دەرکردنى زەکات پێش هاتنى کاتى خۆى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەرکردنى زەکات پێش هاتنى کاتى خۆى
پرسیار:

ئایا دروستە زەکات بدەى پێش ئەوەى ساڵی بەسەردا هاتبێ بە مانگێک یان دوو مانگ؟ وە ئایا دروستە زەکات بە شێوەى بەردەوام بدرێ بە هەندێ فەقیر ، بەتایبەت کە بەردەوام فەقیر بن و پێویستیان پێى هەبێ واتە : هەموو ساڵێک هەر بیدەیت بەو فەقیرانە؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان

پێشخستن و دەرکردنی زەکات پێش هاتنی کاتی دیارى کراوی خۆی دوو جۆرە 
جۆرى یەکەم : دروست نیە زەکات پێش بخرێت ئەگەر ماڵەکە نەگەیشتبێتە حەد و ڕێژەی زەکات لێ دەرکردن ، بۆ ئەم مەبەستەش هەر یەکە لە ئیمامى بغوی و ابن قدامە و ئیمامی النووی و ئیمامی القرافی ، ٳجماع و کۆدەنگی زانیانیان نەقڵ کردووە لەسەر ئەم باسە .

بۆ نموونە :

لە ئاڵتوندا کەمتر لە (19) مسقاڵى هەبێ .

یان لە حەیواندا کەمتر لە (40) سەر مەڕى هەبێ . 

لەم حاڵەتەدا دروست نیە زەکاتەکەى پێش بخات چونکە ماڵەکە نەگەشتوە بە ئەندازەى زەکات و زەکاتى لەسەر واجب نیە .

بەڵام دەتوانێ خێر و صەدەقەى سوننەتى لێ بکات .

جۆرى دووم : دروستە زەکات پێش بخرێ کاتێک کە پارە و ماڵ گەیشتبێتە حەد و ڕێژەی زەکات لێ دەرکردن ، ئەمەش مەزهەب و ڕای زۆرینەی زانیانە لە حەنەفیەکان و شافعیەکان و حەنبەلیەکان ،وە زۆرێک لەزانایان ڕایان لەگەڵ ئەم قەولەیەو فەتوایان بەدروستیەتی داوە .

وە پرسیار کراوە لە زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -

ئایا دروستە زەکات بدەى پێش ئەوەى ساڵی بەسەردا هاتبێ بە مانگێک یان دوو مانگ؟ وە ئایا دروستە زەکات بە شێوەى بەردەوام بدرێ بە هەندێ فەقیر ، بەتایبەت کە بەردەوام فەقیر بن و پێویستیان پێى هەبێ واتە : هەموو ساڵێک هەر بیدەیت بەو فەقیرانە؟

لەوەڵامدا فەرموویەتى : 

بەڵێ ئاساییە و هیچی تێدا نیە کە زەکات دەربکرێ پێش ئەوەی ساڵێکی بەسەردا هاتبێ بۆ مەسڵەحەتێکی شەرعی ، پێغەمبەری خوا زەکاتی عەباسی مامی دەرکرد پێش ئەوەی کاتی دانی زەکاتی هاتبێ .

جا گەر کەسێک زەکاتەکەی پێش خست لەبەر هەبوونی فەقیر و کەسانی موحتاج یان بۆ فەقیر و کەس و کاری نزیکی خۆی کە پێویستیان پێی هەبوو دروستە و هیچی تێدا نیە و کارێکی شەرعییە و خێرێکی زۆریشی تێدایە .

وە دروستیشە زەکات بەشێوەیەکی بەردەوام ساڵانە بدرێ بە هەندێ کەسی نەدار ئەگەر خاوەن زەکاتەکە زانی ئەو کەسانە پێویستیان پێیەتى و پێویستیەکەشیان بەردەوامە . (واتە : مادام ئەو کەسانە بەردەوام فەقیرن دروستە ساڵانە زەکاتەکەى بداتەوە بە هەمان ئەو فەقیرانە)

نور على الدرب

سەردان: ٤,٧٧٦ بەش: پێناسە و حوکمى زەکات