حوکمی کەسێک وەسیەت بکات لەشوێنێکی تر بنێژرێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک وەسیەت بکات لەشوێنێکی تر بنێژرێت
پرسیار:

ڕاى بەڕێزتان چییە سەبارەت بەو كەسەى كە وەصیەت دەكات ئەگەر بمرێت لە فڵانە شوێن بنرێتە گۆڕ، ئایا ئەو وەصیەتە بەجێ دەهێنرێت؟

دەبێت لێى بپرسرێت كە بۆچی ئەو شوێنەى هەڵبژاردووە؟ پێدەچێت بیەوێ لە تەنیشت مەزارێكى ساختەوە بێت، یان مەزارێك كە بكرێتە هاوبەش لەگەڵ خـوادا، یان هەر مەبەستێكى ترى حەرام، ئەوا لەم كاتەدا نابێت وەصیەتەكەى بەجێ بهێنرێت، وە لەگەڵ موسڵماناندا دەنێژرێت ئەگەر موسڵمان بوو.

بەڵام ئەگەر هاتوو بۆ ئەو مەبەستە نەبوو، بەڵكو وەصیەتى كرد كە بگوێزرێتەوە بۆ ئەو شوێنەى كە لێى ژیاوە ئەوا ئاساییە و هیچی تێدا نییە ئەگەر نەبێتە هۆى بەفیڕۆدانى ماڵ، بەڵام ئەگەر گواستنەوە و رۆیشتن بۆ ئەو شوێنە پارە و تێچونێكى زۆرى ویست ئەوا دیسان وەصیەتەكە بەجێ ناهێنرێت و لەو كاتەدا زەوى خوا یەكێكە مادام زەوى و خاكى موسڵمانانە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٩٣٤ بەش: ناشتنى مردوو