ئادابەكانى خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەكانى خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز
پرسیار:

ئایا ئادابەکانى خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز کامانەن؟ 

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەمانە هەندێكن لە گرنگترین ئادابەكانى خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز
1_ نیەتپاكى (ئیخلاص) بۆ خواى پەروەردگار
2_ سیواك كردن
3_دەستنوێژ گرتن
4_ لەكاتى قورئان خوێندنەوەدا دڵت ئامادە بێت بۆ قورئان خوێندنەوەكە و تێ ڕامان و وردبوونەوە (تدبر)(٢٠)ت هەبێت
5_ پەنا گرتن بە خواى گەورە لە شەیتان لە كاتى قورئان خوێندندا
6_ نابێت قورئانى پیرۆز لە شوێنە پیسەكاندا بخوێندرێت
7_ چەند زیكرێك لەكاتى تێپەڕبون بە ئایەتەكانى قورئاندا
8_ بە لەسەر خۆیی (الترتیل) و بە ڕێكى و جوانى بخوێندرێتەوە و پیتەكانیش حەقى خۆیان پێ بدرێت
9_ بێدەنگ بوون و گوێگرتن لە كاتێكدا، كە قورئان دەخوێندرێتەوە
10_ ڕووكردنە قیبلە لەكاتى قورئان خوێندندا
11_ ئەدەبێكى تر ئەوەیە كە: بەدەنگی خۆش بخوێندرێتەوە
12_سوجدەى قورئان خوێندن (سجدة التلاوة) بۆكەسێك، كەوا قورئان دەخوێنێتەوە، وە بۆئەوەش كە گوێ لە قورئان دەگرێت:
13_ یەكێكى تر لە ئادابەكانى قورئان خوێندن بریتیە لە: گریان و خشوع لە كاتى قورئان خوێندندا
14_ ئەدەبێكى تر ئەوەیە، كە سوڕەتەكانى قورئانى پیرۆز دوابەدواى یەكتر (الترتیب) بخوێندرێتەوە
15_ قورئان خوێندنەوەى ئافرەتان پێویستە بە جۆرێك بێت، كە پیاوان نەیبیستن، ئەمەش لەبەر ڕێگرى كردن لە سەرهەڵدانى فیتنە:
16_ خۆ پاراستن لە هەندێك بیدعە و كردەوەى داهێنراو لە كاتى قورئان خوێندندا، لەوانە
17_ خۆ بەكەم دانان (التَوَاضع) لە بەرامبەر ئایەتەكانى قورئان لەكاتى قورئان خوێندندا
18_ قورئان خوێندن نابێ تەنها بە (دڵ) بێت، بەڵكو لەگەڵیدا پێویستە (زمان و لێوەكان)یش بجوڵێندرێت لەكاتى دەربڕینى پیتەكانى قورئانى پیرۆزدا
19_ باشتر وایە قورئان خوێندن لەسەر موصحەف بێت
20_ سوننەت وایە پاش تەواو بوونى قورئان خوێندن، ئەم زیكرە بخوێندرێت: (سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، لا إِلَهَ إِلا أَنْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ).
 

ئەمانە هەندێكن لە گرنگترین ئادابەكانى خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز:
1_ نیەتپاكى (ئیخلاص) بۆ خواى پەروەردگار:
بێگومان قورئان خوێندن عیبادەتێكى گەورەیە، كەواتە پێویستە بە تاك و تەنها لەبەر ڕەزامەندى پەروەردگار ئەنجام بدرێت و هیچ ویست و مەبەستێكى ترى تێكەڵاو نەكرێت.
خواى گەورە و میهرەبان دەفەرموێت: [فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصًا لَهُ الدِّينَ](١) واتە:[جا خوا بپەرستە بە تاك و تەنها و شەریكى بۆ بڕیار مەدە].
هاوەڵى خۆشەویست (جابر) رضی الله عنه بۆمان دەگێڕێتەوە، كە پێغەمبەرى خوا ڕۆژێك هاتە ناو مزگەوتەوە، لەو كاتەدا كەسانێكى تێدا بوو، كە قورئانیان دەخوێندەوە، پێغەمبەریش پێیانى فەرمو: (اقْرَؤُوا القرآنَ وابْتغُوا به وجهَ الله، مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ قَوْمٌ يُقِيمُونَهُ إِقَامَةَ الْقِدْحِ(٢)، يَتَعَجَّلُونَهُ(٣)، وَلَا يَتَأَجَّلُونَه)(٤). واتە: (قورئان بخوێننەوە و با مەبەستتان پێى ڕەزامەندى خواى گەورە بێت، پێش ئەوەى قەومێك بێت، كە قورئان بەڕێكى و ڕەوانى دەخوێننەوە (وەك چۆن ئەو دارەى، كە بۆ تیر ئامادە دەكرێت ڕاست و ڕێكە، ئاوا قورئان بەڕێكى دەخوێننەوە)، چاوەڕێى پاداشتى دەكەن لە دونیادا و چاوەڕێى پاداشتى قیامەتى ناكەن،
هەروەها (عمران)ى كوڕى (حصين) رضی الله عنه فەرمویەتى: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرمو: (مَن قَرَأَ الْقُرْآنَ فَلْيَسْأَلْ اللَّهَ بِهِ، فَإِنَّهُ سَيَجِيءُ أَقْوَامٌ يَقْرَءُونَ الْقُرْآنَ يَسْأَلُونَ بِهِ النَّاسَ)(٥) واتە: (هەر كەسێك قورئانى خوێندەوە با داواى پاداشتەكەى لە خوا بكات، لەبەر ئەوەى لە داهاتودا خەڵكانێك دێن، قورئان دەخوێننەوە و داواى پاداشتەكەى لە خەڵكی دەكەن).
لە فەرمودەیەكى تردا پێغەمبەرى خوا باسى سێ تاقم (سێ گروپ) لە خەڵكیمان بۆ دەكات، كە ئاگرى دۆزەخیان پێ خۆش دەكرێت پەنا بەخواى گەورە، جا یەكێك لەو گروپانە ئەوانەن كە لە قورئان خوێندنەكەیاندا مەبەستیان ڕەزامەندى خواى گەورە نەبووە، بەڵكو بۆ ئەوە خوێندویانە تا خەڵكى پێیان بڵێن قورئان خوێنێكى باشە! دەنگى خۆشە! جوان دەیخوێنێتەوە! پیاوێكى لەخواترسە!.
هەروەك لە فەرمودەى صەحیحدا بۆمان ریوایەت كراوە، كە پەروەردگار لە قیامەتدا بەو جۆرە كەسان دەڵێت: درۆت كرد، (وَقَرَأْتَ الْقُرْآنَ لِيُقَالَ هُوَ قَارِئ، فَقَدْ قِيلَ)(٦). واتە: (بۆئەوە قورئانت خوێند تا پێت بڵێن قورئان خوێنە، بەڕاستى ئەوەش وترا).
پێشینانى چاكمان (سەلەفى صاڵح) بایەخێكى زۆریان بە لایەنى ئیخلاص داوە لە هەموو كردەوەكانیان و لە قورئان خوێندندنەوەشیاندا، هەر بۆیە لە ناو پێشیناندا كەسى وا هەبووە بەدرێژایی (بیست) ساڵ قورئانى پیرۆزى خوێندووەتەوە، بەبێ ئەوەى دراوسێكەى هەستى پێ بكات و پێی بزانێت(٧).
بەڕاستى جێگەى داخێكى زۆرە، كەوا كەسى وا هەیە، تەنها لەبەر ئەوە قورئان دەخوێنێتەوە تا پارەى دەست بكەوێت، خۆ ئەگەر ئەو بڕە پارەیەى نەدرێتێ، كە خۆى داواى دەكات، ئەوا لەوانەیە قورئانەكە نەخوێنێتەوە بۆ خەڵكى، كە ئەم حاڵەتەش بەداخەوە لە چەندین شوێندا ڕوى داوە.
هەروەها خەڵكى تر هەیە بۆ ئەوە فێرى قورئان خوێندنەوە دەبێت، تا لە داهاتوودا بە پارە بۆ خەڵكى بخوێنێت، وە قورئانى پیرۆز دەكاتە وەسیلەیەك بۆ زیادكردن و بەدەستهێنانى ماڵ و سامانى دونیا!(٨)
2_ سیواك كردن:
(حُذَيفةَ) رضی الله عنه فەرمویەتى: (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ إِذَا قَامَ مِنَ اللَّيْلِ يَشُوصُ(٩) فَاهُ بِالسِّوَاكِ)(١٠). واتە: (پێغەمبەرى خوا ئەگەر هەڵبستایە بۆ شەونوێژ، سیواكى دەكرد).
ئەم سیواك كردنەش لەبەر ئەوە بووە، كە پێغەمبەر ویستوویەتى شەونوێژ ئەنجام بدات و هەروەها قورئانیش بخوێنێتەوە(١١).
لە فەرمودەیەكى تردا پێغەمبەرى خوا فەرمویەتى: (طَيِّبُوا أَفْوَاهَكُمْ بِالسِّوَاكِ، فَإِنَّهَا طُرُقُ الْقُرْآنِ)(١٢). واتە: (دەمتان پاك بكەنەوە بە سیواك، چونكە ڕێگەى قورئانى پیرۆزە).
پێشەوا (عەلى) كوڕى (ئەبو تاڵیب) رضی الله عنه فەرمویەتى: (إِنَّ العبدَ إذا تَسَوَّكَ ثُمَّ قامَ يصلِّي، قامَ المَلَكُ خلفَهُ، فيستمعَ لقراءَتِه، فَيَدْنُو مِنْهُ أوْ كَلِمَةً نَحْوَها حتى يَضَعَ فَاهُ على فيهِ، فما يخرجُ من فيهِ شيءٌ مِنَ القرآنِ إلا صارَ في جَوْفِ المَلَكِ)(١٣)، (فَطَهِّرُوا أَفْوَاهَكُمْ لِلْقُرْآنِ)(١٤).
واتە: (بەڕاستى بەندە ئەگەر هەستا سیواكى كرد و پاشان نوێژى كرد، ئەوا فریشتەیەك دێت بۆ لاى و لە پشتیەوە دەوەستێت گوێ لە قورئان خوێندنەوەكەى دەگرێت و لێى نزیك دەبێتەوە، جا بەردەوام گوێى لێ دەگرێت و لێى نزیك دەبێتەوە تاوەكو دەمى دەخاتە سەر دەمى، وە هیچ ئایەتێك ناخوێنێتەوە ئیللا دەچێتە ناو ناخی فریشتەكەوە، جا دەمتان پاك بكەنەوە بۆ قورئان خوێندنەوە).
ئەم فەرمودەیە ڕاستە ووتەى پێشەوا (عەلى) كوڕى (ئەبو تاڵیب)ە رضی الله عنه ڕەزاى خواى لێ بێت، بەڵام لەبەر ئەوەى باسى (غەیب)ى تێدایە، هەربۆیە حوكمى (مەرفوع)(١٥)ى هەیە بۆ پێغەمبەر  ، وە بە فەرمودەى پێغەمبەر هەژمار دەكرێت، هەر وەك لە زانستى فەرمودەدا زانراوە، والله أعلم.
پێشینانى چاكمان ئەوەندە هەوڵیان داوە پێش قورئان خوێندنەوە سیواك بكەن و دەمیان پاك بێت و بۆن خۆش بن، بەجۆرێك كە هەندێكیان پێیان ناخۆش بووە كە لەپێش خوێندنەوەى قورئانى پیرۆزدا سیر و كەوەر و پیاز بخۆن، بۆئەوەى بۆنى ناخۆشیان لێوە نەیات، ئەمەش وەك ڕیزلێنانێك بۆ قورئانى پیرۆز، كە كەلامى پەروەردگارە(١٦).
هەروەك ئیمامى (قتادە) رضی الله عنه فەرمویەتى: (ما أكلت الثّوم منذ قرأت القرآن)(١٧). واتە: (من سیر ناخۆم پێش ئەوەى كە قورئان بخوێنمەوە).
بەڵكو ئەوان پێش خوێندنەوەى قورئان، سیواكیان كردووە، لەبەرئەوەى ئەوان بەڕاستى شوێنكەوتەى پێغەمبەر بوون  .
3_دەستنوێژ گرتن:
حوكمى خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز بەبێ دەست نوێژ، لە بابەتێكى سەربەخۆدا باسمان كردووە و ڕاى پەسەندمان هێناوە، كە حوكمەكەى ئەوەیە، كە درووستە إن شاء الله، بەڵام بێگومان ئەگەر دەستنوێژ بگیرێت بۆ قورئان خوێندنەوە ئەوە باشتر و تەواوترە، وە ئەمەش ئەدەبێكى ترە لە ئادابى قورئان خوێندنەوە و لە هەمان كاتدا بەگەورە دانانیشیەتى.
بەڵگەش لەسەر ئەوەى دەستنوێژ گرتن بۆ قورئان خوێندن سوننەتە فەرمودەكەى (مهاجر)ى كوڕى (قُنفُذ)ە رضی الله عنه، كە سەلامى لە پێغەمبەرى خوا كرد لەكاتێكدا پێغەمبەرمان دەستنوێژى دەگرت، بەڵام جوابى سەلامەكەى نەدایەوە هەتا لە دەستنوێژەكەى تەواو بوو، لە پاشاندا خۆشەویستمان وەڵامى سەلامەكەى دایەوە و پێى فەرموو: (إِنَّهُ لَمْ يمْنَعْنِي أَنْ أَرُدَّ عَلَيْكَ إِلا أَنِّي كَرِهْتُ أَنْ أَذْكُرَ اللَّهَ إِلا عَلَى طَهَارَةٍ)(١٨) واتە: (هیچ شتێك ڕێگرى لێ نەكردم لەوەڵامدانەوەى سەلامەكەت، تەنها ئەوە نەبێ، كە پێم خۆش نەبوو وەڵامى سەلامەكەت بدەمەوە، بە دەستنوێژەوە نەبێت).
لەم بەسەرهاتەدا خۆشەویستمان پێى خۆش بووە بە دەستنوێژەوە وەڵامى سەلام بداتەوە، كە وەڵامدانەوەى سەلامیش عیبادەتە و زیكرى خواى تیادایە، جا ئەگەر دەستنوێژ گرتن بۆ وەڵامدانەوەى سەلام سوننەت  بێت، ئەوە بێگومان بۆ قورئان خوێندنەوە لەپێشترە كە سوننەت بێت، چونكە بێگومان قورئان خوێندنەوە گەورەترین عیبادەتە و گەورەترین زیكر و یادى خوایە(١٩).
4_ لەكاتى قورئان خوێندنەوەدا دڵت ئامادە بێت بۆ قورئان خوێندنەوەكە و تێ ڕامان و وردبوونەوە (تدبر)(٢٠)ت هەبێت:
پێشەوا (إبن القيم) فەرمویەتى: (قَاعِدَة جليلة: إِذا أردْت الِانْتِفَاع بِالْقُرْآنِ فاجمع قَلْبك عِنْد تِلاوَته وسماعه)(٢١). واتە: (بنەمامەیكى گەورە و بەڕێز: ئەگەر ویستت قورئانى پیرۆز سودت پێ بگەیەنێت دڵت كۆبكەرەوە لەكاتى خوێندنەوە و بیستنى قورئانى پیرۆزدا).
خواى گەورە و میهرەبان دەفەرموێت: [أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا](٢٢) واتە: [ئایا بۆ ئەوانە لە ئایەتەكانى قورئان ڕانامێنن و تێنافكرێن، تا پەند و ئامۆژگارى لێ وەربگرن، بەڵكو قوفڵ بەسەر دڵیاندا دراوە و هیچ خێرێكى تێ ناچێت، بۆیە وا گومڕا و سەرگەردان بوون].
لەئایەتێكى تردا پەروەردگار دەفەرموێت: [كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ](٢٣) واتە: [ئەمە كتێبێكى پیرۆزە، دامان بەزاند بۆ تۆ ئەى محمد  ، تا ئەوانە لە ئایەتەكانى ڕابمێنن، فامیدە و ژیرەكانیش ئامۆژگارى لێ وەربگرن].
شێخى (سەعدى) رحمه الله  لە تەفسیرەكەیدا دەفەرموێت: (وهذا يدل على الحث على تدبر القرآن، وأنه من أفضل الأعمال، وأن القراءة المشتملة على التدبر أفضل من سرعة التلاوة التي لا يحصل بها هذا المقصود)(٢٤). واتە: (ئەمە بەڵگەیە لەسەر هاندان بۆ خوێندنەوەى قورئان بە تێڕامانەوە، وە لە باشترینى كردەوەكانە، وە بەڕاستى خوێندنەوەى قورئان بە تێڕامانەوە باشترە لە خوێندنەوەى بە پەلە و مەبەستى ئایەتەكەش ناپێكێت(٢٥).
(ئیبن عەباس) رضی الله عنه بۆمان دەگێڕێتەوە كە (ئەبوبەكرى صدیق) كاتێك بە پێغەمبەرى خواى فەرموە  : (يَا رَسُولَ اللَّهِ قَدْ شِبْتَ) قال: (شَيَّبَتْنِي: هُودٌ، وَالْوَاقِعَةُ، وَالْمُرْسَلاتُ، وَعَمَّ يَتَسَاءَلُونَ، وَإِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ)(٢٦). واتە: (ئەى پێغەمبەرى خوا پیر بووى). پێغەمبەریش فەرموى: (سوڕەتەكانى: (هُودٌ)، و(الْوَاقِعَةُ)، و(الْمُرْسَلاتُ)، و(عَمَّ يَتَسَاءَلُونَ)، (وَإِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) پیریان كردم).
بێگومان ئەمەش بەڵگەیەكى ڕۆشنە لەسەر ئەوەى، كە پێغەمبەرى خوا هێندە زۆر لە ئایەتەكانى قورئان ووردبوەتەوە و تێفكریووە لێیان، بەجۆرێك كە فەرمویەتى: پیریان كردم !!
هاوەڵى خۆشەویست (ابن عبّاس) رضی الله عنه فەرمویەتى: (لأن أقرأ في ليلة سورة أتدبّرها وأفكر فيها، أحب إليَّ مِن أن أقرأ القرآن)(٢٧). واتە: (ئەگەر لە شەوێكدا سورەتێك بە تێڕامان و تێفكرینەوە بخوێنمەوە، پێم خۆشترە لەوەى، كەوا هەموو قورئانى پیرۆز بخوێنمەوە).
هەر كاتێكیش بە تێڕامانەوە قورئان خوێندرایەوە، دڵەكان پاك ئەبنەوە و ئیمانیش لەگەڵیدا زیاد دەكات، كە دڵەكانیش پاك بوونەوە ئەو كات بێگومان زیاتر تامەزرۆى خوێندنەوەى قورئانی پیرۆز دەبین، هەر وەك پێشەواى ئیمانداران (عثمان)ى كوڕى (عفّان)  رضی الله عنهدەفەرموێت: (لو طَهُرَتْ قلوبكم ما شبعتم من كلام ربكم)(٢٨). واتە: (ئەگەر دڵەكانتان پاك بوایە ئەوا تێر نەدەبوون لە ووتەى پەروەردگارتان).
هەروەها ئیمامى (ابن القيم) رحمه الله  فەرمویەتى: (وَبِالْجُمْلَةِ فَلا شَيْء أَنْفَع للقلب من قِرَاءَة الْقُرْآن بالتدبر والتفكر)(٢٩). واتە: ( هیچ شتێك بۆ دڵ بەسودتر نیە لە خوێندنەوەى قورئان بە تێڕامان و بیركردنەوە و تێفكرینەوە).
5_ پەنا گرتن بە خواى گەورە لە شەیتان لە كاتى قورئان خوێندندا:
خواى گەورە لە قورئانە پیرۆزەكەیدا فەرمویەتى:[ فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ] (٣٠) واتە: [جا هەر كە ویستت قورئان بخوێنیتەوە بەر لەوە هەر پەنا بە خوا بگرە لە پیلان و وەسوەسەى شەیتانى دورەوەخراو، هەتا نەتوانێت ڕێت لێ بگرێت لە وردبوونەوەت لە واتا و مەبەستى قورئان]
دەربارەى ئەوەى، كە ئایا سوننەتە یان فەڕزە؟ بەشێك لە زانایان فەرمویانە سوننەتە(٣١)، بەشێكى تر لە زانایان بە فەڕزى دەزانن، كە ئەم بۆچونەیان پەسەندترە الله أعلم، بۆ بۆچوونەكەیان ئەو ئایەتە پیرۆزە دەكەنە بەڵگە بۆ فەڕزێتى (إستعاذة) لە سەرەتاى خوێندنى قورئاندا، جا لەناو نوێژدا بێت، یاخود دەرەوەى نوێژ، هەروەك  (ابن حزم) رحمه الله  لەپاش هێنانى ووتەى زانایان و تاوتوێكردنیان فەرمویەت: (فَلَمْ يَبْقَ إلاّ قَوْلُ مَنْ أَوْجَبَ التَّعَوُّذَ: فَرْضًا، فِي قِرَاءَةِ الْقُرْآنِ فِي الصَّلاةِ وَغَيْرِ الصَّلاةِ، عَلَى عُمُومِ الآيَةِ الْمَذْكُورَةِ)(٣٢).
 واتە: (هیچ نامێنێتەوە تەنها ئەوە نەبێت، كە بوترێ: پەناگرتن بەخوا (إستعاذة) بۆ قورئان خوێندنەوە فەڕزە، جا لەناو نوێژدا بێت یاخود دەرەوەى نوێژ، ئەمەش لەبەر گشتێتى حوكمى ئەو ئایەتەى باسكرا).
هاوەڵە بەڕێزەكان ڕەزاى خوایان لەسەر بێت، كە وەصفی چۆنیەتى دەستپێكردنى نوێژى پێغەمبەرى خوا دەكەن بۆیان ڕیوایەت كردووین، كە پێغەمبەرى خوا لە دواى دوعاى دەستپێكردنى نوێژ، پەناى بەخوا گەرتووە لە شەیتان(٣٣).
مەشهور لاى زانایانیش شێوازى پەناگرتنەكە بریتیە لە ووتنى: (أَعُوذُ بِاللهِ مِنَ الشَّيطَانِ الرَّجِيمِ) هەروەك (ابن الجزري) رحمه الله  فەرمویەتى: (إنَّ المُخْتار لِجَميع القراء مِن حَيثُ الرِّواية: أَعُوذُ بِاللهِ مِنَ الشَّيطَانِ الرَّجِيمِ)(٣٤).
بەڵام دەربارەى خوێندنى [ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ]: سوننەت وایە لەسەرەتاى دەستپێكردنى هەموو سوڕەتەكانى قورئاندا بخوێنرێت جگە لە سوڕەتى (التوبة) كە نابێت بخوێندرێت).
خوێندنى [ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ] لە پێغەمبەرى خواوە بە فەرمودەى صەحیح جێگیر بووە، هەروەك (أنس) رضی الله عنه دەگێڕێتەوە، كە پێغەمبەرى خوا كاتێك سوڕەتى (الكوثر)ى بە وەحى بۆ دابەزى، سوڕەتەكەى بۆمان خوێندەوە و لە  سەرەتاى سوڕەتەكەدا [ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ] ى خوێند(٣٥).
6_ نابێت قورئانى پیرۆز لە شوێنە پیسەكاندا بخوێندرێت:
بێگومان ئەمەش لەبەر ئەوەیە، كە قورئانى پیرۆز پێویستە بەگەورە دابنرێت چونكە كەلامى (رب العالمین)ە، و دەبێت ڕێزى لێ بگیرێت، بۆیە درووست نیە لە شوێنێكدا بخوێندرێت كە پیس بێت.
ئیمامى (النووي) رحمه الله  دەفەرموێت: (ويستحب أن تكون القراءة في مكان نظيف مختار)(٣٦). واتە: (سوننەت وایە خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز لە شوێنى پاكدا بێت).
لەبەرئەوە خوێندنى قورئانى پیرۆز لە شوێنە پیسەكاندا حەرامە و دروست نیە، وەك شوێنى سەرئاوكردن و شوێنە پیسەكانى تر، لەبەرئەوەى ئەو شوێنانە شوێنى شتە پیسەكانن، وە پێویستە كەلامى خواى گەورە پارێزگارى لێ بكرێت و لەو شوێنە پیسانە نەخوێندرێتەوە، كە شیاو نین بۆ كەلامى خواى گەورە(٣٧).
7_ چەند زیكرێك لەكاتى تێپەڕبون بە ئایەتەكانى قورئاندا:
 لە كاتى خوێندنەوەى ئایەتێكدا، كە باسى ڕەحمەتى خواى گەورە دەكات سوننەت وایە داواى ڕەحمەتى خواى پەروەردگار بكەیت، وە لەكاتى خوێندنەوەى ئایەتى سزا و تۆڵەدا، پەنا بگریت بەخواى گەورە.
لە كاتى خوێندنەوەى ئایەتێكیشدا، كە باسى نیعمەت و بەخششێكى تێدا بێت سوننەت وایە داوا لەخواى گەورە بكەیت (وەك داواكردنى بەهەشت).
ئەمەش لەبەر فەرمودەكەى (حُذيفة)ى كوڕى (اليمان)ە رضی الله عنه، كە وەصفى قورئان خوێندنى پێغەمبەرمان بۆ دەكات لە نوێژەكانیدا و دەفەرموێت: (إذَا مَربِآيَةٍ فِيهَا تَسْبِيحٌ سَبَّحَ، وَإِذَا مَرَّ بِسُؤَالٍ سَأَلَ، وَإِذَا مَرَّ بِتَعَوُّذٍ تَعَوَّذَ)(٣٨).
 واتە: (كاتێك پێغەمبەرى خوا ئایەتێكى بخوێندایە، كە باسى ستایشى خواى گەورەى تیادا بوایە، ئەوا ستایشى خواى گەورەى دەكرد، بە وتنى (سبحان الله)، وە ئەگەر ئایەتێكى بخوێندایە، كە باسى نیعمەتێكى خواى بكردایە، ئەوا داواى ئەو نیعمەتەى لە خواى گەورە دەكرد، ئەگەر ئایەتێكیشى بخوێندایە، كە باسى سزاى تیا بوایە ئەوا پەناى بەخوا دەگرت لێی).
شێخ (محمد بن صالح العثيمين) رحمه الله  لە شەرحى ئەم فەرمودەیەدا  فەرمویەتى: (فجمع عليه الصلاة والسلام بين القراءة وبين الذكر وبين الدعاء وبين التفكر، لأن الذي يسأل عند السؤال، ويتعوّذ عن التعوذ، ويسبح عن التسبيح، لا شك أنه يتأمل قراءته ويتفكر فيها، فيكون هذا القيام روضة من رياض الذكر)(٣٩).
واتە: (پێغەمبەر قورئان خوێندن و زیكر و دوعا و تیڕامانى كۆدەكردەوە لەبەر ئەوەى، كە باسى نیعمەتێكى تێدا بوایە پێغەمبەر داواى ئەو نیعمەتەى لە خوا دەكرد، وە كە باسى هەڕەشە و سزاى خواى گەورەى تێدا بوایە پەناى بە خوا دەگرت، وە لە شوێنى ستایشدا ستایشى خواى دەكرد، گومانى تێدا نیە پێغەمبەرى خوا لە قورئان ڕادەما و بیرى لێ دەكردەوە، ئەمەش باخێكە لە باخەكانى یادى خواى گەورە).
8_ بە لەسەر خۆیی (الترتیل)(٤٠) و بە ڕێكى و جوانى بخوێندرێتەوە و پیتەكانیش حەقى خۆیان پێ بدرێت:
خواى گەورە و میهرەبان بە پێغەمبەرەكەى دەفەرموێت: [وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا](٤١) واتە: [زۆریش بە لەسەرخۆیی ڕێك و پێكى ئەم قورئانە بخوێنە و دەورى بكەرەوە تا لە دڵتا شوێنى خۆى بكاتەوە].
ئیمامى (الآجري) رحمه الله  ئەم ئایەتە دەكاتە بەڵگەو دەفەرموێت: (ثم ينبغي لمن قرأ القرآن أن يرتل القرآن ترتيلا، كما قال الله عز وجل.. الآية)(٤٢). واتە: (پێویستە لەسەر ئەوكەسەى قورئانى خوێندەوە بە لەسەر خۆیی و بەجوانى و ڕێك و پێكى بیخوێنێتەوە، هەروەك خواى گەورە فەرمویەتى: .. ئایەتەكە).
(ئەنەس)ى كوڕى (مالیك) رضی الله عنه لە وەسفى قورئان خوێندنەوەى پێغەمبەردا فەرمویەتى:(كان يمدُّ مداًّ: ثم قرأ: [بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ]يمدّ[بِسْمِ اللَّهِ]، ويمد بـ[ الرَّحْمَنِ]، ويمد بـ[الرَّحِيمِ])(٤٣).
 واتە: (پێغەمبەرى خوا قورئانى پیرۆزە بە هێواشى دەخوێندەوە بەشێوەیەك پیتەكانى درێژدەكردەوە، كاتێك (بسم الله الرحمن الرحیم)ى دەخوێندەوە وشەكانى لەیەك جیادەكردەوە، بەم شێوەیە: (بسم الله)ى درێژ دەكردەوە و (الرحمن)ى درێژ دەكردەوە و (الرحیم)یشى درێژ دەكردەوە.
هەروەها كۆدەنگى زانایانیش لەسەر ئەوەیە، كە خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز بە (ترتیل) سوننەتە، هەر وەك ئیمامى (نەوەوی) رحمه الله  لە كتێبە بەنرخەكەی (التبيان في آداب حملة القرآن)دا كۆدەنگى زانایانمان بۆ دەهێنێت و دەفەرموێت: (وقد اتفق العلماء رضي الله عنهم على استحباب الترتيل)(٤٤). واتە: (كۆدەنگى زاناكان ڕەزاى خوایان لێ بێت لەسەر ئەوەیە، كە خوێندنەوەى قورئان بە (ترتیل) سوننەتە).
وە پیتەكانى قورئان پێویستە حەقى خۆیانیان پێ بدرێت و بە جوانى و بەڕێكى بخوێندرێتەوە بەجۆرێك، كە یەكبگرێتەوە لەگەڵ یاساكانى (تەجوید)دا و ئەمەش خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز جوانتر دەكات و زیاتر دەیڕازێنێتەوە، هەروەك (ابن الجزري) رحمه الله  وەصفى دەكات و دەفەرموێت:
(وَالأَخْذُ بِالتَّجْوِيدِ حَتْمٌ لازِمُ          مَنْ لَمْ يُجَوِّدِ الْقُرَآنَ آثِمُ
لأَنَّهُ بِهِ الإِلَهُ أَنْزَلاَ                           وَهَكَذَا مِنْهُ إِلَيْنَا وَصَلاَ

-      -    -     -
وَهُوَ أَيْضًا حِلْيةُ التِّلاَوَةِ                 وَزِيْنَةُ الأَدَاءِ وَالْقِرَاءَةِ
وَهُوَ إِعْطَاءُ الْحُرُوفِ حَقَّهَا             مِنْ صِفَةٍ لَهَا وَمُستَحَقَّهَا)
(٤٥)
واتــاكەی:
بایـەخدان و كردەوە بەعیلمى تەجوید پێویـستـــە، وە
تاوانبارە هەر كەس قورئان بێ تەجوید بخوێنێتـــەوە
چونكە خواى گەورە قورئانى دابەزاند بەتەجویـدەوە
بەم جۆرەش گەیشتووە پێمان لە ڕێگەی پێشینانــــەوە
-      -    -    -
ئەمەش: خوێندنەوەی قورئـانە بە باشى و ڕێكى و جوانــى
ڕازاندنـــــەوەى خوێندنــەوەی،  لـەگەڵ بەجێهێنانــــى
ئەم زانستــەش دێتـە دی بـە: تەواوەتــى ماف پێدانـــى
بـە: سیفات، و ماف پێــدان بـە: سەرجەمـى پیتەكانــى
بەپێچەوانەى (ترتیل)ەوە، خێرا خوێندنەوەى قورئان و حەق پێ نەدانى و جوان نەخوێندنەوەى لەسەلەفەوە نەهى لەسەر هاتووە و ئەو كارەیان پێ ناخۆش بووە، بۆیە لە هەردوو صەحیحى (بوخاری و موسلیم)دا (٤٦) ڕیوایەت كراوە، كە ڕۆژێك پیاوێك دێت بۆ لاى هاوەڵى خۆشەویست (عبدالله)ى كوڕى (مسعود) رضی الله عنه و هەواڵى ئەوەى پێدا كە چەند زۆر قورئان دەخوێنێتەوە لە یەك ڕكعاتى نوێژدا، ئەویش ئەم كارەى پێ ناخۆش بوو، وە نەهى لەم كارە كرد.
هەروەها پێغەمبەرى خوا هەواڵى پێداوین و فەرمویەتى: (سَيَخْرُجُ أَقْوَامٌ مِنْ أُمَّتِي يَشْرَبُونَ الْقُرْآنَ كَشُرْبِهِمُ اللَّبَنَ)(٤٧) واتە: (كەسانێك لە ئوممەتەكەم دەردەكەون، كە قورئان دەخوێننەوە، هەروەك چۆن شیر دەخۆنەوە).
ئەم فەرمودە پیرۆزە واتاى ئەوە دەگەیەنێت: (كەسانێك پەیدا دەبن زۆر بە پەلە قورئانى پیرۆز دەخوێننەوە بەبێ ئەوەى لە واتاكانى ڕابمێنن و لە حوكمەكانى وردببنەوە، بەشێوازێك بە پەلەو بەخێرایی دەیخوێننەوە هەروەك چۆن شیر بەخێرایی بەسەر زوباندا دەڕواتە خوارەوە)(٤٨).
9_ بێدەنگ بوون و گوێگرتن لە كاتێكدا، كە قورئان دەخوێندرێتەوە:
پەروەردگارمان دەفەرموێت: [وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ](٤٩) واتە: [وە هەر كە ئەم قورئانە دەخوێندرێت (ئەى ئیمانداران)  زۆر بە ووردى گوێى بدەنێ و بێدەنگ ببن بۆى و دەنگە دەنگ مەكەن، سا بەڵكو لەبەر ڕێزلێنان و ڕازى بوون بە گەورەی و ڕێزدارى قورئان خواى گەورە بەزەیی پێتاندا بێتەوە].
گوێگرتن بۆ قورئان خوێندنەوەش لە دوو حاڵەت بەدەر ناكات:
1_ گوێ گرتن بۆ قورئان خوێندنى ئیمام لە نوێژدا: كە لە باسێكى سەربەخۆدا بەناوى (حوكمى قورئان خوێندن لەدواى ئیمامەوە) ڕونمان كردەوە.
2_ گوێ گرتن بۆ قورئان خوێندن لە دەرەوەى نوێژدا، كە زیاتر لێرەدا ئەمەیانمان مەبەستە، بۆ نمونە كەسێك لەماڵدا، یان لەسەیارەدا: یان لە هەر شوێنێكى تردایە، چى بكات كاتێك گوێبیستى قورئان خوێندن دەبێت؟
بێگومان ئەو ئایەتانە وەڵامى تەواوى ئەو پرسیارەیە، كە ئەویش ئادابەكەى بریتیە لەوەى، كە : گوێ بۆ قورئان خوێندنەكە بگرێت و بێدەنگ ببێت وەك پەروەردگارمان فەرموی: [فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا].
سەرنجێك: ئەو ئایەتە پیرۆزە بە تەفسیرى زۆرینەى زانایان مەبەست پێى ئەو حوكمە بۆ ناو نوێژە، كە گوێ لە قورئان خوێندنەكەى ئیمام بگیرێت، بەڵام هەر لە قورئانى پیرۆزدا ئایەتى ترمان هەیە، كە باسى ئەم ئادابەمان بۆدەكات، بەجۆرێك ئەوەمان  بۆ دەردەخات، كە موسوڵمان پێویستە گوێ بۆ قورئان بگرێت، لەبەرئەوەى گوێ نەگرتن بۆ قورئان پیشەى بێباوەڕەكانە، وەك خواى گەورە دەفەرموێت: [وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَسْمَعُوا لِهَذَا الْقُرْآنِ وَالْغَوْا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُونَ](٥٠) واتە: [بێباوەڕەكان بە یەكتریان ووت گوێ بۆ ئەم قورئانە مەگرن كاتێك (محمد)   دەیخوێنێتەوە و بیكەنە هاوار و هۆسە تێیدا، بەشكو زاڵ ببن بەسەر (محمد)دا  ].
بۆیە پێویستە لەسەر موسوڵمان گوێ بۆ قورئان خوێندن بگرێت و لەو كاتەدا بێدەنگ ببێت، خۆ ئەگەر مەشغوڵ بوو بەهۆى قسە كردنەوە ئەوە باشتر وایە ئەو قورئان خوێندنەى كە لە ڕێگەى تەلەفیزۆن، یان ڕادیۆ،.. گوێى لێ دەگرێت بیخاتە كاتێكى تر كە مەشغوڵ و سەرقاڵ نیە، بۆ ئەوەى باشتر گوێى لێ بگرێت و لە واتاى ئایەتەكان حاڵى بێت.
هەر بۆیە شێخ (ابن عثيمين) رحمه الله  فەرمویەتى: (ليس من الآداب أن يتلى كتاب الله ولو بواسطة الشريط وأنت متغافل عنه)(٥١). واتە: (لە ئەدەبەكان نیە، كە قورئانى خواى گەور بخوێندرێتەوە هەرچەندە لە ڕێگەى شریتەوە بێت، تۆ لێى بێئاگا بیت).
دەربارەى ئەوەى ئایا درووستە كەسێك بەكارێكەوە سەرقاڵ بێت و لە هەمان كاتدا گوێ لەقورئان بگرێت؟ پرسیار كرا لە زاناى پایەدار و پێشەوا (ابن باز) رحمه الله : ئایا درووستە گوێ بۆ قورئان بگرم كاتێك لە ماڵەوە ئیش بكەم، بۆ نمونە:  كە لە مەتبەخدا ئیش بكەم؟ بەڵام بەباشى گوێى لێ دەگرم و تەركیزى لەسەر دەكەم:
شێخ رحمه الله  ئەم كارەى پێ پەسەند بوو، بۆیە لە وەڵامدا فەرموى: (نعم، لا بأس ، بل هذا طيب ما دمت تستمعين في المطبخ أو في أي مكان غير الحمام لا بأس جمعاً بين المصلحتين، بين سماع القرآن الكريم وبين العمل الذي تقومين به مما شرعه الله لك وأمرك به، فأنت على خيرٍ عظيم، في المجلس، عند القهوة، في المطبخ، لا بأس بذلك، بل هذا طيب ما دمت تستمعين له، وتنصتين له, جزاكم الله خيراً)(٥٢).
هەمان شێوەى ئەم پرسیارە(٥٣) لە زاناى ڕێزدار شێخ (صالح الفوزان) كرا خوا بیپارێزێت، دیسان ئەویش بەكارێكى باشى لەقەڵەم دا و لە وەڵامدا فەرموى: (لا بأس باستماع القرآن الكريم من المذياع أو من المسجل والإنسان يشتغل، ولا يتعارض هذا مع قوله: [ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا  ]. لأن الإنصات مطلوب حسب الإمكان، والذي يشتغل ينصت للقرآن حسب استطاعته)(٥٤) .
10_ ڕووكردنە قیبلە لەكاتى قورئان خوێندندا:
هەندێك لەزانایان ڕووكردنە قیبلەیان لەكاتى قورئان خوێندندا بە یەكێك لە ئادابى قورئان خوێندنیان زانیوە، وە بۆئەو مەبەستەش ئەم فەرمودەیە دەكەنە بەڵگە، كە لە (ئەبو هوڕەیڕە)ەوە رضی الله عنه هاتووە پێغەمبەرى خوا فەرمویەتى: (إِنَّ لِكُلِّ شَيْءٍ سَيِّدًا، وَإِنَّ سَيِّدَ المَجَالِسِ قِبَالَةُ القِبْلَة)(٥٥). واتە: (بۆ هەموو شتێك گەورەیەك (سەید)ێك هەیە، گەورەى مەجلیسەكانیش ڕووكردنە قیبلەیە).
ئیمامى (النووي) رحمه الله  بە پشت بەستن بەم فەرمودەیە فەرمویەتى: (يستحب للقارئ في غير الصلاة أن يستقبل القبلة)(٥٦). واتە: (لە دەرەوەى نوێژدا بۆ قورئان خوێن سوننەتە لەكاتى قورئان خوێندندا ڕوو بكاتە قیبلە).
ئیمامى (أبو عالية) رحمه الله  كاتێك، كە قورئانى پیرۆزى دەخوێندەوە ڕووى دەكردە قیبلە(٥٧).
ئیمامى (الآجري) رحمه الله  دەفەرموێت: (وأحب لمن كان جالساً يقرأ، أن يستقبل القبلة بوجهه إذا أمكنه ذلك). واتە: (ئەوكەسەى دادەنیشێت بۆ قورئان خوێندن پێم خۆشە ئەگەر توانى ڕوو بكاتە قیبلە).
زانایانى ئەم سەردەمەش ئەم كارەیان بەسوننەت زانیوە، لەوانە: شێخ (محمد بن صالح العثيمين)(٥٨)، شێخ (صالح الفوزان)(٥٩)، وە چەندین زاناى تریش.
لەگەڵ ئەوەشدا درووستە لەكاتى قورئان خوێندندا ڕوو نەكرێتە قیبلە، وەك ئەوەى بەپاڵكەوتنەوە، لەناو سەیارەدا، بەڕێگەوە، یان بەهەر شێوازێكى تر بخوێندرێت، بە بەڵگەی قورئان و سوننەت، لەوانە:
1_بەڵگە لە قورئانى پیرۆزدا:
پەروەردگار دفەرمویەتى:[ إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لَآيَاتٍ لِأُولِي الْأَلْبَابِ (190) الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ](٦٠) واتە: [..... ئەو كەسانەى كە بە پێوە و بە دانیشتن و لەسەر لاتە نیشت زیكر و یادى خوا دەكەن].
2_ بەڵگە لە سوننەتدا:
دایكمان (عائشة) ڕەزاى خواى لێ بێ باسى قورئان خوێندنى پێغەمبەرمان بۆ دەكات و دەفەرموێت: (كَانَ النَّبِيُّ يَقْرَأُ القُرْآنَ وَرَأْسُهُ فِي حَجْرِي وَأَنَا حَائِضٌ)(٦١) . واتە: (قورئانى دەخوێند و سەرى لە كۆشمدا بووە، وە منیش لە حاڵەتى بێنوێژیدا بووم).
هەروەها دەفەرموێت: (كَانَ رَسُول اللَّه يَتَّكِئ فِى حِجْرِى(٦٢) وَأَنَا حَائِض فَيَقْرَأ الْقُرْآن)(٦٣). واتە: (پێغەمبەرى خوا لە كۆشمدا پاڵى دابیەوە و منیش لە سوڕى مانگانەدا بووم، قورئانیشى دەخوێندەوە).
پێشەوا (ابن رجب) رحمه الله  دەفەرموێت: (وفي الحديث دلالة على جواز قراءة القرآن متكئاً، ومضطجعاً، وعلى جنبه، ويدخل ذَلِكَ في قول الله عز وجل: [الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ])(٦٤) واتە: (ئەم فەرمودەیە بەڵگەیە لەسەر درووستێتى قورئان خوێندن بە شان دادانەوە، بە پاڵكەوتنەوە، وە لەسەرلا، ئەمەش دەچێتە ژێر ئەم ئایەتەى خواى گەورەوە، كە دەفەرموێت: [ئەو كەسانەى، كە بە پێوە و بە دانیشتن و لەسەر لاتە نیشت زیكرو یادى خوا دەكەن]).
11_ ئەدەبێكى تر ئەوەیە كە: بەدەنگی خۆش بخوێندرێتەوە:
(براء)ى كوڕى (عازب) رضی الله عنه فەرمویەتى: پێغەمبەرى خوا فەرمویەتى: (زَيِّنُوا الْقُرْآنَ بِأَصْوَاتِكُمْ، فَإِنَّ الصَّوْتَ الْحَسَنَ يَزِيدُ الْقُرْآنَ حُسْنًا)(٦٥). واتە: (قورئان بڕازێننەوە و جوانى بكەن بە دەنگەكانتان، لەبەر ئەوەى دەنگى خۆش جوانى قورئانى پیرۆز زیاتر دەكات).
هەروەها (براء)ى كوڕى (عازب) رضی الله عنه فەرمودەیەكى ترمان بۆ دەگێڕێتەوە، كە فەرمویەتى: (سَمِعْتُ النَّبي يَقْرَأ:[ وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ] في العِشاء ما سَمِعْتُ أَحداً أَحْسَنَ صَوتاً مِنْه أَو قِراءةً)(٦٦) واتە: (گوێم لەپێغەمبەر بوو  ، لەنوێژى (عیشا)دا [ وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ]ى دەخوێند، كەسێكم نەبیستووە دەنگى لەو خۆشتر بێت، یان قورئان خوێندنى لەو خۆشتر بێت).
ئیمامى (نەوەوى) رحمه الله  لەم بارەیەوە كۆدەنگى زانایانمان بۆ باس دەكات و دەفەرموێت: (أَجْمَعَ الْعُلَمَاء عَلَى اِسْتِحْبَاب تَحْسِين الصَّوْت بِالْقُرْآنِ) (٦٧). واتە: (كۆدەنگى زانایان لەسەر ئەوەیە، كە سوننەتە دەنگ خۆشكردن بۆ قورئان خوێندن).
12_سوجدەى قورئان خوێندن (سجدة التلاوة) بۆكەسێك، كەوا قورئان دەخوێنێتەوە، وە بۆئەوەش كە گوێ لە قورئان دەگرێت:
(ئەبو هوڕەیڕە) رضی الله عنه دەفەرموێت: پێغەمبەرى خوا فەرمویەتى: (إِذَا قَرَأَ ابْنُ آدَمَ السَّجْدَةَ فَسَجَدَ اعْتَزَلَ الشَّيْطَانُ يَبْكِي يَقُولُ يَا وَيْلَهُ  (وَفِي رِوَايَةِ أَبِي كُرَيْبٍ يَا وَيْلِي) أُمِرَ ابْنُ آدَمَ بِالسُّجُودِ فَسَجَدَ فَلَهُ الْجَنَّةُ، وَأُمِرْتُ بِالسُّجُودِ فَأَبَيْتُ فَلِيَ النَّارُ)(٦٨). واتە: (ئەگەر نەوەى ئادەم ئایەتى سوجدەى خوێندەوە و پاشان سوجدەى برد، ئەوا شەیتان دەگرى(٦٩)و لێى دووردەكەوێتەوەو دەڵێت: ئەى هاوار بۆ ئەو (لە ڕیوایەتێكى تردا: هاوار بۆ من)، (چونكە) نەوەى ئادەم ئەمرى پێ كرا سوجدە  ببات ئەویش سوجدەى برد بۆیە بەهەشت بۆ ئەوە، وە ئەمریش كرا بە من بۆ سوجدەبردن، بەڵام من پشتم هەڵكرد بۆیە ئاگر بۆ منە).
سەبارەت بەناو نوێژ: جمهورى زانایان لەسەر ئەوەن سوجدەى تیلاوە لە نوێژدا دروستە لە هەردوو نوێژى (فەرز و سوننەت)دا، هەروەها لە نوێژى (جهر، سڕ)یەكاندا(٧٠).   

حوكمەكەى:
جمهورى زانایان پێیان وایە سوجدەى (تلاوة) سوننەتێكى جەخت لێكراوە(٧١) (سنة مؤكدة)یەو فەڕز نیە، ئەم بۆچوونەش ڕاست و درووستە والله أعلم.
13_ یەكێكى تر لە ئادابەكانى قورئان خوێندن بریتیە لە: گریان و خشوع لە كاتى قورئان خوێندندا:
لە (جابر)ەوە رضی الله عنه هاتوە، كە پێغەمبەرى خوا فەرمویەتى: (إِنَّ مِنْ أَحْسَنِ النَّاسِ صَوْتًا بِالْقُرْآنِ، الَّذِي إِذَا سَمِعْتُمُوهُ يَقْرَأُ، حَسِبْتُمُوهُ يَخْشَى اللَّهَ)(٧٢).  واتە: (بەڕاستى باشترین قورئان خوێن ئەو قورئان خوێنەیە، كە گوێت لە دەنگى بوو هەست بكەیت لە خوا دەترسێ).
دایكمان عائیشە ڕەزاى خواى لێ بێت دەربارەى قورئان خوێندنى (ئەبو بكر)ى (صدیق)ى باوكى رضی الله عنه فەرمویەتى: (كان أبوبكر رجلا بكاء، لايملك عينيه إذا قرأ القرآن)(٧٣) واتە: (ئەبوبەكر رضی الله عنه پیاوێك بوو زۆر دەگریا، كە قورئانى دەخوێندەوە دەسەڵاتى بەسەر چاوەكانیدا نەدەبوو)
لە كتێبى (فضائل القرآن)دا هاتووە كە: (عمر)ى كوڕى (الخطاب) رضی الله عنه لە نوێژى (عيشا)دا كە پێشنوێژى كردووە و تیایدا قورئانى خوێندووە، بە جۆرێك گریاوە، كە لە ڕیزەكانى دواوەوە دەنگى گریانەكەى دەبیسترا، ئەوەندە دەگریا)(٧٤).
ئیمامى (الآجري) رحمه الله  دەفەرموێت: (وَأَحَب لِمَنْ تَلا القُرآن أن يقرأه بحُزن، ويبكي إن قدر، فإن لم يقدر تباكى)(٧٥). واتە: (بەلامەوە خۆشە ئەوكەسەى، كە قورئان دەخوێنێتەوە بە خەفەتبارییەوە بیخوێنێتەوە، وە بگری ئەگەر توانى، خۆ ئەگەر نەیتوانی بگری ئەوا با خۆى بگرێنێت).
ئیمامى (نەوەوى) رحمه الله  دەربارەى گریان لەكاتى قورئان خوێندندا دەفەرموێت: (وَهوَ صِفة العَارِفينَ وَشِعار عِباد الله الصَّالِحين)(٧٦). واتە: (ئەوە تایبەتمەندی خواناسانە و شیعارێكى بەندە چاكەكانى خواى پەروەردگارە).
بەڵام بێگومان پێویستە موسوڵمان بەئاگا بێت و بترسیت لەوەى، كە بەهۆى گریانەكەیەوە توشى ڕیا ببێت.
14_ ئەدەبێكى تر ئەوەیە، كە سوڕەتەكانى قورئانى پیرۆز دوابەدواى یەكتر (الترتیب) بخوێندرێتەوە:
وەك ئەوەى سەرەتا سوڕەتى (الفاتحة) بخوێنێتەوە پاشان (البقرة)، پاشان (آل عمران) دواتر (النساء) بەو شێوەیە دوابەدواى یەك بخوێندرێت،  بەوجۆرەى كە لە (مصحف)دا دوا بەدواى یەكتردا هاتوون:
زانایانى لیژنەى هەمیشەیى بۆ فەتوا دان فەرمویانە: (يستحب للمسلم الذي يقرأ القرآن أن يراعي ترتيب سور المصحف في ختمته، فيبدأ من سورة الفاتحة وينتهي بسورة الناس، وإن خالف ذلك الترتيب فقراءته صحيحة ولا إثم عليه، ولكنه خالف الأولى والأفضل)(٧٧).
 واتە: (سوننەتە بۆ موسوڵمان، كە قورئان دەخوێنێتەوە موڕاعاتى تەرتیبى سوڕەتەكان بكات لە خەتم كردنەكەیدا، بەجۆرێك قورئان خوێندنەوەكەى بە سوڕەتى (الفاتحة) دەست پێ بكات و بە سوڕەتى (الناس) كۆتایی پێ بهێنێت، خۆ ئەگەر پێچەوانەى ئەوەى كرد ئەوە قورئان خوێندنەكەى تەواوە و تاوانى لەسەر نیە، بەڵام بەشێوەى یەكەم بیخوێنێت باشترە (سوڕەتەكان یەك بەدواى یەك بخوێنێتەوە، هەر وەك چۆن لە قورئاندا یەكبەدواى یەكن).
ئیمامى (النووى) رحمه الله  لە پەرتوكى (التبيان)دا دەفەرموێت: (قال العلماء: الاختيار أن يقرأ على ترتيب المصحف، فيقرأ الفاتحة ثم البقرة ثم آل عمران ثم ما بعدها على الترتيب، وسواء قرأ في الصلاة أو في غيرها... ودليل هذا أن ترتيب المصحف إنما جعل هكذا لحكمة، فينبغي أن يحافظ عليها، إلا فيما ورد المشرع باستثنائه، كصلاة الصبح يوم الجمعة، يقرأ في الأولى سورة السجدة، وفي الثانية (هل أتى على الإنسان))(٧٨). بەڵام ئەم حوكمە نویژى جومعە و نویژى دوو جەژنەكە و چەند حاڵەتێكى تر ناگرێتەوە (وەك نوێژە فەرزەكان)، چونكە ئەو نوێژانە فەرمودەیان لەسەر هاتووە دەربارەى سوننەتێتى خوێندنەوەى چەند سوڕەتێكى دیارى كراو، واتە حاڵەتى ئەمانە (الإستثناء)ە بۆ ئەو ئادابەى كە باسكرا.
هەروەها حاڵەتى فێركردن (تعليم)یش ناگرێتەوە، وەك ئەوەى منداڵ فێرى قورئان خوێندنەوە بكرێت و لە سوڕەتە كورتەكانەوە دەست پێ بكرێت، كە لە بەشى كۆتایی قورئاندا هاتوون، چونكە منداڵ ئاسانتر فێرى دەبێت، بەڵكو ئەمە لە تەواوێتى حیكمەتە لە فێركردندا(٧٩).
بەڵام خوێندنەوەى ئایەتەكانى سوڕەتێك لە كۆتاییەوە بۆ سەرەتا بەهەموو شێوەیەك نا درووستە و حەرامە، وەك ئەوەى كەسێك سوڕەتى (البقرة) بخوێنێت بەجۆرێك سەرەتا ئایەتى: (286) بخوێنێتوزو، دواى ئەو (285)  پاشان (284) بەو شێوەیە، واتە بە عەكسەوە بیخوێنێتەوە، ئەمە ڕێگە پێنەدراوە لە شەرعدا و كارێكى قەدەغەكراوە. هەر بۆیە لە (عبدالله)ى كوڕى (مسعود)یان رضی الله عنه پرسى: (إِنَّ فُلانًا يَقْرَأُ الْقُرْآنَ مَنْكُوسًا). واتە: (فڵانە كەس بە عەكسەوە قورئان دەخوێنێت (لە كۆتایی قورئانەوە دەست بەخوێندنەوەى دەكات). ئەویش لەوەڵامدا فەرموى: (ذَاكَ مَنْكُوسُ الْقَلْبِ)(٨٠). واتە: (ئەو كەسە دڵى هەڵگەڕاوەتەوە و پێچەوانە بووەتەوە).
15_ قورئان خوێندنەوەى ئافرەتان پێویستە بە جۆرێك بێت، كە پیاوان نەیبیستن، ئەمەش لەبەر ڕێگرى كردن لە سەرهەڵدانى فیتنە:
زۆرێك لە زانایان ڕەحمەتى خوایان لێ بێت بە نادرووستیان زانیوە، كە ئافرەت بە دەنگەوە قورئان بخوێنێت بەشێوەیەك كە پیاوى نامەحرەم گوێبیستى بێت، ئەمەش لەترسى سەرهەڵدانى فیتنە و دروستبوونى نەخۆشى لە دڵى پیاواندا.
زانایان ئەم ئایەتە پیرۆزەش دەكەن بە بەڵگە، كە خواى گەورە دەفەرموێت:[ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَعْرُوفًا] (٨١). واتە: [دەسا لەگەڵ نامەحرەمدا قسە بە نەرمى و ناسكى و نازەوە مەكەن، (لەكاتى ووتە و گوفتاردا دەنگتان نەرم و ناسك مەكەن)، نەوەك ئەو كەسەى كە دڵى نەخۆشى خراپ و بەد ڕەوشتى تێدایە تەماع بیگرێت].
پێغەمبەر فەرمویەتى: (إِذَا نَابَكُمْ شَيْءٌ فِي صَلاتِكُمْ، فَلْيُسَبِّحِ الرِّجَالُ، وَلْتُصَفِّحِ النِّسَاءُ)(٨٢). واتە: (ئەگەر هەستتان بە شتێك كرد لە نوێژەكانتانا، ئەوا با پیاوان بڵێن: (سبحان الله)، ئافرەتانیش بە دەستى ڕاستیان بكێشن بە پشتى دەستیاندا)
ئیمامى (بدر الدين العينى)(٨٣)  رحمه الله  كە لەساڵى (855)ى كۆچیدا وەفاتى كردووە فەرمویەتى: (وَإِنَّمَا كره لَهَا التَّسْبِيح لأنَّ صَوتهَا فتْنَة وَلِهَذَا منعت من الْأذَان والإمامة والجهر بِالْقِرَاءَةِ فِي الصَّلاَة)(٨٤) واتە: (پێغەمبەرى خوا پێى ناخۆش بوو كە ئافرەتانیش بڵین (سبحان الله) لەبەر ئەوەى دەنگیان فیتنەى لێ ئەكەوێتەوە، وە لەبەر ئەمەشە، كە ڕێگرى كرد لێیان لە بانگدان، پێشنوێژى كردن (بۆ پیاوان)، خوێندنەوەى قورئان بەدەنگى بەرز، كە پیاو گوێى لێ بێت).
شێخ (منصور البهوتي)(٨٥) رحمه الله  فەرمویەتى: (وَصَوْتُ الأجْنَبِيَّةِ لَيْسَ بِعَوْرَةٍ وَيَحْرُمُ تَلَذُّذٌ بِسَمَاعِهِ، وَلَوْ كَانَ صَوْتُهَا بِقِرَاءَةٍ لِأَنَّهُ يَدْعُو إلَى الْفِتْنَةِ بِهَا)(٨٦). واتە: (دەنگى ئافرەتى نامەحرەم عەورەت نیە، وە حەرامە خۆشى و چێژ وەرگرتن لە گوێگرتن لە دەنگى، هەرچەندە دەنگەكەى قورئان خوێندنیش بێ، لەبەر ئەوەى ئەو كارە سەردەكێشێت بۆ فیتنە).
زانایانى لیژنەى هەمیشەیی فەرمویانە: (ترتيل البنات للقرآن بحضرة الرجال لا يجوز لما يخشى في ذلك من الفتنة بهن، وقد جاءت الشريعة بسد الذرائع المفضية للحرام)(٨٧) واتە: (قورئان خوێندنەوەى ئافرەتان درووست نیە لە كاتێكدا، كە پیاوانى نامەحرەمى لێ بێت و گوێیان لە دەنگى بێت، ئەمەش لەبەر ترسى توشبوونى فیتنە بەهۆى ئەو ئافرەتانەوە، بەڕاستى شەرعى خوا هاتوە تا دەرگامانى تاوان دابخات و تاوان نەهێڵێت).
ئەمەش ڕا و بۆچوونى چەندین زاناى ترە، لەوانە: شێخ (ابن باز(٨٨)، ابن عثيمين(٨٩)، الألباني) و چەندان زاناى تریش.
16_ خۆ پاراستن لە هەندێك بیدعە و كردەوەى داهێنراو لە كاتى قورئان خوێندندا، لەوانە:
1 _  دەست خستنە سەر  هەردوو گوێ یان یەك گوێ(٩٠)، یان پەنجە خستنە ناو گوێ لە كاتى قورئان خوێندندا.
2_ سەر لەقاندن لەكاتى قورئان خوێندندا، یان لەكاتى بیستنى قورئان خوێندندا.
3_  ووتنى (صدق الله العظيم) پاش تەواو بوون لە قورئان خوێندن، هەر وەك لە باسێكى سەربەخۆدا ڕوون كرایەوە، لە ژێر ناوى: (حوكمى ووتنى (صدق الله العظيم) لە دواى تەواوبوون لە خوێندنەوەى قورئان).
4_  (الله أكبر) كردن لەلایەن  قورئان خوێنەوە، یان لەلایەن ئەو كەسانەوە كە گوێ بۆ قورئان خوێندن دەگرن، جا كەسانێك هەیە لە قورئان خوێنەكان لەدواى تەواو بوونى سوڕەتێك ڕاستەوخۆ دەڵێت: (اللَّه أَكْبَرُ) (بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ) پاشان دەست دەكات بە سوڕەتى داهاتوو.
یان هەندێك لە خەڵكى كاتێك دەنگى قورئان خوێنێكیان بەلاوە خۆشە، كە ئایەتێك دەخوێنێت ئەوانیش بەدوایدا دەڵێن: (أللَّه أكْبَر)!! و چەند جارێك ئەمە دەڵێنەوە، بێگومان ئەم كارەش لەسوننەتدا نیە بەڵكو بیدعە و داهێنراوە.
5_ بیدعەیەكى تر بریتیە لە: ووتنى (الله، الله) لە كاتى بیستنى قورئاندا(٩١).
6_  تەقلید كردنێكى تەواوى قورئان خوێنەكان، تەقلید كردنێك بۆ لاسایی كردنەوەى قورئان خوێنان، نەك بۆ فێربوون(٩٢).
7_ قورئان خوێندن لە نوێژێكدا بە زیاتر لەیەك قیرائەت، وەك ئەوەى، كە چەند ئایەتێك بە شێوازى خوێندنەوەى (حفص) بیخوێنێت، چەند ئایەتێكى تر بە (وَرْش)، یان ئەوانى تر، كە ئەمەش پێچەوانەى سوننەتى پێغەمبەر و هاوەڵە بەڕێزەكانیەتى، چونكە ئەمە دەبێتە هۆى دروستبوونى تەشویش بۆ نوێژخوێنان و خشوعیان كەم دەبێتەوە، هەر وەك زاناى بەڕێز شێخ (صالح الفوزان) ئاماژەى بە خراپی ئەم كارە كردووە(٩٣).
17_ خۆ بەكەم دانان (التَوَاضع) لە بەرامبەر ئایەتەكانى قورئان لەكاتى قورئان خوێندندا:
پێویستە موسوڵمان بەم ڕەوشتە بەرزە خۆى بڕازێنێتەوە بەرامبەر براى موسوڵمانى، هەروەها بەرامبەر كەلامەكەى خواى گەورە و میهرەبان كە قورئانى پیرۆزە.
(ئەبو هوڕەیڕە) رضی الله عنه بۆمان دەگێڕێتەوە، كە پێغەمبەرى خوا فەرمویەتى: (وَمَا تَوَاضَعَ أَحَدٌ للهِ إِلاَّ رَفَعَهُ الله)(٩٤). واتە: (هیچ كەسێك نیە، كە لەبەر خواى پەروەردگار خۆى بەكەم بگرێت ئیللا خواى گەورە و میهرەبان پلەى بەرز دەكاتەوە).
هەروەها وتراویشە: (الْمُتَوَاضِعُ مِنْ طُلَّابِ الْعِلْمِ أَكْثَرُ عِلْمًا كَمَا أَنَّ الْمَكَانَ الْمُنْخَفِضَ أَكْثَرُ الْبِقَاعِ مَاءً)(٩٥). واتە: (كەسى خۆ بەكەم گر لە فێرخوازى زانستى شەرعى، زانستی زیاتر دەكات بەهۆى ئەو خۆ بەكەم دانانەیەوە، هەر وەك چۆن زەویەك كە شوێنەكەى نزم بێت ئاو زیاتر دەگرێتە خۆى بەراورد بە زەویەكى بەرز).
18_ قورئان خوێندن نابێ تەنها بە (دڵ) بێت، بەڵكو لەگەڵیدا پێویستە (زمان و لێوەكان)یش بجوڵێندرێت لەكاتى دەربڕینى پیتەكانى قورئانى پیرۆزدا:
(ابن رشد القرطبي) رحمه الله  بۆمان باس دەكات، كە پرسیار كراوە لە ئیمامى (مالیك) دەربارەى كەسێك، كە قورئان بخوێنێتەوە لە نوێژدا، بەبێ ئەوەى زمانى بجوڵێنێت، ئیمامى (مالیك) رحمه الله  لە وەڵامدا فەرموى: (ليست هذه قراءة، وإنما القراءة ما حرك له اللسان)(٩٦). واتە: (ئەم شێوازە پێى ناوترێ قورئان خوێندنەوە، بەڵكو قورئان خوێندنەوە ئەوەیە، كە زمانى لەگەڵدا بجوڵێندرێت).
پێشەوا (الكاساني) رحمه الله  كە لە ساڵى (587)ى كۆچیدا وەفاتى كردووە، فەرمویەتى: (الْقِرَاءَةُ لاَ تَكُونُ إلاَّ بِتَحْرِيكِ اللِّسَانِ بِالْحُرُوفِ)(٩٧). واتە: (قورئان خوێندن نابێت ئیلا بەوە نەبێت كە بۆ دەربڕینى پیتەكان زمانیشى لەگەڵدا بجوڵێندرێت).
شێخى ئیسلام (ابن تيمية) رحمه الله  كاتێك باسى شێوەى خوێندنى زیكرمان بۆ دەكات دەفەرموێت: (إِنَّ النَّاسَ فِي الذِّكْرِ أَرْبَعُ طَبَقَاتٍ: إحْدَاهَا: الذِّكْرُ بِالْقَلْبِ وَاللِّسَانِ وَهُوَ الْمَأْمُورُ بِهِ. الثَّانِي: الذِّكْرُ بِالْقَلْبِ فَقَطْ فَإِنْ كَانَ مَعَ عَجْزِ اللِّسَانِ فَحَسَنٌ وَإِنْ كَانَ مَعَ قُدْرَتِهِ فَتَرْكٌ لِلْأَفْضَلِ.
الثَّالِثُ: الذِّكْرُ بِاللِّسَانِ فَقَطْ وَهُوَ كَوْنُ لِسَانِهِ رَطْبًا بِذِكْرِ اللَّهِ وَفِيهِ حِكَايَةُ الَّتِي لَمْ تَجِدْ الْمَلاَئِكَةُ فِيهِ خَيْرًا إلاَّ حَرَكَةَ لِسَانِهِ بِذِكْرِ اللَّهِ. وَيَقُولُ اللَّهُ تَعَالَى: (أَنَا مَعَ عَبْدِي مَا ذَكَرَنِي وَتَحَرَّكَتْ بِي شَفَتَاهُ)(٩٨) . الرَّابِعُ: عَدَمُ الْأَمْرَيْنِ وَهُوَ حَالُ الْخَاسِرِينَ)
(٩٩).
 واتە: ((خەڵكى دەربارەى زیكر كردن دابەش دەبن بەسەر چوار چینەوە:
یەكەم: زیكر كردن بە (دڵ و زمان): كە ئەوەش ئەو شێوە زیكرەیە كە فەرمانى پێ كراوە.
دووەم: زیكر كردن (تەنها بە دڵ): ئەگەر زمان لەتوانایدا نەبێت، ئەوا زیكركردن بە دڵ كارێكى باشە، بەڵام ئەگەر زمان لەتوانایدا بوو، ئەوا باشتر وایە زمانیش بەكار بهێنرێت و تەنها بەدڵ نەكرێت.
سێیەم: زیكر كردن (تەنها بە زمان): كە زمانى تەڕ بێت بە زیكرە خواى گەورە، بەسەرهاتێكیشى لەسەرە، كە فریشتەكان هیچ چاكەیەكى تێدا بەدی ناكەن جگە لەوە نەبێ، كە ئەو كەسە زمانى جوڵاوە بە زیكر و یادى خوا، خواى گەورەش دەفەرموێت: (من لەگەڵ بەندەى خۆمم، كە زیكرى من بكات و لێوى بە زیكرى من بجوڵێتەوە).
چو ارەم: كەسێك زیكر نە بە (دڵ) بكات، نە بە (زمان): ئەمەش حاڵى خەسارەت مەندەكانە).
شێخ (ابن باز) رحمه الله  دەفەرموێت: (لا مانع من النظر في القرآن من دون قراءة للتدبر والتعقل وفهم المعنى، لكن لا يعتبر قارئاً ولا يحصل له فضل القراءة إلا إذا تلفظ بالقرآن ولو لم يسمع من حوله، لقول النبي  : (إقْرَءُوا الْقُرْآنَ فَإِنَّهُ يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ شَفِيعًا لِأَصْحَابِهِ)(١٠٠))(١٠١).
 واتە: (هیچ ڕێگرێك نیە لەوەى، كە سەیرى قورئان بكرێت بۆ بیركردنەوە لێى و تێگەیشتن و تێفكرین لێى و تێگەیشتن لە واتاى قورئانى پیرۆز، بەڵام بەو كەسە ناوترێت قورئان خوێن كە تەنها سەیرى ئایەتەكان دەكات و بیریان لێ دەكاتەوە، هەروەها پاداشت و فەزڵى قورئان خوێندنیشى بۆ نیە، تەنها بەوە نەبێت، كە پیتەكانى قورئان بەزمان دەرببڕێت هەرچەندە ئەو كەسانەى چواردەوریشى گوێبیستى نەبن، ئەمەش لەبەر فەرمودەكەى پێغەمبەر كە فەرمویەتى: (قورئان بخوێننەوە چونكە لە ڕۆژى قیامەتتدا دێت و شەفاعەت بۆ خاوەنەكەى دەكات، كە خوێندویەتیەوە)).
لە وتەیەكى تردا شێخ (ابن باز) رحمه الله  دەفەرموێت: (ولا يعتبر قارئا إلا إذا تلفظ بذلك، كما نص على ذلك أهل العلم)(١٠٢). واتە: (پێى ناوترێ قورئان خوێندن تەنها بەو شێوە نەبێت، كە زمانیشى لەگەڵ بجوڵێنێت و پیتەكانى قورئانى پیرۆز بە زمانى دەرببڕێت، هەروەك چۆن وتەى ئەهلى عیلمى لەسەرە).
شێخ (محمد بن صالح العثيمين) رحمه الله  دەفەرموێت: (القراءة لابد أن تكون باللسان، فإذا قرأ الإنسان بقلبه في الصلاة فإن ذلك لا يجزئه، وكذلك أيضاً سائر الأذكار، لا تجزئ بالقلب، بل لابد أن يحرك الإنسان بها لسانه وشفتيه لأنها أقوال، ولا تتحقق إلا بتحريك اللسان والشفتين)(١٠٣).
واتە: (قورئان خوێندن پێویستە بە زمانیش بێت، خۆئەگەر كەسێك لە نوێژدا تەنها بە (دڵ) قورئانى خوێند، بە بێ بەكارهێنان و جوڵانى (زمان)ى، ئەوە پاداشتى قورئان خوێندنى لەسەر وەرناگرێت، بەهەمان شێوە بۆ تێكڕاى زیكرەكانى تریش، تەنها خوێندنى زیكر بە دڵ پاداشتى تەواوى لەسەر وەرناگررێت، بەڵكو پێویستە زمان و هەردوو لێویشى لەگەڵ بجوڵێنێت، چونكە قورئان خوێندن دەربڕینى ووتەیە، وە دەربڕینى ووتەش (قسەكردن) نایەتەجێ ئیللا بە جوڵاندنى زمان و دوو لێوەكان نەبێت).
19_ باشتر وایە قورئان خوێندن لەسەر موصحەف بێت(١٠٤):
هاوەڵى خۆشەویست (عبدالله)ى كوڕى (مسعود) رضی الله عنه فەرمویەتى: پێغەمبەرى خوا فەرمویەتى: (مَنْ سَرَّهُ أَنْ يَعْلَمَ أَنَّهُ يُحِبُّ اللَّهَ وَرَسُوْلَهُ، فَلْيَقْرَأْ فِيْ المُصْحَفِ)(١٠٥). واتە: (هەر كەسێك پێی خۆشە، كە بزانێت خوا و پێغەمبەرى خواى خۆش دەوێت، ئەوا با لەسەر موصحەف قورئان بخوێنێتەوە).
ڕەنگدانەوەى ئەم ڕەوشتە لەوتە و كردارى پێشینانى چاك و زانایانماندا:
هاوەڵى خۆشەویست (عبدالله)ى كوڕى (مەسعود) فەرمویەتى: (أديموا النظر في المصحف)(١٠٦) واتە: (بەردەوام سەیرى موصحەف بكەن).
ئیمامى (الآجُرِّي) رحمه الله  فەرمویەتى: (أَحِبُّ أَنْ يُكثِرَ القِراءَةَ مِنَ الْمُصْحَف، لِفَضلِ مَنْ قَرَأَ فِي المُصْحَف)(١٠٧). واتە: (پێم خۆشە قورئان زۆر بخوێنرێت لەسەر موصحەف، لەبەر فەزڵى ئەو كەسەى كە لەسەر موصحەف قورئان دەخوێنێت).
ئیمامى (النووي) رحمه الله  فەرمویەتى: (قراءة القرآن من المصحف افضل من القراءة عن ظهر القلب، لإن النظر في المصحف عبادة مطلوبة، فتجتمع القراءة والنظر هكذا)(١٠٨). واتە: (خوێندنەوەى قورئان لەسەر موصحەف باشترە لە خوێندنەوەى بە لەبەر، چونكە سەیركردنى موصحەف عیبادەتێكى داواكراوە، جا بۆیە بەو جۆرە خوێندنەوەى قورئان و سەیركردنیشى كۆدەبنەوە لەیەك كاتدا).
(جلال الدين السويطي) رحمه الله  فەرمویەتى: (والقراءة في المصحف أفضل لأن النظر فيه عبادة)(١٠٩). واتە: (قورئان خوێندن لەسەر موصحەف باشترێكە، لەبەرئەوەى سەیركردنى عیبادەتە).

شێخ (عُبيد الجابري) لەم بارەیەوە فەرمویەتى: (إذا كان في المسجد مصاحف فلا تنبغي القراءة بالهاتف، وأنا أكره ذلك لأن المصحف يتعبد بحمله والنظر فيه، والهاتف ليس كذلك، وقد يترتب على ذلك هجر المصاحف والزهد فيها)(١١٠).
واتە: (ئەگەر لە مزگەوتدا موصحەفی لێ بێ پێویست ناكات لەسەر مۆبایل قورئان بخوێنیتەوە، چونكە موصحەف بە هەڵگرتن و سەیركردنى عیبادەتى خواى پێ دەكرێت، بەڵام مۆبایل وا نیە، (قورئان خوێندن لەسەر مۆبایل) دەبێتە هۆى هەجركردنى موصحەفەكان و بێپێویست بون لێیان).
زانایان ئاماژەیان بەوە كردووە كە: قورئان خوێندن لەسەر موصحەف دڵەكان نەرم دەكات و باوەڕ و خۆش وویستنى خواى گەورە و پێغەمبەرەكەى لەدڵدا زیاد دەكات(١١١).
20_ سوننەت وایە پاش تەواو بوونى قورئان خوێندن، ئەم زیكرە بخوێندرێت: (سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، لا إِلَهَ إِلا أَنْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ).
بەڵگەشمان فەرمودەكەى دایكمان (عائیشە)یە ڕەزاى خواى لێ بێت كە فەرمویەتى: (مَا جَلَسَ رَسُولُ اللهِ مَجْلِسًا قَطُّ، وَلاَ تَلاَ قُرْآناً، وَلاَ صَلَّى صَلاَةً إِلاَّ خَتَمَ ذَلِكَ بِكَلِمَاتٍ، قَالَتْ: فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ، أَرَاكَ مَا تَجْلِسُ مَجْلِساً، وَلاَ تَتْلُو قُرْآنًا، وَلاَ تُصَلِّي صَلاَةً إِلاَّ خَتَمْتَ بِهَؤُلاَءِ الْكَلِمَاتِ؟
قَالَ: نَعَمْ، مَنْ قَالَ خَيْراً خُتِمَ لَهُ طَابَعٌ عَلَى ذَلِكَ الْخَيْرِ، وَمَنْ قَالَ شَرّاً كُنَّ لَهُ كَفَّارَةً: (سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ)
(١١٢).
واتە: (پێغەمبەرى خوا هیچ كاتێ دانەنیشتوە و قورئانى نەخوێندوە و نوێژى ئەنجام نەداوە، ئیللا بە چەند ووشەیەك كۆتایی پێ هێناوە، دایكمان فەرموى: ووتم ئەى پێغەمبەرى خوا ئەبینم كە: دانانیشیت لە هیچ دانیشتنێكدا و قورئان ناخوێنیتەوە و نوێژ ناكەیت ئیلا بەو ووشانە كۆتایی پێ دەهێنیت ؟ لە وەڵامدا فەرموى: (بەڵێ، هەركەسێك خێرێك بڵێت، ئەوا مۆر دەدرێ بەسەر خێرەكەیدا و بۆى دەنوسرێ، وە هەركەسێكیش شەڕ بلێ ئەوا وتنى ئەم زیكر دەبێتە كەفارەتەكەى: (سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ) واتە: (پاكو بێگەردى و ستایش بۆ تۆ ئەى خوایە، شایەتى دەدەم، كە هیچ پەرستراوێك نیە شایستەى پەرستن بێت جگە لە تۆ، داواى لێخۆشبونت لێ دەكەم و بۆلاى تۆ دەگەڕێمەوە)).
لە ژێر ڕۆشنایی ئەم فەرمودەیەدایە، كە ئیمامى (النسائي) رحمه الله  سەرباسێكى داناوە بەناوى: (مَا تَخْتِمُ بِهِ تِلاوَةَ الْقُرْآنِ)(١١٣). واتە: (قورئان خوێندنەوە بە چی كۆتایی پێ دەهێندرێت)؟
جێگاى خۆیەتى بوترێت: ئەم سوننەتە لە سوننەتە هەجر كراو و لەبیركراوەكانە، زۆرینەى خەڵكى لێى بێئاگان و زۆر كەمن ئەوانەى كە دەیزانن و جێبەجێی دەكەن، بۆیە خێرێكى زۆر لە زیندووكردنەوەى ئەم سوننەتە لە یادكراوەدا هەیە، هەر وەك هاوەڵى خۆشەویست (أَبو هُرَيْرَة) رضی الله عنه فەرمویەتى: ((أَنَّ رَسُولَ اللهِ  ، قَالَ: (مَنْ دَعَا إِلَى هُدًى كَانَ لَهُ مِنْ الأَجْرِ مِثْلُ أُجُورِ مَنْ تَبِعَهُ لا يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا))(١١٤). واتە: (هەركەسێك بۆ باشە و ڕێگاى ڕاست، ئەوا ئەجر و پاداشتى بۆ هەیە بە ئەندازەى ئەوانەى ئەنجامیان داوە، بێئەوەى هیچ لە پاداشتی ئەوان كەم ببێتەوە).

بۆ ئەم وەڵامە سود وەرگیراوە لە کتێبی : (نیعمەتی ڕەحمان لـە ڕونكردنەوەی بابەتە فیقهی ‌و عەقیدەییەكانی پەیوەست بە قورئـان) لە نوسین و ئامادەکردنى : د. هردی صدیق


(١) سورة: (الزمر) الآية: (2)
(٢) ((كَمَا يُقَامُ الْقِدْحُ) أَيْ يُبَالِغُونَ فِي عَمَلِ الْقِرَاءَةِ كَمَالَ الْمُبَالَغَةِ لِأَجْلِ الرِّيَاءِ وَالسُّمْعَةِ وَالْمُبَاهَاةِ وَالشُّهْرَةِ) عون المعبود شرح سنن أبي داود، ومعه حاشية ابن القيم: تهذيب سنن أبي داود وإيضاح علله ومشكلاته: (3/42) دار الكتب العلمية – بيروت .
(٣) (يَتَعَجَّلُونَهُ) أَيْ ثَوَابَهُ فِي الدُّنْيَا (وَلا يَتَأَجَّلُونَهُ) بِطَلَبِ الْأَجْرِ فِي الْعُقْبَى بَلْ يُؤْثِرُونَ الْعَاجِلَةَ عَلَى الْآجِلَةِ وَيَتَأَكَّلُونَ وَلا يَتَوَكَّلُونَ). عون المعبود شرح سنن أبي داود، ومعه حاشية ابن القيم: تهذيب سنن أبي داود وإيضاح علله ومشكلاته: (3/42) دار الكتب العلمية – بيروت.
(٤) رواه أحمد في المسند: (3/357)، وفي المحقق: (23/144)، برقم: (14855)
(٥) الترمذي برقم (2917)، وحسنه الألباني في صحيح سنن الترمذي: (3/66)، وانظر:مسند أحمد برقم:  (12484) ، عن أبي سعيد.
(٦) رواه مسلم: (1905)، الترمذي (82،23)، النسائي: (3137)
(٧) حلية الأولياء وطبقات الأصفياء: (3/83)
(٨) حوكمى (قورئان خوێندن بەپارە) لە شوێنێكى ترى ئەم كتێبەدا لە بابەتێكى سەربەخۆدا بەدرێژى باسى لێوە كراوە، دەتوانن بگەڕێنەوە سەرى.
(٩) قوله: يشوص فاه بالسواك. قال صاحب (النهاية): أي: يدلك أسنانه وينقيها، وقيل: هو أن يستاك من سُفل إلى علو، وأصل الشوص الغسل.
(١٠) أخرجه البخاري: (245) و (889) و (1136)، ومسلم: (255)، والنسائي في (الكبرى): (2)، وابن ماجه: (286) من طرق عن أبي وائل، بهذا الإسناد، وهو في (مسند أحمد): (23242)، و صحيح ابن حبان: (1072).
(١١) بڕوانە كتێبی: (التذكار: 175)
(١٢) صحيح الجامع الصغير وزياداته: (3939)، الصحيحة: (1213)
(١٣) الصحيحة: (1213)
(١٤) أخرجه البزار ص: (60) وقال: لا نعلمه عن علي بأصح من هذا الإسناد، قال الألباني: (قلت: وإسناده جيد، رجاله رجال البخاري، وفي الفضل كلام لا يضر، وقال المنذري في الترغييب والترهيب: رواه البزار بإسناد جيد لا بأس به، وحسنه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب: (1/91)، وانظر: سلسلة الأحاديث الصحيحة: (3/314)، برقم: (1213) .
(١٥) قال الخطيب رحمه الله: (المرفوع ما أخبر فيه الصحابي عن النبي قولا كان أو فعلا) الكفاية ص: (21)
(١٦) بڕوانە كتێبی (جمال القراء فصول في آداب أهل القران الكريم) ص: (91). تأليف: د. إبراهيم بن صالح بن عبدالله الحميصي.
(١٧) أخرجه أبو عبيد في فضائل القرأن لأبي عبيد ص: (55)
(١٨) صحيح: صحيح إبن ماجة: (280)، أبوداود: (أخرجه أبو داود: (17)_ومن طريقه البغوي في (شرح السنة) (312) ، وابن أبي عاصم في (الآحاد والمثاني): (673) و (674) _ومن طريقه المزي في (تهذيبه) (في ترجمة المهاجر بن قنفذ)، وابن خزيمة: (206) ومن طريقه ابن حبان: (803) و (806) ، والحاكم: (1/167) من طريق عبد الأعلى ابن عبد الأعلى، وابن ماجه (350) من طريق محمد بن عبد الله الأنصاري، والنسائي في (المجتبى): (1/37)، وفي (الكبرى): (37) ومن طريقه ابن الأثير في (أسد الغابة): (5/280)، من طريق معاذ بن معاذ العنبري، والطبراني في (الكبير): (20/ 781) والحاكم: (3/479) من طريق يزيد بن زُرَيْع.
(١٩) پێشەوا (إبن حبان) فەرمویەتى: (أرادَ به الفضل، لأنَّ الذكر على طهارة أفضل، لا أنّه كرهه لنفي جوازِه) صحيح موارد الظمآن إلى زوائد ابن حبان: (1/156). واتە: (پێغەمبەر وەك فەزڵێك بو زیكر ئەوەى كردووە، لەبەرئەوەى زیكر و یادى خواى گەورە بەدەستنوێژەوە باشترە، نەك پێى نا خۆش بووە، كە بەبێ دەستنوێژ وەڵامى سەلام بداتەوە لەبەرئەوەى كە درووست نیە).
لەبەر ئەوە فەرمودەكەى (موهاجیر)ى كوڕى (قُنفُذ) ئەوەى لێ وەرناگیرێت كە زیكرو یادى خوا و قورئان خوێندنەوە بەبێ دەستنوێژ درووست نەبێت و حەرام بێت، چونكە چەندین بەڵگەى بەهێزمان هەیە كە پێغەمبەرمان بەبێ ئەوەى دەستنوێژى هەبێت زیكر و یادى خواى كردووە و هەروەها قورئانیشى خوێندووە. لەو بەڵگانە:
1_ دەربارەى زیكرو یادى خواى گەورە بەگشتى: دایكمان عائیشە ڕەزاى خواى لێ بێت دەفەرموێت: (كَانَ النَّبِيُّ يَذْكُرُ اللهَ عَلَى كُلِّ أَحْيَانِهِ) حديث صحيح: أخرجه مسلم: (373). (واتە: پێغەمبەر زیكر و یادى خواى گەورەى دەكرد لە هەموو كاتەكانى ژیانیدا). دەستنوێژى هەبووبێت یان نەیبوبێت، بەڕۆیشتنەوە یان بەدانیشتنانەوە بوبێت هەر زیكرى كردووە.
2_ دەربارەى قورئان خوێندن: (أبو سلّام)ى (حەبەشى) فەرمویەتى: (حدّثني من رأى النّبيّ بال، ثمّ تلا شيئا من القرآن قبل أن يمسّ ماء) حديث صحيح، أخرجه أحمد: (4/237) وأحمد بن منيع (كما في (المطالب العالية) رقم: (107) قالا: حدّثنا هشيم، أخبرنا داود بن عمرو، قال: حدّثنا أبو سلّام، به.قال الحافظ ابن حجر في (نتائج الأفكار): (1/213): (حديث صحيح) وحسنه العلامة الوادعي: (الصحيح المسند: (1540). (واتە: پێغەمبەر  سەرئاوى كردووە و پاشان قورئانى خوێندووە پێش ئەوەى دەست بدات لە ئاو).
(٢٠) زانایان بەم جۆرە پێناسەى (تدبر)یان كردووە:
(أبو حيان) بەڕەحمەت بێت فەرمویەتى: (التفكر في الآيات، والتأمل الذي يفضي بصاحبه إلى النظر في عواقب الأشياء) تفسيره: (9/338)
هەروەها (السعدي) رحمه الله فەرمویەتى: (هو التأمل في معانيه، وتحقيق الفكر فيه، وفي مبادئه و عواقبه، ولوازم ذلك) تفسيره ص: (189)
(٢١) الفوائد: (1/3)
(٢٢) سورة: (محمد) الآية: (24)
(٢٣) سورة: (ص) الآية: (29)
(٢٤) تيسير الكريم الرحمن في تفسير كلام المنان: (1/712) الناشر: مؤسسة الرسالة
(٢٥) وقال الشيخ عبدالمحسن بن حمد العباد البدر: (أنكر الله في هذه الآية على المعرضين عن تدبر القرآن إعراضهم عن تدبر ما فيه من العبر والزواجر والعظات، التي تحملهم لو تدبروها عاى ترك ما هم عليه من الباطل،..) كتب ورسائل بن حمد العباد البدر: المجلد الأول: ص: (303)
(٢٦) پێشتر تەخریج كراوە.
(٢٧) اخرجه المستغفري في فضائل القرآن: (1/161)
(٣٨) رواه الإمام أحمد في زوائد الزهد ص: (128)
(٢٩) مفتاح دار السعادة ومنشور ولاية العلم والإرادة: (1/187)
(٣٠) سورة: (النحل): الآية: (98)
(٣١) ئەم بەشەى زانایان كە پێیان وایە سوننەتە بریتین لە جمهور، كە بریتین لە (الحنفية): فتاوى قاضى خان: (1/161،162)، (المالكية): المدونة الكبرى: (1/64)، (الشافعية): المجموع: (3/325)، البرهان في علوم القرآن: (1/460)، (الحنابلة): المغنى: (2/369)، الإقناع: (1/148).
(٣٢) المحلى بالآثار: (2/279)، دار الفكر- بيروت
(٣٣) لەو فەرمودانە فەرمودەكەى (أبو سعيد)ى (الخدري)ە، كە ئیمامى (ترمذى) بە ژمارە (179) گێڕاویەتەوە.
هەروەها (ابن مسعود)یش لەو بارەیەوە فەرمودەیەكى گێڕاوەتەوە، كە پێشەوەا (الحاكم) لە كتێبی (المستدرك): (1/207) هێناویەتى.
(٣٤) النشر: (1/243)، وانظر: جامع البيان ص: (146)
(٣٥) أخرجه مسلم: (1/300)، برقم: (400)
(٣٦) التبيان في آداب حملة القرآن: (1/77)، الناشر: دار ابن حزم للطباعة والنشر والتوزيع - بيروت - لبنان
(٣٧) (الأحكام الفقهية الخاصة بالقرآن الكريم)  ص: (40) دانراوى: ( د. عبدالعزيز بن محمد بن عبدالله الجيلان)
(٣٨) صحيح مسلم، برقم (772)
(٣٩) شرح رياض الصالحين: دار الوطن للنشر، الرياض: (2/94)
(٤٠) المراد بالترتيل: (الترسُّل في تلاوته، والتأني فيها والتمهُّل وتبيين الحروف) النهاية لإبن الأثير: (2/194).
 وقال إبن جُزي: (الترتيل: هو التمهُّل والمدُّ وإشباع الحركات وبيان الحروف، وذلك معين على التفكر في معاني القرآن، بخلاف الهَذرِ الذي لا يفقه صاحبه مايقول). تفسيره: (2/2425)
(٤١) سسورة: (المزمل) الآية: (4)
(٤٢) أخلاق حملة القرآن: ص: (113)
(٤٣) رواه البخاري، كتاب فضائل القرآن، باب مدّ القراءة، برقم: ( 5045)، (5046).
(٤٤) التبيان في آداب حملة القرآن: (1/88-89) دار ابن حزم للطباعة والنشر والتوزيع - بيروت – لبنان. هەروەها ئیمامى (إبن القدامة) رحمه الله كۆدەنگى زانایانى نقڵ كردووە و فەرمویەتى: (اتفق العلماء على تستحب قراءة القرآن بالتحزين والترتيل والتحسين). المغني: (12/48).
بەهەمان شێوە ئیمامى (السفاريني) رحمه الله كۆدەنگى زانایانى لەو بارەیەوە باسكردووە، بڕوانە كتێبی (غذاء الألباب): (1/175).
(٤٥) منظومة المقدمة فيما يجب على القارئ أن يعلمه (الجزرية): (1/11) دار المغني للنشر والتوزيع
(٤٦) أخرجه البخاري: (2/331) رقم: (775)، ومسلم: (1/563) رقم: (822)
(٤٧) حسَنه الألباني في صحيح الجامع: (3653)
(٤٨) فيض القدير شرح الجامع الصغير: (4/118)
(٤٩) سورة: (الأعراف) الآية: (204)
(٥٠) سورة: (فصلت) الآية: (26)
(٥١) لقاءات الباب المفتوح: لقاء رقم: (146)، سؤال رقم: (9)
(٥٢) http://www.binbaz.org.sa/node/11210
(٥٣) ئەمە دەقى پرسیارەكەیە: (أقضي بعض الأوقات الساعات الطوال في المطبخ، وذلك لإعداد الطعام لزوجي، وحرصًا مني على الاستفادة من وقتي فإنني أستمع إلى القرآن الكريم ، سواء كان من الإذاعة، أو من المسجل فهل عملي هذا صحيح أم أنه لا ينبغي لي فعل ذلك لأن الله تعالى يقول: [وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ])
(٥٤) المنتقى من فتاوى الفوزان: ج (3)، سؤال رقم: (437)
(٥٥) رواه الطبراني في الأوسط برقم: (2354)، وقال الهيثمي في مجمع الزوائد: (8/59): (رواه الطبراني في الأوسط، وإسناده حسن)، وحسنه الألباني في سلسلة الأحاديث الصحيحة: (6/300)، برقم: (2645)، وفي صحيح الترغيب والترهيب: (3/107)، برقم: (3085).
(٥٦) التبيان في آداب حملة القرآن: (1/79) دار ابن حزم للطباعة والنشر والتوزيع - بيروت - لبنان
(٥٧) التذكار ص: (176)
(٥٨) لقاء باب المفتوح للشيخ
(٥٩) المنتقى من فتاوى الفوزان: (2/35)
(٦٠) سورة: (آل عمران) الآية: (190-191)  
(٦١) صحيح بخاري: (7549)
(٦٢) حجري: الحجر: الثوب والحِضْن، وحَجْر الإنسان وحِجْرُه – بالفتح والكسر - حِضْنُهُ.. النهاية في غريب الحديث: (1/ 342)، ولسان العرب،: (4/166).
(٦٣) متفق عليه: البخاري، كتاب الحيض، باب قراءة الرجل في حجر امرأته وهي حائض، برقم: (297)، وبرقم: (75492)، ومسلم، كتاب الحيض، باب جواز غسل الحائض رأس زوجها وترجيله، وطهارة سؤرها والاتكاء في حجرها وقراءة القرآن فيه، برقم: (301).
(٦٤) فتح الباري لإبن رجب: (2/22) مكتبة الغرباء الأثرية - المدينة النبوية
(٦٥) الصحيحة: (772)، وفي: سراج المنير في ترتيب أحاديث صحيح الجامع الصغير برقم: (4681)
(٦٦) رواه البخاري: (1/185، 186)، ومسلم: (1/338)
(٦٧) فتح الباري شرح صحيح البخاري لإبن حجر: (9/72) دار المعرفة - بيروت
(٦٨) مسلم، كتاب الإيمان، باب إطلاق اسم الكفر على من ترك الصلاة، برقم: (81)
(٦٩) ئەم فەرمودەی پیرۆزەى خۆشەویستمان بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە شەیتان (ئیبلیس) گریانى هەیە و لەو كاتەدا دەگرى كە لە فەرمودەكەدا باس كراوە، هەر بۆیە ئیمامى (ابن خزيمه) لە ژێر ڕۆشنایی ئەم فەرمودە پیرۆزەدا سەرباسێكى داناوە بەناوی: (بَابُ فَضْلِ السُّجُودِ عِنْدَ قِرَاءَةِ السَّجْدَةِ، وَبُكَاءِ الشَّيْطَانِ وَدُعَائِهِ بِالْوَيْلِ لِنَفْسِهِ عِنْدَ سُجُودِ الْقَارِئِ السَّجْدَةَ). صحيح ابن خزيمة: (1/303)
هەروەها (القرطبي) سەبارەت بەم فەرمودەیە فەرمویەتى: (وبكاء إبليس المذكور في الحديث: ليس ندما على معصيته، ولا رجوعا عنها ، وإنما ذلك لفرط حسده وغيظه وألمه بما أصابه، من دخول أحد من ذرية آدم عليه السلام الجنة ونجاته، وذلك نحو مما يعتريه عند الأذان ، والإقامة، ويوم عرفة. وقوله: يا ويلتا: الويل: الهلاك، وويل: كلمة تقال لمن وقع في هلكة، والألف في: (يا ويلتا): للندبة والتفجع) المفهم: (1/274)
(٧٠) نيل الأوطار: (3/121)
(٧١) بۆ زانینى ووتەى جمهورى زانایان لەم بوارەدا، هەروەها بەدواداچوون بۆ بەڵگەكانیان، بڕوانە كتێبەكانى: بداية المجتهد: (1/227)، روضة الطالبين: (1/319)، الإقناع: (1/154).
ئەم بۆچوونەش پەسەندكراو و هەڵبژێردراوە لەلایەن پێشەوا (إبن تيمية) أنظر: (الاختيارات: (60).
(٧٢) ابن ماجه، كتاب إقامة الصلاة، بابٌ في حسن الصوت بالقرآن، برقم: (1339)، وصححه الألباني، في صحيح ابن ماجه: (1/398)، وفي الرواية: عن جابر (إن من أحسن الناس صوتاً بالقرآن الذي إذا سمعتموه يقرأ رأيت أنه يخشى الله) سراج المنير في ترتيب أحاديث صحيح الجامع الصغير:رقم: (4672)
(٧٣) فتح الباري: (7/637)
(٧٤) أخرجه أبو عبيد في: (فضائل القرآن)  ص: (64-65)
(٧٥) أخلاق حملة القرآن ص: (113)    
(٧٦) التبيان في آداب حملة القرآن: (1/86) دار ابن حزم للطباعة والنشر والتوزيع - بيروت - لبنان
(٧٧) فتاوى اللجنة الدائمة: رقم الفتوى: (2702)
(٧٨) التبيان في آداب حملة القرآن: (1/98) دار ابن حزم للطباعة والنشر والتوزيع - بيروت - لبنان
(٧٩) التبيان في آداب حملة القرآن، للنووي: (1/79)
(٨٠) التبيان في آداب حملة القرآن، للنووي: (1/79)، مصنف إبن أبي شيبة: رقم الحديث: (29712)
(٨١) سورة: (الأحزاب) الآية: (32)
(٨٢) إسناده صحيح. وأخرجه النسائي في (الكبرى): (870) من طريق حماد بن زيد، بهذا الإسناد. وهو في (مسند أحمد): (22816)، و(صحيح ابن حبان): (2261).
(٨٣) هو: (محمود بن أحمد بن موسى بن أحمد، أبو محمد، بدر الدين العينى الحنفي: مؤرخ، علامة، من كبار المحدثين. أصله من حلب ومولده في عينتاب (وإليها نسبته) أقام مدة في حلب ومصر ودمشق والقدس.
 من كتبه (عمدة القاري في شرح البخاري - ط) أحد عشر مجلدا، و (مغاني الأخيار في رجال معاني الآثار - خ) مجلدان، في مصطلح الحديث ورجاله، و (العلم الهيب في شرح الكلم الطيب - خ) لابن تيمية، و (عقد الجمان في تاريخ أهل الزمان - خ) كبير، انتهى فيه إلى سنة 850 هـ)) مصدر: االأعلام للزركلي: (7/163) دار العلم للملايين.
(٨٤) عمدة القاري شرح صحيح البخاري، بدر الدين العيني: (7/279) دار إحياء التراث العربي - بيروت
(٨٥) هو (منصور بن يونس بن صلاح الدين بن حسن بن إدريس البهوتي الحنبلي: شيخ الحنابلة في وقته بمصر، نسبته إلى بهوت في غربية مصر، ولد سنة (1000هــ)، وتوفي سنة (1051هــ)، بالقاهرة،
له كتب: (الروض المربع, شرح زاد المستقنع)، و(كشاف القناع، عن متن الإقناع)، (إرشاد أولي النهى، لدقائق المنتهى)، و(شرح المنتهى)، و(شرح نظم المفردات)، و(عمدة الطالب) متن بالفقه).
(٨٦) دقائق أولي النهى لشرح المنتهى المعروف بشرح منتهى الإرادات: (2/627) الناشر: عالم الكتب، فصل ويباح لمن أراد خطبة امرأة نظر ما يظهر منها غالبا . الناشر: عالم الكتب
(٨٧) فتاوى اللجنة الدائمة: (4/155) رقم الفتوى: (5413) الناشر: رئاسة إدارة البحوث العلمية والإفتاء - الإدارة العامة للطبع - الرياض
(٨٨) فتاوى نور على درب لشيخ إبن باز
(٨٩) اللقاء الشهري للشيخ ابن عثيمين:
http://www.nquran.com/index.php?group=view&rid=2740
(٩٠) بدع القراء القديمة والمعاصرة  لشيخ بكر بن عبد الله أبو زيد ص: (26)
(٩١) بدع القراء القديمة والمعاصرة لشيخ بكر بن عبد الله أبو زيد  ص: (22)
(٩٢) سئل العلامة الألباني رحمه الله: ما حكم تقليد أصوات القراء؟
 فأجاب: (والله لا أجدُ جواباً على هذا السؤال إلا قوله عليه السلام (أَنَا وَأُمَّتِي بُرَاءُ مِنَ التَّكَلُّفِ) هذه واحدة .  الأخرى: أن هذا ُيخشى أن يترتب من ورآه فتنه وُينسى الأصل من تلاوة ويصبح الأصل هو التقليد وأنا تذكرت حين سالت هذا السؤال بعض الخطباء الذين يقلدون في خطبهم كشك المصري فظهر فيهم ........ فكتاب الله أسمي وأعلا من أن يقلد فيه الناس.  وشيء أخير قوله عليه السلام (إِنَّ أَحْسَنَ النَّاسِ قِراءَة مَنْ إِذَا سَمِعْتَهُ يَقْرَأُ رَأَيْتَ أَنَّهُ يَخْشَى اللَّهَ) والمقلدون هؤلاء لا يكونون في هذه الرأية). فتاوي جدة شريط رقم: (4) دقيقة: (34.37).
زانایانى تریش هەمان بۆچوونیان هەیە لەم بوارەدا، لەوانە: (شیخ ربیع، شیخ فوزان، شیخ أبی عبد المعز الفركوس الجزائری، شیخ إبراهیم المناوي) هەروەها (بكر ابو زید) هەمان بۆچوونى هەیە و ئەم بابەتەى تاووتوێ كردووە لە كتێبەكەیدا، وە بە بیدعەى داناوە. بڕوانە كتێبی: (تصحيح الدعاء: ص: (300- 318)
زانایان ئاماژەیان بە چەندین زەرەر و زیانى تەقلیدكردنی قورئان خوێنانیان كردووە، لەوانە:
1_ زیندوو كردنەوەى بیدعەى صۆفیەكان كە بریتیە لە عیبادەت كردن بەهۆى سەرسام بوون بە دەنگێكەوە) (التعبد بعشق الصوت)، كە زانایانى ئەهلى سوننە لە كۆنەوە پەردەیان لەسەر ئەم بیدعەیە هەڵماڵیوە.
2_ قەرەباڵغی و جەنجاڵى لەو مزگەوتانەدا كە ئیمامەكەى دەنگى خۆشترە لە ئیمامى مزگەوتەكانى تر، بەهۆى تقلید كردنى قورئان خوێنە جیهانیەكانەوە، ئەمەش سەر دەكێشێت بۆ بابەتى (شد الرحال) بۆ جگە لە سێ مزگەوتە پیرۆزەكە. (ئەگەر مەبەستە بێت كەوا عیبادەت لەو مزگەوتانەدا باشترە).
3_ پێناخۆشبوونى كەسانێك كە لەدواى ئیمامێكەوە نوێژ دەكەن، كە دەنگى خۆش نەبێت بەبەراورد بە شوێنەكانى تر.
4_ نوێژخوێنان بەهۆى سەرقاڵی و سەرسامبوونیان بە دەنگە خۆشەكەى ئیمامەوە خشوعیان نامێنێت، كە داواكراوە لە نوێژدا. بڕوانە كتێبی: فتح الرحمن في بيان هجر القرآن: (123_124)
بەڵام تقلید كردنێك بۆ فێربوونى قورئان خوێندنەوە بێت ئەوە درووستە والله أعلم، هەروەك شێخ (ابن عثيمين) و شیخ  (ابی عبد المعز الفركوس الجزائری) باسیان لێوە كردووە و بە درووستیان زانیوە)
(٩٣) مجموع فتاوى فضيلة الشيخ صالح بن الفوزان: (1/264)
(٩٤) رواه مسلم في البر والصلة (باب: استحباب العفو والصلة): (4/2001)، برقم: (2585)
(٩٥) جامع بيان العلم وفضله: (1/5629)  دار ابن الجوزي
(٩٦) البيان والتحصيل والشرح والتوجيه والتعليل لمسائل المستخرجة: (1/491)  دار الغرب الإسلامي، بيروت.
(٩٧) بدائع الصنائع في ترتيب الشرائع: (3/55) دار الكتب العلمية
(٩٨) سنن ابن ماجه: كتاب الأدب، باب: فضل الذكر: (3792) عن أبي هريرة رضي الله عنه، وأخرجه أيضا أحمد: (2/540)، وعلقه البخاري في كتاب التوحيد، باب: قول الله تعالى: لاَ تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ بصيغة الجزم، وصححه ابن حبان: (815)، وهو في صحيح سنن ابن ماجه: (3059).
(٩٩) مجموع الفتاوى: (10/566)
(١٠٠) صحيح مسلم: (1/553) كتاب صلاة المسافرين وقصرها، حديث رقم: (252)
(١٠١) مجموع فتاوى العلامة عبد العزيز بن باز رحمه الله: (8/363) أشرف على جمعه وطبعه: محمد بن سعد الشويعر
(١٠٢) مجموع فتاوى العلامة عبد العزيز بن باز رحمه الله: (8/363) أشرف على جمعه وطبعه: محمد بن سعد الشويعر
(١٠٣) مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين: (13/156) دار الوطن - دار الثريا
(١٠٤) قورئان خوێندن بە چەندین ڕێگە ئەنجام دەدرێت، دیارترینیان خوێندنەوەى بەلەبەر، لەسەر موصحەف، یاخود لەڕێگەى جگە لەمانەوە وەك مۆبایل  و كۆمپیتەر و چەندین وەسائیلى تر، بە هەر ڕێگەیەكیان بێت هەر ڕێگە پێدراوە و درووستە و خاوەنەكەى پاداشتى تەواوى قورئان خوێندنەكەى وەردەگرێت بە ویستى خوا.
بەڵام بەشێوەیەكى گشتى باشترین جۆریان ئەوەیە كە لەسەر موصحەف قورئانى پیرۆز بخوێندرێت، هەروەك باسى لێوە دەكەین و ڕونى دەكەینەوە لەم بەشەدا.
(١٠٥) ئەم فەرمودەیە پێشەوا و فەرمودەناس شێخى (الألباني) بە (حَسَن)ى داناوە، بڕوانە: السلسلة الصحيحة: (2342)، و صحيح الجامع: (6289)
(١٠٦) فضائل القرآن
(١٠٧) أخلاق حملة القرآن
(١٠٨) التبيان في آداب حملة القرآن: ص (55)
(١٠٩) التحبير في علم التفسير: (317-322)
(١١٠) شرح اصول السنة لأحمد رحمه الله: رقم (01)
(١١١) بڕوانە كتێبی: التَّنويرُ شَرْحُ الجَامِع الصَّغِيرِ: (10/27)
(١١٢) إسناده صحيح: أخرجه النسائي في (السنن الكبرى): (9/123/10067)، والطبراني في (الدعاء): (رقم 1912)، والسمعاني في (أدب الإملاء والاستملاء): ص (75)، وابن ناصر الدين في (خاتمة توضيح المشتبه): (9/282).
 وقال الحافظ ابن حجر في (النكت): (2/733): (إسناده صحيح)
وقال الشيخ الألباني في (الصحيحة): (7/495): (هذا إسنادٌ صحيحٌ أيضاً على شرط مسلم)
وقال الشيخ مُقْبِل الوادعي في (الجامع الصحيح مما ليس في الصحيحين): (2/128): (هذا حديثٌ صحيحٌ).
(١١٣) السنن الكبرى: (9/123)
(١١٤) إسناده صحيح. وأخرجه مسلم (2674)، وابن ماجه (206)، والترمذي (2868) من طريق العلاء بن عبد الرحمن، به. وهو في (مسند أحمد): (9160)، و(صحيح ابن حبان): (112).

سەردان: ٥,٣٩٤ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان