شێوازی شەرعی ناشتنی مردوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شێوازی شەرعی ناشتنی مردوو
پرسیار:

لە هەندێك وڵات مردوو لەسەر پشت دەنێژن و هەردوو دەستى دەخەنە سەر سكى جا ئایا شێوازى دروست و شەرعى لەناشتنى مردوو چۆنە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

شێوازى دروست و تەواو لە ناشتنى مردوو ئەوەیە كەلەسەر لاى ڕاستى و ڕوو لەقیبلە دەنێژرێت، چونكە كەعبە قیبلەى خەڵكیە بە زیندوویی و مردویی، وەكو چۆن كەسی خەوتوو لەسەر لاى ڕاستى دەخەوێت وەكو پێغەمبەرى خوا فەرمانى كردووە، بەهەمان شێوە مردویش بەلاى ڕاستیدا دەنێژرێت، چونكە مردن و خەو هاوبەشن لەوەى كە هەردووكیان پێیان دەوترێت وەفات

شێوازى دروست و تەواو لە ناشتنى مردوو ئەوەیە كەلەسەر لاى ڕاستى و ڕوو لەقیبلە دەنێژرێت، چونكە كەعبە قیبلەى خەڵكیە بە زیندوویی و مردویی، وەكو چۆن كەسی خەوتوو لەسەر لاى ڕاستى دەخەوێت وەكو پێغەمبەرى خوا فەرمانى كردووە، بەهەمان شێوە مردویش بەلاى ڕاستیدا دەنێژرێت، چونكە مردن و خەو هاوبەشن لەوەى كە هەردووكیان پێیان دەوترێت وەفات، وەكو خواى گەورە دەفەرموێت: (اللَّهُ يَتَوَفَّى الأَنْفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا فَيُمْسِكُ الَّتِي قَضَى عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْسِلُ الأُخْرَى إِلَى أَجَلٍ مُسَمّىً إِنَّ فِي ذَلِكَ لآياتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) واتە: پەرستراوى بەهەق ( اللَّـه ) یە كە ڕۆحەكان دەكێشێت لەكاتى مردنیاندا ، وە ئەمەش مردنە گەورەكەیە كە بەكۆتایی هاتنى ئەجەل دەبێت ، وە ڕۆحى ئەوەش لە خەوەكەیدا دەكێشێت كە كاتى مردنى نەهاتووە ، كە ئەمەش مردنى بچوكە ، جا لە نێوان ئەم دوو ڕۆحەدا كە دەریهێناوە ئەوەیان بەند دەكات كە وادەى مردنى هاتووە و ئەوەكەى تریش بەڕەڵا دەكات بۆ ئەوەى ڕزق و وادەكەى خۆى تەواو بكات ئەوەش بەگەڕانەوەى بۆ جەستەى خاوەنەكەى ، لەڕاستیدا لە كێشان و دەركردنى ڕۆحى مردوو و خەوتوو لەلایەن خواوە ، و ناردنەوە و گەڕاندنەوەى ڕۆحى خەوتوو و بەندكردنى ڕۆحى مردوو ، كۆمەڵە بەڵگەیەكى ڕوون وئاشكراى تێدایە لەسەر توانا و هێزى خواى باڵادەست ئەوەش بۆ كەسێك كە بیربكاتەوە و تێڕامێنێت .

 هەروەها دەفەرموێت: (وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُمْ بِاللَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُمْ بِالنَّهَارِ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ لِيُقْضَى أَجَلٌ مُسَمّىً ثُمَّ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ ثُمَّ يُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ) . واتە: وە هەر ئەو خوا پاك و بێگەردەیە كە بەشە و ڕووحەكانتان دەكێشێت ـ مەبەست پێى كاتى خەوتنە ـ بەشێوەیەك كە هاوشێوەى ڕوحكێشانە لە كاتى مردندا ، وە زاناشە بەو كردەوانەى كە لە ڕۆژدا ئەنجامتان داوە و دەستتان دەكەوێت ، پاشان ڕۆحەكانتان دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو جەستەكانتان لەكاتى هەستانەوەتان بەڕۆژ بەشێوەیەك كە هاوشێوەى زیندووبونەوەى دواى مردنە ، بۆ ئەوەى ماوەى دیاریكراوى خۆتان بەسەرببەن لە دونیادا ، پاشان گەڕانەوەتان لە دواى زیندووكردنەوەتان لە گۆڕەكانتان هەر بۆلاى خواى بەرز وبڵند وپایەبەرزە ، و ئەوكاتە ئاگادارتان دەكاتەوە بەو كردەوانەى كە لەژیانى دونیاتاندا ئەنجامتان داوە ، و بەگوێرەى ئەوەش پاداشتتان دەداتەوە .

 جا بۆیە ئەوەى مەشروعە ئەوەیە كە مردوو بەلاى ڕاستیدا و ڕووبە قیبلە دەنێژرێت.

وە پێدەچێت ئەوەى پرسیاركەر بینیویەتى ئەنجامى نەفامى و نەزانى ئەو كەسە بێت كە بەو ئیشە هەستاوە، ئەگینا من نازانم هیچ یەكێك لە ئەهلى عیلم وتبێتى كە مردوو لەسەر پشت دەنێژرێت و هەردوو دەستى دەخرێتە سەر سكى.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٦٦٣ بەش: ناشتنى مردوو