حوکمی ناونانی منداڵ بە دوو ناوى جیا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ناونانی منداڵ بە دوو ناوى جیا
پرسیار:

حوکمی ناونانی منداڵ بە دوو ناو چی یە لە یەک کات دا ؟ ئایا ئەم کارە بیدعە و داهێنراوە ؟ بە چی ئامۆژگاریم دەکەیت بەوەی ناوی منداڵەکەم بنێم  ؟ 
 

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ناونانی منداڵ بە دوو ناو هیچی تێدا نی یە و کارێکی بیدعە و داهێنراو نی یە ، لەبەر ئەوەی ئەم ناونانە کارێکی دونیایە و مەبەست پێی خواپەرستی نی یە ، و ئەگەر منداڵەکەی ناو و پاشان کونیەیەکی بۆ دانا ، وەکو : أبي محمد ، أبي عبد الله ، ئەوا باشترە ، بە دڵنیایەوە دانانی کونیە بۆ منداڵ تاوەکو سەردەمی هاوەڵان و پاش ئەوان و تاوەکو کاتێکی نزیکیش کارێکی بەربڵاو بووە ، سەرەڕای ئەوەش سودی ڕێزگرتن و دڵخۆشی منداڵی تێدایە .

ناونانی منداڵ بە دوو ناو هیچی تێدا نی یە و کارێکی بیدعە و داهێنراو نی یە ، لەبەر ئەوەی ئەم ناونانە کارێکی دونیایە و مەبەست پێی خواپەرستی نی یە .
ئەگەر منداڵەکەی ناو و پاشان کونیەیەکی بۆ دانا ، وەکو : أبي محمد ، أبي عبد الله ، ئەوا باشترە ، بە دڵنیایەوە دانانی کونیە بۆ منداڵ تاوەکو سەردەمی هاوەڵان و پاش ئەوان و تاوەکو کاتێکی نزیکیش کارێکی بەربڵاو بووە ، سەرەڕای ئەوەش سودی ڕێزگرتن و دڵخۆشی منداڵی تێدایە .
وتەی پێغەمبەر  لەم بارەیەوە بریتی یە لەوەی بە برا بچوکەکەی ٲنس دەفەرمو : ( يا أبا عمير ما فعل النغير ) النغیر : طائر صغیر كالعصفور واتە : باڵندەیەکی بچوکی هاوشێوەی چۆلەکەیە . 
واتە : ئەی ٲبا عمیر  باڵندە بچوکەکە چی کردووە ؟ 
 أبو عمير : برای بچوکی ٲنس بو ( خوای لێ ڕازی بێت ) . 
دیسانەوە پێغەمبەر کونیەی بۆ ٲبي هريرة  و ئیمامی عەلی داناوە ( خوای لێ ڕازی بێت ). شاعیر فەرمویەتی : 
أكنيه حين أناديه لأكرمه ... ولا ألقبه والسوءة اللقب
 ابن القيم( ڕەحمەتی خوای لێ بێت )  : " لە بابی چوارەم سەبارەت بە ڕێگە پێدراوێتی دانانی کونیە بۆ منداڵ هاوشێوەی باوکی فڵان فەرمویەتی :
لە هەردوو صەحیحی بخاري و مسلم دا لە فەرمودەکەی أنس دا ، ٲنس  فەرمویەتی : پێغەمبەر صلىالله علیه وسلم خاوەنی باشترین ڕەوشت بووە ، برایەکم هەبو پێغەمبەر پێی دەفەرمو : أبو عمير ، کاتێک پێغەمبەر دەهات پێی دەفەرمو :  ئەی باوکی عمیر  باڵندە بچوکەکە چی کردووە ؟ ، براکەی ٲنس یاری پێدەکرد .
گێڕەڕەوەی فەرمودەکە دەفەرموێت : گومان دەبەم مەبەست بە نغیر بریتی بوبێت لە بێچویەکی لە شیربڕاوە  ، پێش ئەوەی ٲنس ببێت بە باوک کونیەی منداڵەکەی بریتی بو لە أبي حمزة ، دیسانەوە أبو هريرة بەو کونیە منداڵەکەی ناو نابو لە کاتێکدا هیچ منداڵێکیشی نەبو ،  هەروەها پێغەمبەر مۆڵەتی بەعائشة دا کونیەی دایکی عبداللە بۆخۆی دابنێت ، کە ئەویش بریتی بووە لە عبدالله کوڕی زبير ، کە کچەزای عائشة یە و کوڕی أسماء کچی ئەبوبەکرە کە دەکاتە خوشکی عائشة .... .کونیە جۆرێک لە گەوریی و قورسی تێدایە بۆ کونیە بۆ دانراو ، سەرەڕای ئەوەش ڕێزگرنێکە بۆی ، هەروەکو شاعیر فەرمویەتی : 
أكنيه حين أناديه لأكرمه ... ولا ألقبه والسوءة اللقب ".
پاشان ابن القیم ( ڕەحمەتی خوای لێبێت ) لە فەسڵی هەشتەم سەبارەت بە ڕێگەپێدراوێتی ناونان بە زیاتر لە ناوێک فەرمویەتی :
کاتێک مەبەست بەم ناونانە بۆ ناساندن و جیاکردنەوە بێت و یەک ناویش بەس بێت بۆ ئەم مەبەستە ئەوا ئەو یەک ناوە کورت بڕییە لەپێشترە ، ناونانیش بە زیاد لە ناوێک ڕێگەپێدراوە ، هەر وەکو ئەوەی ناوێک و کونیەیەکی بۆ دابنرێت . 
انتهى من "تحفة المودود بأحكام المولود" ص (134- 144) .

سەردان: ٣,٠٠١ بەش: پەروەردەى منداڵ