حوکمی خوێندنى سورەتی فاتحە لە تەحیات دا بەهۆی لە بیرچونەوەوە : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی خوێندنى سورەتی فاتحە لە تەحیات دا بەهۆی لە بیرچونەوەوە
پرسیار:

کەسێک نەیزانى و بیرى چوو لە جیاتى تەحیات سورەتى فاتحەى خوێند ئایا نوێژەکەى دوبارە بکاتەوە یان چی بکات؟

ئەگەر بەهۆی نەزانینەوە  لە تەحیات دا سورەتی فاتحەى خوێندبێت نوێژەکەی دوبارە ناکاتەوە ، بەڵام پێویستە لەسەری تەحیات بخوێنێت (1)، لەبەر ئەوەی تەحیاتی کۆتایی کە سەلام دانەوەی بەدوادا دێت  ڕوکنە و تەحیاتی یەکەمیش ( ناوەڕاست ) واجبێکە لە واجباتی نوێژ ، با بزانرێت لە پێغەمبەرەوە  صلى الله عليه وسلم جێگیربووە کە فەرمویەتی: «ألا وإني نهيت أن أقرأ القرآن راكعاً أو ساجداً» 
واتە : ئاگاداربن بە دڵنیایەوە ڕێگریم لێکردون لە حاڵەتی  ڕکوع بردن و سوژدە بردندا قورئان بخوێنن . 
بۆ نوێژ خوێن ڕێگە پێدراو نی یە لە حاڵەتی ڕکوع بردن سوژدە بردندا قورئان بخوێنێت.
 بەڵێ ئەگەر بپاڕێتەوە بە پاڕانەوەیەک لە قورئان دا ئەوە ئاسایە ، بەڵام قورئان بخوێنێت لە حاڵەتی ڕکوع بردن و سوژدەبردندا ئەمەیان حەرامە لەسەری ، هەندێک لە زانایان لەسەر ئەو بۆچونە ڕۆشتون کە هەرکەسێک لە حاڵەتی ڕکوع بردن و سوژدە بردندا قورئان بخوێنێت ئەوا بەدڵنیایەوە نوێژەکەی بەتاڵ بووەتەوە ، چونکە نەهی و  ڕێگری لێکراوە لەو دوو حاڵەتە قورئان بخوێنێت.

وەڵامى زانای پایەبەرز : شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
سەرچاوە : سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [7] 


(1) مەبەستى شێخ لەم قسەیە ئەوەیە کە بیری کەوتەوە لە جیاتى تەحیات فاتحە دەخوێنێ ئەبێ دەست بکاتەوە بە تەحیات و واز لە خوێندنى فاتحەکە بێنێ و نابێ تا سەلام دانەوە هەر فاتحە بخوێنێ و نوێژەکەى بە فاتحە تەواو بکات .

سەردان: ٢,٥٣٤ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ