حوکمی دەستهێنان بە قوماشی کەعبەدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی دەستهێنان بە قوماشی کەعبەدا
پرسیار:

ئایا دروستە دەست بهێنرێت بە قوماشى كەعبەدا؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

تەبەروك كردن بە قوماشی كەعبە و دەستپێدا هێنانى بیدعەیە، چونكە شتى وا لە پێغەمبەرى خواوە  نەهاتووە

تەبەروك كردن بە قوماشی كەعبە و دەستپێدا هێنانى بیدعەیە، چونكە شتى وا لە پێغەمبەرى خواوە   نەهاتووە، بۆیە كاتێك موعاویەى كوڕى ابوسفیان ـ رضي الله عنه ـ  تەوافی كەعبەى كرد و دەستى دەهێنا بە هەموو روكنەكانى كەعبەدا عبدالله ى كوڕى عباس ـ رضي الله عنه ـ  ئینكارى كرد، و موعاویەش ووتى: ( هیچ شوێنێك لە كەعبەدا مەهجور نییە) و ابن عباسیش لە وەڵامیدا ووتى: (( لقد كان لكم في رسول الله أسوة حسنة)) وە من پێغەمبەرى خوام  بینى كە تەنها دەستى دەهێنا بە هەردوو روكنە یەمانیەكەدا (بەردە رەشەكە و روكنى یەمانى).
بۆیە ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئێمەش مەسحى هەموو روكنەكانى كەعبە ناكەین و تەنها ئەوە دەكەین كەلەسوننەتدا هاتووە، چونكە ئەمە چاولێكەرى وشوێنكەوتنى چاكى پێغەمبەرى خوایە 
 ، وە هەروەها شوێنێكى تریش هەیە كە پێى دەوترێت (الملتزم) بریتیە لە نێوانى بەردە رەشەكە و دەرگاى كەعبە ئەمەش لە هاوەڵانەوە هاتووە ـ رضي الله عنه ـ كەلەوێدا وەستاون و دوعایان كردووە والله أعلم.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ١,٩٣٦ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان