ئادابەكانی سەردانی گۆڕستان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەكانی سەردانی گۆڕستان
پرسیار:

ئایا ئادابەكانی سەردانی گۆڕستان کامانەن ؟

ئادابەكانی سەردانی گۆڕستان

یەکەم : سوننەتە لە كاتی سەردانی گۆڕستاندا سەلامیان لێ‌ بكرێت و ئەم زیكر و دوعایەیان بۆ بخوێنرێتەوە :
(( السـلام على أهـل الـديار من المؤمنين والمسلمين ، ويرحـم الله المستقدمين منـا والمستأخرين ، وإنـا إن شـاء الله بكم للاحقـون ))  ( رواه مسلم ) ، واتە : سەلامتان لێ بێت ئەی خەڵكی ئەم مەنزڵگایە لە بڕواداران و موسڵمانان ، و خواش ڕەحم بكات بەوانەی كەپێش كەوتوون ( یان ئەوانەی كە مردوون ) لێمان و ئەوانەی كە بە دوایاندا دەڕۆن ( یان ئەوانەی كە نەمردوون و ماون )و ئێمەش ـ إن شا‌ء الله ـ بەئێوە دەگەین 
دووەم :  دروستە لە كاتی دوعا بۆ كردنیان دەستەكان بەرز بكرێنەوە :
دایكە ( عائشە ) ـ ڕەزای خوای لێ بێت ـ بۆمان دەگێڕێتەوە كە : " خـرج رسول الله ذات ليلة ، فأرسلت بريـرة في أثره لتنظر أين ذهب ! قالت : فسلك نحـو بقيع الغرقد ، فوقف في أدنى البقيع ، ثم رفع يديه ،... الخ " ( أخرجه أحمد وإسناده حسن ) ، واتە : شەوێكیان پێغەمبەری خوا دەرچوو لە ماڵ ، و منیش ( بریرە) م بەدوایدا نارد بۆ ئەوەی بزانێت بۆ كوێ‌ دەڕوات ! ئەویش وتی : ئەو ڕێگەیەی گرتەبەر كە دەڕوات بۆ ( البقیع الغرقد ) ، و پاشان لە نزیك    ( بقیع ) دا وەستا ، و پاشان دەستەكانی بەرزكردەوە ، ... هتد .
سێیەم : لە كاتی دوعا و پاڕانەوەدا نابێت ڕوو لە گۆڕەكان بكرێت ، بەڵكو ڕوو لە كەعبە دەكرێت :
لە بەر نەهی كردنی پێغەمبەر لە نوێژكردن ڕووەو گۆڕ ، ئاشكراشە كە دوعا و پاڕانەوە ناوكرۆكی نوێژە ، بۆیە هەمان حوكمی ئەوی هەیە ، و پێغەمبەریش فەرموویەتی : " الدعاء هو العبادة ، ثم قرأ : [ وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ] ( سورة غافر : 60 ) " رواه البخاري في ( الادب المفرد ) رقم (714) وأبو داود والترمذي وابن ماجه والحاكم (1/491) وقال : صحيح الاسناد ، ووافقه الذهبي وهو كما قالا ، وقال الترمذي : حديث حسن صحيح )  ، واتە : دوعا و پاڕانەوە پەرستشە . 

مامۆستا عدنان بارام

سەردان: ٢,١٤١ بەش: سەردانى گۆڕستان