانى قەرزى ڕەمەزانى ساڵى پێشوو تر دواى ئەم ڕەمەزانەى ئێستا بیدەیتەوە؟
پرسیار:

ئایا ئەتوانى قەرزى ڕەمەزانى ساڵى پێشوو تر دواى ئەم ڕەمەزانەى ئێستا بیدەیتەوە؟


بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
بەڵێ دەتوانێت، بەڵام ئەگەر ڕۆژووى ساڵى پارت ڕەمەزانى ئەم ساڵى بە سەردا هات ئەوا پێویستە سەرەڕاى قەزاكردنەوەى، نانى كەم دەستێك (هەژارێك) بدەى، ئەوەش بۆچوونى هاوەڵى بەڕێز: (أبو هريرة) و (ابن عباس) ە ـ ڕەزاو ڕەحمەتى خوا لە هەموو هاوەڵان بێت ـ سەندى فەرموودەكانیش بۆ هەردووكیان سەنەدێكى (صحيح) یان هەیە.
نانى هەژارەكەش زانایان بە كێلۆیەك و دوو سەد گەرام (1200 گم) خواردن برنج بێت یان ئارد... هتد خەمڵاندوویانە، بەڵام ئەوەش بزانە كە بە پارە نابێت بدرێت... خواى پەروەردگار زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وه وەڵام دراوەتەوە