كه‌ره‌نتینه‌ كردن له‌ شه‌رع دا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كه‌ره‌نتینه‌ كردن له‌ شه‌رع دا
پرسیار:

كه‌ره‌نتینه‌ كردن دروسته‌ له‌ شه‌رع دا؟

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی خاتم الأنبياء والمرسلين، وعلى آله وصحبه أما بعد:

سه‌ره‌تا (قەرەنتین = الحجر الصحي) له‌ بنەڕەت دا وشەکی لاتینییه‌ (quadraginta = کوادراگینتە) یانی: چل، نیزامێكی خۆ پاراستنی تەندروستیه‌. کە نەخۆش یان ئه‌وه‌ی مه‌ترسی لێ ده‌كرێت بۆ ماوەی چل ڕۆژ ، لە شوێنێکی دابڕاودا ڕا ده‌گیرێت ، بۆ ڕیگرتن له‌ تووش كردنی كه‌سی دی وبڵاوبوونەوەپە پە. به‌ڵام لە سه‌رده‌می ھاوچەرخ دا ، لە بواری ڤێترینێری پیادە دەکرێت. لە کاتی هاورده‌ كردنی گیان لەبەر بۆ ماوەی چل ڕۆژ ، لە کەرەنتێن دا ده‌نرێت ، بۆ دڵنیا بوون له‌ ئاڵودە نەبوون به‌ هیچ نه‌خۆشیه‌ك. پاشان واتاكه‌ی فراوان تر كراوه‌ وبۆ مرۆڤیش به‌ كار هاتووه‌.

جا له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌دا ئه‌ڵێن: به‌ڵێ شه‌رعیه‌، كه‌سێك له خه‌ڵكی تر جیا بكرێتهوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی سه‌ر نه‌كێشێت بۆ خه‌ڵكی تر، چ وه‌كو ده‌قه‌كان، چ وه‌كو مه‌به‌سته شه‌رعیه‌كان (المقاصد الشرعیة)، وچ وه‌كو فه‌رمایشتی زانایان كه زانایان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ن. بڕوانه‌: شرح صحیح مسلم للنووي.

قورتوبیش له‌ شه‌رحی فه‌رموده‌ی ته‌وقه‌ نه‌كردنه‌كه‌دا ده‌فه‌رموێت: «ويفيد هذا الحديث إباحة مباعدة أهل الأسقام الفادحة المستكرهة إذا لم يؤد ذلك إلى إضاعتهم وإهمالهم». ورده‌كاری زیاتریش له‌ كتێبه‌ فیقهیه‌كاندایه‌. وقازی عیاض ئه‌فه‌رموێ: «ئه‌فه‌رمون: ته‌نانه‌ت ڕێگری هاتنه‌ مزگه‌وت وتێكه‌ڵاوی كردنیشی لێ ده‌كرێت».

مامۆستا على خان

سەردان: ١,٤٦٧ بەش: ڤایرۆسی کۆرۆنا