چەند ئەحکامێک تایبەت بە خوێنەکانی ئافرەتان و جۆرەکانی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند ئەحکامێک تایبەت بە خوێنەکانی ئافرەتان و جۆرەکانی
پرسیار:

ئایا حوکمی خوێنەکانی ئافرەت (خوێنى سوڕى مانگانە ، خوێنى نەخۆشی ، خوێنى - نیفاس-  منداڵ بوون) لەڕوانگەی شەرعەوە چۆنە؟

یەکەم : خوێنی سوڕی مانگانە(الحیض)
خوێنێکی ئاساییە لەئافرەتانەوە دەردەچێت لەحاڵەتی تەندروستدا بەبێ هۆکاری منداڵ بوون یاخود خوێن بەربوون ، وەک خوراکێک بۆ منداڵ خوای پەروەردگار دروستی کردووە .

1- ئەو شتانەی کە بەهۆی خوێنی سوڕی مانگانە(الحیض)ەوە حەڕام دەبێت :
ـ جیماع کردن  .
ـ نوێژ کردن .
ـ تەواف کردن وسوڕ خواردنەوە بەدەوری کەعبەدا .
ـ دەس دان لەقورئان .
ـ تێپەڕ بوون بەنێو مزگەوتدا گەر ترسی پیس کردنی مزگەوتی هەبوو .
ـ تەڵاق دان .
ـ ڕۆژوو گرتن .
ـ مانەوە لەمزگەوتدا .

2- ئەو شتەی کە دروستە لەحاڵەتی سوڕی مانگانەدا لەگەڵ ئافرەتدا بکرێت :
ـ یاری ودەستبازی و ماچ کردن و چێژ وەرگرتنى پیاو لە خێزانى بەبێ ئەوەی جیماعی لەگەڵ بکات .
ـ یەکتر ڕەحەت کردن. واتە ئافرەت بە دەستى مێردى ڕەحەت بکات ، وە پیاویش بەهەمان شێوە بۆ خێزانەکەى .

3- ئەو شتانەی کەواجب دەبێت :
ئـ - لەحاڵەتی تەواو بوونی سوڕی مانگانەدا :
ـ خۆ شوشتن .
ـ قەزا کردنەوەی ڕۆژوو .

ب ـ لە کاتی یەکەم توش بوو بە سوڕی مانگانە :
ـ باڵغ بوون .

ج ـ لەکات و ئەسنای سوڕی مانگانەدا :
ـ کەفارەت گەر جیماع بکرێت .

تێبینی : لێڵایی و زەردایی کەدێت لەماوەی عادەدا بەحەیز حسابە ، لایەنی کەمەکەی :
شەو وڕۆژێکە ، بەڵام لایەنی زۆریەکەی حەدێکی دیاری کراوی نی یە ، بەڵام لە دواى پاک بوونەوەی لە عادە لێڵایی و زەردایی حسابی بۆ ناکرێ و بەردەوام دەبێ لە نوێژ و ڕۆژوو گرتنى خۆى  .

دووەم : خوێنی نەخۆشی (الإستحاضة)
دەرچون و هاتنی خوێنە لەقوڵایی ڕەحمەوە لە جگە کاتى حەیز و نیفاسدا .
1- حاڵەتەکانی ئەو ئافرەتەی کەدەکەوێتە ئیستیحازەوە :
ـ ئەو ئافرەتەی کەپێش ئیستیحازەکە عادەتێکی دیاری کراوی هەیە کەتایدا لەحەیزدا دەبێت ، ئەوا ئەو عادەتەی بەحەیز بۆ ئەژمار دەکرێت ولەوە زیاتر بەئیستیحازە حسابە .

ـ هەر ئافرەتێک عادەیەکی زانراو ودیاری کراوی نەبوو ، بەڵام خوێنەکەی ناسراو بوو بەوەی هەندێکی سور بوو وەتۆخ نەبوو وبۆنی ناخۆشی لێ نەدەهات ئەوا بەئیستیحازە حسابە ، بەڵام گەر بەپێچەوانەوە ڕەش وتۆخ بوو وبۆنی ناخۆشی لێ دەهات ئەوا بەحەیز حسابە .

2- ئەحکامەکانی خوێنی نەخۆشی ئیستیحازە :
ـ‌ پێویستە لەکاتی کۆتایی هاتنی ئیستیحازەدا ئافرەت خۆی بشوات .
ـ داوێنی دەشوات وبەشتێک خۆی دەپارێزێت لەدەرچوونی خوێن وپیس بوونی لاشەی .
ـ دەس نوێژ گرتن بۆ هەر نوێژێک .

سێیەم : خوێنی منداڵ بوون(النفاس) :
خوێنێکە لەکاتی منداڵ بووندا دەردەچێت .

ـ ئەو شتەی کەبەهۆی حەیزەوە حەڕام دەبێت بەهەمان شێوە بەهۆی نیفاسەوە حەڕام دەبێت .
ـ‌ ئەو شتەی کەبەکۆتایی هاتنی حەیز حەڵاڵ دەبێت بەهەمان شێوە بەکۆتایی هاتنی نیفاسیشەوە حەڵاڵ دەبێت .
ـ وەهەروەها ئەو شتەی کەبەهۆی حەیزەوە واجب دەبێت بەهەمان شێوە بەهۆی نیفاسەوە واجب دەبێت .

ـ  کەمترین و درێژترین ماوەی نیفاس :
كه‌مترینی ماوه‌ى زه‌یستانی دیاری نیه‌، چونكه‌ هیچ شتێك نه‌هاتوه‌ دیاری بكات، به‌ڵام لای زۆره‌كه‌ی چل ڕۆژه‌، تورمزی ئه‌ڵێ: زانایان له‌ هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ر ـ ـ وئه‌وانه‌ی دواتریش كۆكن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى زه‌یستانی چل ڕۆژ واز له‌ نوێژ ئه‌هێنێت، مه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ پاك ببێته‌وه‌، ئه‌وسا غوسل ده‌كات ونوێژ ده‌كات .

سەردان: ١٠,٠٠١ بەش: حەیز و نیفاس