حوکمی نوێژ کردن بە جلوبەرگێکەوە کە خوێنی پێوە بێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نوێژ کردن بە جلوبەرگێکەوە کە خوێنی پێوە بێت
پرسیار:

حوکمی ئەو کەسە چییە کە خوێن هەبووە لەسەر جلەکانی و نوێژی پێوە کردووە ، و پێی نەزانیوە تاوەکو کاتی نوستن ، ئەم خوێنە بەهۆی برینەوە هاتووە ، جا حوکمی نوێژی ئەو ڕۆژەی چی یە هەمووی دوو بارە بکاتەوە؟ وجزاكم الله خيرًا.

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

لەڕاستی دا جگە لەخوێنی حەیز هەموو جۆرە خوێنێکی تر پاکە ، جا خوێنی مرۆڤ بێت یاخود خوێنی هەر ئاژەڵێکی تر کە گۆشتی بخورێت ، بۆیە نوێژەکەی دروستە و پێویست نی یە لەسەری قەزای بکاتەوە . 

بەڵگەکان و زانیارى زیاتر لە درێژەى وەڵامەکە باس کراوە

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:

لەڕاستی دا جگە لەخوێنی حەیز هەموو جۆرە خوێنێکی تر پاکە ، جا خوێنی مرۆڤ بێت یاخود خوێنی هەر ئاژەڵێکی تر کە گۆشتی بخورێت (1) ؛ ئەمەش لەبەر ئەم قاعیدیە کەئەسڵ لەشتەکاندا ئەوەیە کەپاکە «الأَصْلُ فِي الأَعْيَانِ الطَّهَارَةُ»، و لا نادرێت لەو ئەسڵە مەگەر بەڵگەیەکی شەرعی سەحیح هەبێت ، ومەعلومە کەهیچ بەڵگەیەکی دیار نی یە لەسەر ئەم بابەتە تەنها هەندێ بەڵگە نەبێت کەهاتوون لەبارەی حەرامیەتی خوێنەوە.

  وە ڕوونە کەحەرامیەتی شتێک مانای پیسی ئەو شتە ناگەیەنێت ، بەپێچەوانەی پیسی یەوە کەهەموو شتێکی پیس حەرامە ، لەم بارەیەوە ئیمامی سەنعانی  رحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : « قسەی ڕاست ئەوەیە کە ئەسڵ لەخودی شتەکاندا ئەوەیە پاکە ، و حەرامی شتێک مانای پیسی شتەکە ناگەیەنێت ؛ حەشیشە حەرامە لەهەمان کاتدا پاکە ،وبەهەمان شێوە مادە هۆشبەرەکان وژەهرە لەناوبەرەکان کەهیچ بەڵگەیەک نی یە لەسەر پیسێتیان . 

بەڵام بەنیسبەت شتی پیسەوە هەرشتێک پیس بێت ئەوا حەڕامە ؛ هەموو شتێکی پیس حەرامە و پێچەوانەکەی ڕاست نی یە ؛ ئەمەش لەبەر ئەوەیە حوکم دان بەسەر پیسیەتی شتێکدا وا دەخوازێت دەستی پێوە نەدرێت ، بۆیە حوکم دان بەسەر پیسیەتی هەرشتێکدا حوکم دانە بەحەڕامیەتی ئەو شتە ، بەپێچەوانەی حوکم دان لەسەر حەرامیەتی شتەکان ؛ بۆ نموونە لەبەر کردنی حەریر وزێڕ حەڕامە لەکاتێکدا پاکن بەکۆ دەنگی زانایان».(2) (واتە : دەستدان لە حەریر و زێر پیس نیە و پاکە)

وەئیمامی حەسەنی بەسری لەم بارەیەوە دەڵێت: «مَا زَالَ المُسْلِمُونَ يُصَلُّونَ فِي جِرَاحَاتِهِمْ».(3)
واتە: بەبەردەوامی موسوڵمانان نوێژیان بەبرینەکانیانەوە دەکرد.

وە «عبداللەی کوڕی مەسعود حەیوانێکی سەر بڕی خوێن وپیسایەکەی بەر لەشی کەوت ، دواتر نوێژ دابەستراو نوێژی کرد بێ ئەوەی دەست نوێژ بگرێت».(4)

وە لەجەنگی ( ذاتِ الرِّقاع) دا ئەنساریەک لەکاتی شەودا نوێژی دەکرد ، بریندار کرا لەلایەن موشریکێکەوە وچەند ڕمحێکی بەرکەوت وبەردەوام بوو لەنوێژەکەی لەکاتێکدا خوێنی لێ دەچۆڕا.(5)
وەلەپێشەوا عومەری کوڕی خەتابەوە بەسەحیحی هاتووە کاتێ بریندار کرا نوێژى بە پێوە کرد لەکاتێدا خوێن لەبرینەکەی دەهات.(6)

هەر بۆیە ، مادام هیچ نەس وبەڵگەیەک نی یە لەسەر پیسیەتی خوێن ئەوا پاکە؛ ئەمەش بەپێی ئەم قاعیدەیە: «بَقَاءِ مَا كَانَ عَلَى مَا كَانَ»، کەواتە نوێژەکەی دروستە وهیچ کێشەی نی یە جا لەنێو نوێژەکەیدا پێی زانیبێت جلەکانی خوێنی پێوەیە یاخود دواتر.

پاشان گریمان گەر وا دانێین خوێن پیسە ، یاخود شتێکی پیس وەک میز وپیسی بەلاشەیەوە بوو ، ودوای لێ بوونەوە لەنوێژەکەی پێی زانی ئەوا نوێژەکەی هەر دروستە وپێویست نی یە لەسەری قەزای بکاتەوە؛ بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی کە ئەبو سەعیدی خودری خودا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: «بَيْنَمَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُصَلِّي بِأَصْحَابِهِ إِذْ خَلَعَ نَعْلَيْهِ فَوَضَعَهُمَا عَنْ يَسَارِهِ، فَلَمَّا رَأَى ذَلِكَ القَوْمُ أَلْقَوْا نِعَالَهُمْ، فَلَمَّا قَضَى رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلَاتَهُ قَالَ: «مَا حَمَلَكُمْ عَلَى إِلْقَاءِ نِعَالِكُمْ؟» قَالُوا: «رَأَيْنَاكَ أَلْقَيْتَ نَعْلَيْكَ فَأَلْقَيْنَا نِعَالَنَا»، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «إِنَّ جِبْرِيلَ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَتَانِي فَأَخْبَرَنِي أَنَّ فِيهِمَا قَذَرًا ـ أَوْ قَالَ: أَذًى ـ».
واتە: کاتێ کەپێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم نوێژی دەکرد ونەعلەکانی داکەند ولەلای چەپیەوە داینان ، کاتێ کەخەڵکەکە ئەوەیان بینی هەموویان نەعلەکانیان داکەند ، کاتێ پێغەمبەری خودا صلَّى الله عليه وسلَّم نوێژەکەی تەواو کرد فەرمووی: چی وای لێتان کرد نەعلەکانتان داکەنن ؟ گوتیان: بینیمان تۆ نەعلەکانت داکەند بۆیە ئێمەش دامان کەند ، پێغەمبەری خودا صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی: جبریل هات بۆ لام و هەواڵی پێدام نەعلەکانم پیساییەکی پێوەیە.

وەهەروەها پێغەمبەری خودا صلَّى الله عليه وسلَّم فەرموویەتی: «إِذَا جَاءَ أَحَدُكُمْ إِلَى المَسْجِدِ فَلْيَنْظُرْ: فَإِنْ رَأَى فِي نَعْلَيْهِ قَذَرًا أَوْ أَذًى فَلْيَمْسَحْهُ وَلْيُصَلِّ فِيهِمَا».(7)
واتە: گەر یەکێک لەئێوە هات بۆ مزگەوت با تەماشا کات گەر بینی نەعلەکانی پیسی پێوەیە با پاکی بکاتەوە ونوێژی پێوە بکات.

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

وەڵامى زاناى پایەبەرز : محمد بن علي الفرکوس - خواى گەورە بیپارێزێ -


(١) أمَّا غيرُ مأكولِ اللحم فعلى تفصيلٍ، والصحيحُ في الميتة والخنزير والكلب وما يتولَّد عنها أنها على النجاسة؛ لورودِ نصوصٍ تقضي بنجاستها، [انظر: «مختارات مِنْ نصوصٍ حديثية» للمؤلِّف (٣٧)].
(٢) «سُبُل السلام» للصنعاني (١/ ٧٦).
(٣) علَّقه البخاريُّ بصيغة الجزم في «الوضوء» (١/ ٢٨٠) بابُ مَنْ لم يَرَ الوضوءَ إلَّا مِنَ المخرجين: مِنَ القُبُل والدُّبُر، عن الحسن البصريِّ. وانظر: «تمام المِنَّة» للألباني (٥٠).
(٤) أخرجه عبد الرزَّاق في «المصنَّف» (١/ ١٢٥) رقم: (٤٦٠)، وابنُ أبي شيبة (١/ ٣٩٢)، والطبرانيُّ في «المعجم الكبير» (٩/ ٢٨٤) رقم: (٩٢٢٠). وصحَّحه الألبانيُّ في «تمام المِنَّة» (٥٢).
(٥) علَّق البخاريُّ قصَّتَه مختصَرةً في «الوضوء» (١/ ٢٨٠) بابُ مَنْ لم يَرَ الوضوءَ إلَّا مِنَ المَخْرجين: مِنَ القُبُل والدُّبُر، وأخرجها أبو داود في «الطهارة» باب الوضوء مِنَ الدم (١٩٨)، وأحمد (١٤٧٠٤، ١٤٨٦٥)، مِنْ حديثِ جابر بنِ عبد الله رضي الله عنهما. وانظر: «صحيح أبي داود» (١٩٣) و«تمام المِنَّة» (٥١) كلاهما للألباني.
(٦) انظر الحديثَ الذي أخرجه عبد الرزَّاق في «المصنَّف» (١/ ١٥٠) رقم: (٥٧٩)، وابنُ أبي شيبة في «المصنَّف» (٢/ ٢٢٦) رقم: (٨٣٨٨)، والبيهقيُّ في «السنن الكبرى» (١٦٧٣)، مِنْ حديثِ المِسْوَر بن مَخْرَمة رضي الله عنهما. وصحَّحه الألبانيُّ في «الإرواء» (١/ ٢٢٥) رقم: (٢٠٩). وانظر: «فتح الباري» لابن حجر (١/ ٢٨١).
(٧) أخرجه أبو داود في «الصلاة» باب الصلاة في النعل (٦٥٠) مِنْ حديثِ أبي سعيدٍ الخدريِّ رضي الله عنه. وصحَّحه الألبانيُّ في «الإرواء» (١/ ٣١٤) رقم: (٢٨٤).

سەردان: ٣,٧٢٣ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ