تاڵە موویەک لە نێو قورئاندا دەتپارێزێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا !: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تاڵە موویەک لە نێو قورئاندا دەتپارێزێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا !
پرسیار:

هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە گوایە تاڵە موویەک لە نێو قورئاندا و بەتایبەت لە سورەتى (البقرة) دا هەیە هەر کەس بیکاتە نێو ئاوەوە پاشان ئاوەکە بخواتەوە ئیتر ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیپارێزێ ئایا تا چەند ئەمە ڕاستە؟

یەکەم : خوای پەروەردگار هەر لە سورەتى (البقرة) دا دەفەرموێ : (وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ )
وه‌ شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی زۆر ئاشكرای ئێوه‌یه‌.
ئەوە شه‌یتانه‌ كه‌ خورافیات و درۆتان بۆ دەکات بە دین و خواپەرستى و دەیڕازێنێتەوە بۆتان.
بۆیە واجبە لەسەر موسڵمانان دواى هەنگاوەکانى شەیتان نەکەون و بڕوا بەو شتە خورافیات و درۆیە نەکەن .

دووەم : بڵاوکردنەوەى ئەم هەواڵە درۆ کردنە بە دەم پێغەمبەرى خواوە کە ئەمەش تاوانێکى گەورەیە و سزاى توندیشی بۆ دانراوە لە قیامەتدا هەر وەکو پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى : ((مَنْ كَذَبَ عَلَيَّ مُتَعَمِّدًا ، فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ)) رواه مسلم
واتە: هەر کەسێک درۆیەک بەناوی منەوە بکات بەئەنقەست با جێگەیەک لەدۆزەخدا بۆ خۆی ئامادە بکات .

سێیەم : ئەم کارە جۆرێکە لە شیرک و باوەڕبوون بە شتى خورافیات و درۆ و هیچ و پوچ .

چوارەم : بێ گومان ئەم کارە هیچ ئەسڵی نیە درۆیە و دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار:
1ـ هیچ گومانی تێدا نیە ئەم کارە کاری شەیتانە بۆ چەواشەکردنی مرۆڤەکانە و وەسوەسەت بۆ دروست دەکات دەیکاتە ناو دڵ و دەرونت بۆ ئەوەى تۆ پشت بەستن و تەوەکولت لەسەر تاڵە موویەک بێ نەک لەسەر خواى گەورە ، لە کاتێکدا خواى گەورە پێمان دەفەرموێ : [وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُتَوَكِّلُونَ ] واته : وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌وه‌كول ئه‌كه‌ن با به‌تاك و ته‌نها ته‌وكول بكه‌نه‌ سه‌ر خوای گه‌وره‌.
وە پێغەمبەرى خوا پێمان دەفەرموێ : (إِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللَّهَ ، وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللَّهِ) واته : ، ئەگەر داوات كرد ئەوا تەنها داوا لە خوا بـكە ، وە ئەگەر داوای یارمەتیت كرد ئەوا تەنها داوای یارمەتی لە خوا بكە .
کەواتە واجبە لەسەر موسڵمان تەنها پشت بە خواى گەورە ببەستێ و داواى یارمەتى و شیفا هەر لە خواى گەورە بکات .

2- هەروەها بۆ سەرقاڵ کردنی موسڵمانە بەو بابەتە و لەم کاتەدا لەگەڵ بڵاو بونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵکی بە زۆری تەوبە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا و خەریکی زیکر و یادی خوای پەروەردگارن ، و شەیتان دەیەوێ مەشغوڵیان بکات بەو جۆرە درۆ و خوڕافەتانە تا خوا و یادی خوایان لە بیر بباتەوە.
پاشان نەک سورەتی البقرة بگرە زۆر جار کە قورئان دەکەیتەوە لە بەینى زۆریک لە لاپەڕەکانى قورئان دەبینیت تاڵە مووی تێدایە ئەوەش بەهۆی وەرینی مووی ڕیش و سەرى خۆتە لەکاتى خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزدا لە ڕابردودا بۆیە هیچ پەیوەندی نیە بە شیفا و چارەسەرکردنی نەخۆش بۆیە وریابن.
والله ٲعلم

بۆ ئەم وەڵامە سوود وەرگیراوە لە وەڵامێکى مامۆستا محمد عبدالرحمن و مامۆستا بێستون محمد بە هەندێ دەستکاریەوە .

سەردان: ٢,٤٥٣ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان