ئەگەر كەسێك لە پێشەنگایەك ئۆتۆمبێلێكت بۆ بكڕێت دروستە هەندێ پارەى بدەیتێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كەسێك لە پێشەنگایەك ئۆتۆمبێلێكت بۆ بكڕێت دروستە هەندێ پارەى بدەیتێ؟
پرسیار:

ئایا ئەو پارەیە دروستە وەرگرتنى: كەسێك دەچێتە پێشانگاى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل بۆ كڕینى ئۆتۆمبێلێك وە چەند كەسێك لەو پێشانگایەدا ئۆتۆمبێلێكى بۆ دەكڕن ئەویش لەبەرامبەردا بڕێك پارە دەدات بەو كەسانە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر ئەوان ئەمیندارو دەستپاكبن وە بگەڕێن بە دڵسۆزانەوە ئۆتۆمبێلەكەى بۆ بكڕن ئەوا كارێكى ئاساییە، چونكە لە بەرامبەرى ئەو ماندووبونەى كە ئۆتۆمبێلێك بۆ تۆ دەكڕن دروستە شتێكیان بدەیتێ، بۆ نمونە بە كەسێك دەڵێیت تۆ شارەزاى لە كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێلدا، ئەو ئۆتۆمبێلەم بۆ بفرۆشە یان بۆم بكڕە ئەوا قەیدى ناكات، بەڵام خۆیان بكەنە وەكیلى كڕیارو فرۆشیار تەنها بۆ ئەوەى كڕین و فرۆشتنەكە پێكبێت و ئەوان لە هەردوولا پارە وەربگرن بە بێ گوێدانە ئەوەى كە ئەو ئۆتۆمبێلە شایستەى ئەو پیاوە یان شایستەى ئەو نرخە بێت، ئەوە بێگومان كارێكى خراپەو خیانەتەو نابێت بكرێت، بۆ نمونە ئەو كابرایە لەگەڵ هەردوولا ڕێك بكەوێت، لە لایەك لەگەڵ خاوەنى ئۆتۆمبێل ڕێك كەوتووەو دەڵێت حەقت نەبێت من بە نرخێكى باش بۆت دەفرۆشم وە لە لایەكى تریشەوە لەگەڵ كڕیارێك ڕێك بكەوێت و بڵێت من ئۆتۆمبێلى چاكت بۆ دەكڕم، وە لە هەردوولا پارە وەربگرێت و مەبەستى ئەوە بێت زوو ئیشەكە بكرێت بۆ ئەوەى پارەى دەست بكەوێت ئەوە كارێكى گوناهەو حەرامیشە.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالطيف] ه وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٣٨١ بەش: کڕین و فرۆشتن