چۆنێتى وەستان پیاوان و ئافرەتان له‌ نوێژى جه‌ماعه‌ت کاتێک لەماڵەوە بکرێ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى وەستان پیاوان و ئافرەتان له‌ نوێژى جه‌ماعه‌ت کاتێک لەماڵەوە بکرێ
پرسیار:

وەک دەزانن بە هۆى ڤایرۆسی کۆرۆناوە مزگەوتەکان داخراون و خەڵکى هەمووى لە ماڵەوە نوێژ دەکەن ، جا پرسیارەکەم ئەمەیە کاتێک لە ماڵەوە لەگەڵ خێزان و منداڵەکانمان جەماعەت دەکەین دەبێ چۆن بوەستین ؟ واتە له‌نوێژى جه‌ماعه‌تى ماڵه‌وه‌دا پياوان و ئافره‌تان و منداڵان چۆن ده‌وه‌ستن ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

نوێژى به‌ كۆمه‌ڵ له‌ماڵەوه‌دا له‌چه‌ند حاڵه‌تێك به‌ده‌ر نيه‌ :
یەکەم : ئه‌گه‌ر دوو كه‌س بوون ئه‌وا پێشنوێژ ده‌وستێت و كه‌سه‌كه‌ى ديكه‌ش له‌لاى ڕاستيه‌وه‌ .
دووەم : ئه‌گه‌ر دوو كه‌س زياتر بن ئه‌وا له‌ پشتى پێشنوێژه‌وه‌ ده‌وەستن .
سێیەم: ئه‌گه‌ر پياوێك و ئافره‌تيك بوون ئه‌وا پياوه‌كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ و ئافره‌ته‌كه‌ش له‌ دواوه‌ى ده‌وه‌ستێت .
چوارەم : ئه‌گه‌ر دوو پياو و ئافره‌تێك بوون ئه‌وا دوو پياوه‌كه‌ له‌ ته‌نيشت يه‌ك ده‌بن و ئافره‌ته‌كه‌ش له‌ پشتيانه‌وه‌ ده‌وه‌ستێت .
پێنجەم: ئه‌گه‌ر چه‌ند پياو و ئافره‌تێك بوون ئه‌وا پياوه‌كان له‌ دواى پێشنوێژه‌وه‌ ده‌وستن و ئافره‌تانيش له‌دواى ڕيزى پياوانه‌وه‌‌ .

نوێژى به‌ كۆمه‌ڵ له‌ماڵەوه‌دا له‌چه‌ند حاڵه‌تێك به‌ده‌ر نيه‌ :

یەکەم : ئه‌گه‌ر دوو كه‌س بوون ئه‌وا پێشنوێژ ده‌وستێت و كه‌سه‌كه‌ى ديكه‌ش له‌لاى ڕاستيه‌وه‌ .

له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى ابن عباس كه‌ ده‌فه‌رموويت : (فَقَامَ النَّبِيُّ يُصَلِّي مِنْ اللَّيْلِ، فَقُمْتُ أُصَلِّي مَعَهُ، فَقُمْتُ عَنْ يَسَارِهِ، فَأَخَذَ بِرَأْسِي وَأَقَامَنِي عَنْ يَمِينِهِ)

واتە : پێغه‌مبه‌رى خوا هه‌ستا بۆ ئه‌وه‌ى نوێژ بكات له‌ شه‌ودا ، منيش هه‌ستام نوێژ بكه‌م له‌گه‌ڵيدا له‌ لاى چه‌پيه‌وه‌ وه‌ستام ، سه‌رى گرتم له‌ لاى ڕاستى خۆيه‌وه‌ وه‌ستاندمى .

دووەم : ئه‌گه‌ر دوو كه‌س زياتر بن ئه‌وا له‌ پشتى پێشنوێژه‌وه‌ ده‌وەستن :

له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى جابرى كوڕي عبدالله كه‌ ده‌فه‌رموويت : ( ثُمَّ جِئْتُ حتَّى قُمْتُ عن يَسَارِ رَسولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ، فأخَذَ بيَدِي فأدَارَنِي حتَّى أَقَامَنِي عن يَمِينِهِ، ثُمَّ جَاءَ جَبَّارُ بنُ صَخْرٍ فَتَوَضَّأَ، ثُمَّ جَاءَ فَقَامَ عن يَسَارِ رَسولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ، فأخَذَ رَسولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ بيَدَيْنَا جَمِيعًا، فَدَفَعَنَا حتَّى أَقَامَنَا خَلْفَهُ ) رواه مسلم .

واتا : پاشان من هاتم له‌ لاى چه‌پى پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ وه‌ستام ، ده‌ستى گرتم و سوڕاندميه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو له‌لاى ڕاستى خۆيه‌وه‌ وه‌ستاندمى ، پاشان جباری كوڕى صخر هات و ده‌ست نوێژى گرت و پاشان هات له‌ لاى چه‌پى پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ وه‌ستا و پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌ستى گرتين وپاڵى پێوه‌ناين تاوه‌كو له‌ پشتى خۆيه‌وه‌ وه‌ستاندينى )

سێیەم: ئه‌گه‌ر پياوێك و ئافره‌تيك بوون ئه‌وا پياوه‌كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ و ئافره‌ته‌كه‌ش له‌ دواوه‌ى ده‌وه‌ستێت .

ابن رشد حفيد ده‌فه‌رمووێت : (ولا خلاف في أن المرأة الواحدة تصلي خلف الإمام) واتا : خيلاف نيه‌ له‌ نێوان زاناياندا كه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها ئافره‌تێک بوو له‌ پشتى ثێش نوێژه‌وه‌ ده‌وه‌ستێت .

وه‌ نابێت ئافره‌ت له‌ نوێژى به‌كۆمه‌ڵدا له‌ ته‌نيشت پێشنوێژه‌كه‌وه‌ بوه‌ستێت ئه‌گه‌ر خێزان ياخودا دايكيشى بێت بەڵکو لە دواوە دەوەستێت .

چوارەم : ئه‌گه‌ر دوو پياو و ئافره‌تێك بوون ئه‌وا دوو پياوه‌كه‌ له‌ ته‌نيشت يه‌ك ده‌بن و ئافره‌ته‌كه‌ش له‌ پشتيانه‌وه‌ ده‌وه‌ستێت .

له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى ئه‌نه‌سى كوڕى مالك : ( أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلَّى بِهِ وَبِأُمِّهِ أَوْ خَالَتِهِ قَالَ فَأَقَامَنِي عَنْ يَمِينِهِ وَأَقَامَ الْمَرْأَةَ خَلْفَنَا )رواه مسلم

واتا : پێغه‌مبه‌رى خوا پێشنوێژى كردووه‌ بۆ ئه‌و و له‌گه‌ڵ دايكى يان پورى ، ده‌فه‌رمووێت : منى له‌لاى ڕاستى خۆيه‌وه‌ وه‌ستاند و ئافره‌ته‌كه‌شى له‌دواى ئێمه‌وه‌ وه‌ستاند .

پێنجەم: ئه‌گه‌ر چه‌ند پياو و ئافره‌تێك بوون ئه‌وا پياوه‌كان له‌ دواى پێشنوێژه‌وه‌ ده‌وستن و ئافره‌تانيش له‌دواى ڕيزى پياوانه‌وه‌‌ .

له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى ئه‌نه‌سى كوڕى مالك كه‌ ده‌فه‌رمووێت : ( فَقَامَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، وَصَفَفْتُ وَالْيَتِيمَ وَرَاءَهُ ، وَالْعَجُوزُ مِنْ وَرَائِنَا ) متفق عليه .

واتا : پێغه‌مبه‌رى خودا هه‌ستا و من و منداڵه‌ هه‌تيوه‌كه‌ش له‌ پشتيه‌وه‌ وه‌ستا بووين و پيره‌ژنه‌كه‌ش له‌ پشتى ئێمه‌وه‌ وه‌ستا).

والله أعلم

سەردان: ٢,٧٧٣ بەش: نوێژى جەماعەت