بەشەڕدانى ئاژەڵ لەگەڵ یەکترى بۆ خۆشی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەشەڕدانى ئاژەڵ لەگەڵ یەکترى بۆ خۆشی
پرسیار:

ئایا حوکمى بەشەڕدانى ئاژەڵ لەگەڵ یەکترى بۆ خۆشی چیە؟ بۆ نمونە دوو کەڵەشێر یان دوو سەگ لەگەڵ یەک

الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه أما بعد: 
بەشەڕدان و هاندانی سەگ لەگەڵ سەگ یان کەڵەشێر لەگەڵ کەڵەشێر دروست نیه ، چونکە ئازاردانى تێدایە بۆ ئەو حەیوانە و بێ گومان ئازاردانى حەیوانیش بۆ خۆشی و کات بەسەر بردن و یاری کردن دروست نیە  .

وە ئەبێتە هۆى دڵڕەقی بەرامبەر بەو حەیوان و ئەسڵیش ئەوەیە کە موسڵمان بەڕەحم بێ بەرامبەر بە گیانداران چونکە پێغەمبەرى خوا فەرمویەتى : ( من لا يَرْحَمْ لا يُرْحَمْ ) واتە : ئەوەی ڕەحم نەكات ڕەحمی پێ ناكرێت .

ئیمامی نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێ ئەفەرموێت: بەشەڕدان لەنێوان ئاژەڵاندا حەرامە  ، و پێغەمبەرى خوا نەهی لێ کردووە .
وە ئیمامی شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێبێ ئەفەرموێت: مەبەستی نەهیەکە ئەوەیە کە ئەزیەت بە حەیوانەکە بگەیەنێت، وە ماندوی بکات بەبێ هیچ سودێک واتا بە بێ هۆ هانی بدات بەڵام بۆ ڕاوکردن بێ یان هەر سودێکی تر دروستە.

سەردان: ١,٨٤٣ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان