ڕەوشتی هەڵگرانی قورئان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕەوشتی هەڵگرانی قورئان
پرسیار:

ئایا ڕەوشتی هەڵگرانی قورئان دەبێ چۆن بێ؟ 

الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على أشرف الأنبياء والمرسلين نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، أما بعد:
بێگومان قورئانی پیرۆز ڕێنوێنی کارە بۆ جوانترین وبەرزترین ڕەوشت و ئاکار ،خوای پەروەردگار لەقورئانە پیرۆزەکەیدا فەرموویەتی: {إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا}[الإسراء: 9].
واته: به‌دڵنیایى ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ هیدایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌دات بۆ دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕو ڕه‌وشت و ئاكار ، وه‌ موژده‌ ئه‌دات به‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ كه‌ ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نیه‌تت بۆ خوا بێت و ریاى تیا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت). 

ابن سعدي دەڵێت: خوای گەورە باسی لە گەورەی و پلە بڵندی قورئانى کردووە و فەرموویەتی: {يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ} واتە: ڕێنوێنی کارە بۆ پەسەند ترین وبەرزترین بیرو باوەڕ وکردەوەو وڕەوشت ، بۆیە هەرکەسێک بەگوێی قورئان بکات ئەوا تەواو ترین مرۆڤە وڕێنوینی کراوترین کەسە لەهەموو کارەکانی دا(1).

وە کاتێ کە هیشامی کوڕی عامر لەبارەی ڕەوشتی پێغەمبەری خوداوە صلَّى الله عليه وسلَّم پرسیاری کرد لەدایکی ئیمانداران عائیشە خوا لێیان ڕازی بێت؟ لەوەڵامدا گوتی: (كان خلقه القرآن، أما تقرأ القرآن قول الله عز وجل: {وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ}[القلم: 4]2.
واتە: ڕەوشتی ئەو قورئان بوو ، ئەی مەگەر ئەم ئایەتەت نەخوێندتەوە: {وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ}؟
واتە:  تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و ئاكارو ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقێكی یه‌كجار گه‌وره‌و به‌رزی، پێغه‌مبه‌ری خوا - -  به‌شه‌رم و به‌زه‌یى و به‌ڕێزو ئازاو جوامێرو بوێرو هێمن و ئارام و لێبورده‌و لێخۆشبوو نه‌رمونیان و خۆبه‌كه‌مزان و راستگۆ وده‌ست پاك و ده‌م پاك و داوێن پاك و دڵ پاك و ده‌روون پاك بووه‌، یاخود (خُلُق) به‌ مانای دینیش هاتووه‌ تۆ له‌سه‌ر دینێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی، ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی پێغه‌مبه‌ری خوا - -  قورئان بووه‌و قورئانی پیرۆزی له‌ خۆیدا جێبه‌جێ كردووه‌و بۆ ئه‌وه‌ نێردراوه‌ تا ره‌وشته‌ جوانه‌كان ته‌واو بكات(2). 

خاوەنی ( فيض القدير ) لەمانای ئەم قسەیەیی عائیشەدا: (كان خلقه القرآن): دەڵێت: واتە: ئەوەی قورئان فەرمانی پێ کردبێت ئەنجامی داوە وئەوەش ڕێگری لێ کردبێت لێی دوور کەوتۆتەوە ، وە القاضي دەڵێت: واتە: ڕەوشتی هەموو ئەو شتانە بوو کە لەقورئاندا هاتووە و هەموو ئەو شتانەی کەقورئان پێی باشە ئەم ئەنجامی دەدا ، وە هەر شتێک قورئان بەخراپی زانیبێت وڕێگری لێ کردبێت ئەم لێی دوور کەوتۆتەوە.

وە لە(الديباج) هاتووە: مانای ئەوەیە کردەوەی پێ دەکرد وسنوورەکانی دەپاراست و ئادابەکانی جێ بەجێ دەکرد و پەندی لە بەسەرهاتەکانی وەردەگرد وبەجوانترین شێوە دەیخوێندەوە(3).

وە ئیمامی نەوەوی لەبارەی ڕەوشتی هەڵگرانی قورئانەوە دەڵێت:
"پێویستە مامۆستا ئەو ڕەوشتانەی تێدا بێت کە لەشەرع دا هاتووە ، و ئەو ئاکارە پەسەندانەی تێدا ڕەنگ بداتەوا کەخودا فەرمانی پێ کردوون وەک دونیا نەویستی ، وزۆر گرنگ نەدان پێی و بەوانەشی کەتێیدایە ، وسەخی دڵ فراوان بێت وڕەوشتی بەرز بێت ، و ڕوو خۆش بێت بەبێ ئەوەی بگاتە ئەندازەی بێتامی ، ولەسەر خۆو بەئارام بێت ودوور کەوێتەوە لە کەسابەتێک کە کەم نرخ بێت ، وکەسێکی بەویقار وڕێز دار بێت، وخۆ بەکەم زان بێت ، و دوور کەوێتەوە لەزۆر پێکەنین وگاڵتە کردن ،و پاک خاوێن بێت و گرنگی بەکردنی سمێڵ ونینۆک بدات، وخۆی بۆن خۆش بکات ، ودوور بێت لەجلی پیس وبۆنی ناخۆش ، وبا زۆر ئاگاداری حەسوودی ولەخۆ بایی بوون بێت ، وخەڵک بەکەم نەزانێت هەر چەند پلەیان لەو نزم تر بێت ، وگرنگی بەزیکر و ویردەکان بدات ئەوانەی کەلەسوننەتدا هاتوون ، وهەست بەچاودێری خودا بکات لەپەنهان وئاشکرادا ، وپارێزگاری لەوانە بکات ، وهەموو کارەکانی بەخودا بسپێرێت(4).

وەعبداللەی کوڕی مەسعود خودا لێی ڕازی بێت دەڵێت:
پێویستە هەڵگری قورئان بەشەونوێژ کردن بناسرێتەوە لەکاتێکدا کەخەڵک نوستوون ، وبەڕۆژ بەڕۆژوو بێت لەکاتێکدا کەخەڵک بەڕۆژوو نین ، ودڵتەنگ بێت لەکاتێکدا خەڵک دڵخۆشن ، وبگری لەکاتێکدا خەڵک پێ دەکەنن ، وبێ دەنگ بێت لەکاتێکدا خەڵک خۆیان لەشتەکاندا هەڵدەقورتێنن ، و کەسێکی بەخشوع بێت لەکاتێکدا خەڵک گوێی پێ نادەن. 

وەحەسەنی کوڕی عەلی رضي الله عنه دەڵێت:
کەسانی پێش ئێوە لە قورئان وا تێگەیشتبوون نامەیەکە لەلایەن خوداوە ، بۆیە ئەوان بەشەوان لێی ورد دەبوونەوە.

وە فوزەیلی کوڕی عیاز دەڵێت: پێویستە هەڵگرانی قورئان هیچ پێویستیەکیان نەبێت لەلای خەلیفە وئەوانەش کەلەوان پلە نزم ترن ، واتە: دوور کەوێتەوە لەدەرگای دەسەڵاتداران.

وەهەروەها گوتوویەتی: هەڵگری قورئان هەڵگری ئاڵای ئیسلامە ، بۆیە نابێت گاڵتەو گەپ بکات لەگەڵ گاڵتەچیاندا ، وهەڵە نەکات لەگەڵ بەهەڵە چواندا ، و لەغو نەکات لەگەڵ لەغو چیەکاندا(5) .
ئا ئەمانە چەند ئادابێک بوون پێویستە هەڵگران وئەهلی قورئان خۆیانی پێ بڕازێننەوە وڕەچاوی بکەن.
جعلنا الله تعالى ممن يتأدب بآداب القرآن، ويتخلق بأخلاقه، والحمد لله رب العالمين.


1 تفسير السعدي (ص 454).
2 رواه أحمد في مسنده وصححه الألباني في صحيح الجامع برقم (4811).
3 فيض القدير (5/216).
4 التبيان في آداب حملة القرآن للنووي (1/37).
5 المرجع السابق (1/54).

سەردان: ٣,٠٦١ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان