پاداشتى گوێڕایەڵی ژن بۆ مێردەكەی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پاداشتى گوێڕایەڵی ژن بۆ مێردەكەی
پرسیار:

ئایا کە ئافرەت چاک بێ لەگەڵ مێردەکەى و گوێڕایەڵی بکات چ پاداشتێکى بۆ دانراوە لە قیامەت؟

پێغەمبەر فەرمویەتی: ((المرأة إذا صلت خمسها، وصامت شهرها، وأحصنت فرجها، وأطاعت زوجها، فلتدخل من أي أبواب الجنة شاءت)). رواه أبو نعيم في الحلية وله شواهد يرقى بها الى درجة الحسن والصحة.
واتە: گەر ژن پێنج نوێژە فەرزەكانی بەجێ هێنا و مانگی رەمەزان بە رۆژو بو، داوێنی خۆی لە خراپەكاری پاراست و فەرمانبەری مێردەكەی بكات لە چاكە، ئەوا با لە هەر دەرگایەكی بەهەشت دەچێتە ژور كە خۆی ئارەزوی لێیەتى بچێت.
هەروەها دەفەرموێ: ((أيما امرأة ماتت وزوجها عنها راض، دخلت الجنة)). رواه الترمذي بدرجة صحيح.
واتە: هەر ژنێك بمرێ و مێردەكەی لێی رازی بێ ئەوا دەچێتە بەهەشت. (بەڵام بەمەرجێ دروشمەكانی ئیسلام بەجێ بهێنێ و لەخوا ترس بێ).
((عن حصين بن محصن أن عمة له أتت النبي فقال لها: أذات زوج أنت؟ قالت: نعم! قال: فأين انت منه؟! قالت: ما آلوه، إلا ما عجزت عنه!قال: كيف كنت له! فإنه جنتك ونارك!)). رواه أحمد في المسند والنسائي وغيرهما وهو حسن الإسناد.
واتە حصين كوڕی محصن گوتویەتی: پورم بۆی باس كردم گوتی: چومە لای پێغەمبەر بۆ هەندێ پێویستی. پێغەمبەر پێی گوتم: ئەی فڵانە مێردت هەیە؟ گوتی: بەڵێ. پێغەمبەر فەرموی: تۆ بۆ ئەو چۆنی؟ گوتی: كەمتەرخەمی لە گوێڕایەڵی و خزمەت كردنی ناكەم مەگەر ئەوەی كە لەتوانام نەبێ. پێغەمبەر فەرموی: دەكەواتە: بزانە تۆ لە كوێى ئەویت، مێردەكەت بەهەشت و دۆزەختە.

بۆ ئەم وەڵامە سود وەرگیراوە لە کتێبی : ژن و مێردی ئیسلامى بەختەوەر

سەردان: ١,٧٠٨ بەش: مافەکانى ژن و مێرد