بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ٢٢٣٦ کۆی سەردان: ١٤١١٣٩٤
پرسیار لەوێنەدا
من دوكان دارم بابەتى سەرى ساڵ بفرۆشم حەرامە؟

ئەم كاتەتان باش پاش ڕێز و سڵاو من دوكان دارم بابەتى سەرى ساڵ بفرۆشم ئەو بابەتانەى وەك دار و زینەى دیوار و.... ئایا حەرامە پارەكەى؟ تكایە بۆم ڕوون بكەنەوە ئیتر سوپاس

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
* فرۆشتنی شتومەك و بابەتی تایبەت بە (سەری ساڵ)ەوە حەرامە، بۆیە دروست نیە بۆ موسڵمان كاری لەم شێوازە ئەنجام بدات و هاوكاری گاور و خاچپەرستان و شوێنكەوتە و چاولێكەرەكانیان بكات لە سەر تاوان و خراپە چونكە ئەو كارەی ئەوان تایبەتە بە گاورەكان و بە هیچ شێوەیەك دروست نیە بۆ موسڵمانان بەشدار بن لە گەڵیاندا، بە بەڵگەی ئەم ئایتەی قورئان: [وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ] [سورة المائدة: (2)] .
واتە: هاوكاری یەكتر بكەن لە سەر چاكەكاری و خۆپارێزی لە تاوان وە هاوكاری یەكتر مەكەن لە سەر خراپە و دەست درێژی، وە لە خوا بترسن چونكە بەڕاستی سزای خوا توندە.



سەردان: ٦٢٥ بەش: کڕین و فرۆشتن

حوكمى شەرع چیە لە سەر سەرمایەگوزارى لەگەڵ كۆمپانیاى بالینورى ئەمریكى؟ئایا لە كڕین و فرۆشتندا ڕێژەیەكی دیاری كراو دانراوە بۆ قازانج