حوكمی وەڵام دانەوەی سەلام لەکاتی قورئان خوێندندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی وەڵام دانەوەی سەلام لەکاتی قورئان خوێندندا
پرسیار:

ئەگەر قورئان بخوێنێت لەمزگەوتدا یان لە شوێنێك،ئەگەر سەلام كرا دەبێ قورئانەكە ببڕیت و جوابى سەلامەكە بدەیتەوە؟

هاوەڵی خۆشەویست (عُقْبَە)ی كوڕی (عَامِرُ الـجُهَنِیّ) (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرمووێت: (كُنَّا جُلُوساً فِی الْـمَسجِدِ نَقرَأ القُرآنَ، فَدَخَل رَسُولُ اللهِ () فَسَلَّمَ عَلینَا، فَرَددنَا عَلیهِ السَّلام .....) حَدِیثٌ صَحیحٌ (الصحیحة‌ 3285).
واتە: ئێمە دانیشتبووین لە مزگەوتدا قورئانمان دەخوێند، پێغەمبەری خوا  هاتە ناو مزگەوتەكەوەو سەلامی لێ كردين ، ئێمەش وەڵامی سەلامەكەی پێغەمبەری خوامان  دایەوە.
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی، كە دروستە سەلام لەكەسێك بكرێت، كە قورئان بخوێنێت، ئیمامی ئەلبانی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) لە زنجیرەی فەرموودە ڕاستەكانیدا سەرباسێكی بۆ ئەم فەرموودەیە داناوە بە ناونیشانی: (مَشرُوعِیَّە السَّلاَمِ عَلى الْقَارِئ) واتە: دروستێتی و شەرعێتی سەلام كردن لـە قورئان خوێن.

كەواتە دروستە لەكاتى قورئان خوێندندا وەڵامى سەلامى خەڵك بدەیتەوە...لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر كەسێكى ترهەبێت وەڵامى سەلامەكە بداتەوە ئاساییە ئەگەر تۆ وەڵامى سەلامەكە نەدەیتەوە ..چونكە ئەگەر كەسێك هەبێت وەڵامبداتەوە لەسەر ئەوانى تر لادەچێت وەڵامدانەوەى سەلامەكە...خواى گەورە هەموومان سەرفرازبكات..

بەڕێز/ م.عبید فقێ وەڵامى ئەم پرسیارەى داوەتەوە.

سەردان: ٣,٥٣٤ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان