حوکمى زەکات لە پارەیەک کە بۆ کڕینى خانوو یان ژنهێنان کۆکرابێتەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى زەکات لە پارەیەک کە بۆ کڕینى خانوو یان ژنهێنان کۆکرابێتەوە
پرسیار:

من مانگانە بڕێک لەموچەکەم هەڵدەگرم ، جا ئایا پێویستە لەسەرم زەکاتی ئەو پارەیە بدەم ، لەکاتێکدا ئەو پارەیەم بۆ دروست کردنی خانویەک داناوە بۆ خۆم ، وەهەروەها لەم نزیکانەدا إن شاء الله دەمەوێ ژن بێنم و بیکەمە مەسروف

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

کاتێ مەرجەکانی واجب بوونی زەکات دێتە دی لەماڵدا ، وەک گەشتنی بەحەدی زەکات دان و تێپەڕ بوونی ساڵ بەسەری دا ئەوا زەکات تیایدا واجب دەبێت  ، تەنانەت گەر ئەو پارەیە هەڵگیرابێت بۆ پێویستیەکی تایبەتیش وەک دروست کردنی خانو یاخود خوێندن ، یاخود نەفەقە ومەسروفات .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

کاتێ مەرجەکانی واجب بوونی زەکات دێتە دی لەماڵدا ، وەک گەشتنی بەحەدی زەکات دان و تێپەڕ بوونی ساڵ بەسەری دا ئەوا زەکات تیایدا واجب دەبێت ؛ چونکە زەکات لەپارە و دراودا بەدوو مەرج واجب دەبێت:
یەکەم : بگاتە حەدی زەکات دان.
دووەم : ساڵی بەسەردا تێپەڕ ببێت.
هەرکات ئەو دوو مەرجەی تێدا هاتە جێ ئەوا زەکات تیایدا واجبە ، و ئەندازەکەشی ( ربع العشر )ـە، واتە: لە دە دینار ڕوبعێک دەدرێت ، ڕوونتر بڵێین: لە ملێۆنێک دا بیست و پێنج هەزار دەدرێت.
تەنانەت گەر ئەو پارەیە هەڵگیرابێت بۆ پێویستیەکی تایبەتیش وەک دروست کردنی خانو یاخود خوێندن ، یاخود نەفەقە ومەسروفات .

لەم بارەیەوە پرسیار کراوە لە الشيخ ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت  هەروەک لە[("مجموع الفتاوى" (14/130)] دا ، هاتووە:
من مانگانە بڕێک لەموچەکەم هەڵدەگرم ، جا ئایا پێویستە لەسەرم زەکاتی ئەو پارەیە بدەم ، لەکاتێکدا ئەو پارەیەم بۆ دروست کردنی خانویەک داناوە بۆ خۆم ، وەهەروەها لەم نزیکانەدا إن شاء الله دەمەوێ ژن بێنم وبیکەمە مەسڕەف ، وەهەروەها من چەندان ساڵە ئەو پارەیە لەیەکێک لەبانکەکاندا هەڵدەگرم چونکە جێگای ترم نی یە ئەو پارەیەیی تێدا هەڵگرم ؟

لە وەڵامدا گوتوویەتی:
ئەو ماڵەی کەهەڵدەگیردرێت جا بۆ ژن هێنان بێت یاخود دروست کردنی خانو یاخود هەر مەبەستێکی تر هەر کات گەشتە حەدی زەکات وساڵی بەسەردا تێپەڕ بوو ئەوا زەکات تیایدا واجب دەبێت ، جا ئەو ماڵە پارە بێت یاخود زێڕ وزیو وەهەر جۆرە درواێکی تر ؛ چونکە بەڵگەکان گشت گیرن و هیچ جۆرێکیان جودا نەکردۆتەوە .
بەڵام بەنیسبەت دانانی پارە لەبانک دا ئەوا دروست نی یە ؛ چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆکاری یارمەتی دانیان لەسەر تاوان وخراپە ، خۆ گەر زۆر زۆر زەڕووڕ بوویت ئەوا دروستە بەمەرجێک زیادەی نەچێتە سەر .

وەهەروها پرسیاری لێ کراوە هەروەک لە[("مجموع الفتاوى" (14/126)]دا ، هاتووە:
گەر کەسێک ماڵ کۆ بکاتەوە بەنیەتی ژن هێنان ، ئایا لێی دەبوردرێت وعەفو دەکرێت لە زەکات و زەکاتى لەسەر لادەچێ؟

لە وەڵامدا گوتوویەتی:
نا زەکاتی لەسەری لا ناچێت ، وبەهەمان شێوە گەر پارە کۆ بکاتەوە بۆ دانەوەی قەرز ، یاخود کڕینی ئەرز بەنیەتی کردنی بەوەقف ، واجبە لەسەر هەموان زەکات بدەن کاتێ دەگات حەدی زەکات وساڵی بەسەردا تێپەڕ دەبێت ؛ چونکە خوای پەروەردگار زەکاتی واجب کردووە وئەم هۆکارانەی نەکردووە بەبیانو بۆ واجب نەبوون و لاچوونی ، دواتر زەکات ماڵ زیاد دەکات وکەمی ناکاتەوە ، و ماڵ وخاوەنەکەشی پاک دەکاتەوە  هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا ) التوبة/103.
واته: ئەی محمد - -  له‌ ماڵه‌كانیان صه‌ده‌قه‌و خێرێك وه‌ربگره‌ یان زه‌كاتی فه‌رز وه‌ربگره‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پاكیان ئه‌كه‌یته‌وه‌ له‌و تاوان و شتانه‌ی كه‌ پێیانه‌وه‌یه.

وەهەروەها پێغەمبەر  فەرموویەتی: ( ما نقصت صدقة من مال ) رواه مسلم (2588) " انتهى .
واتە : زەکات لەماڵ کەم ناکاتەوە.

وە لە [( "فتاوى اللجنة الدائمة" (9/381)]دا ، هاتووە:
زەکات لەو ماڵەدا واجبە کە بۆ دروست کردنی خانوو هەڵگیراوە هەرکات کەساڵی بەسەردا تێپەڕ بوو وخودی خۆی گەشتە حەدی زەکات یاخود لەگەڵ ماڵ وپارە و شتی تردا کۆ ببنەوە جا پارە بێت یاخود ماڵی تیجارەت وبازرگانی.

وە هەروەها پرسیار کراوە لە [( اللجنة الدائمة (9/269)]:
پیاوێک مەبلەغێک پارەی لەلایە ، بەڵام بۆ ژن هێنان کۆی کردۆتەوە ، ئایا پێویستە لەسەری زەکاتەکەی دەرکات؟
لە وەڵامدا گوتویانە:
بەڵێ پێویستە زەکاتەکەی دەربکات چونکە بەڵگەکان گشت گیرن ، وئەوەی کەنیەتی ژن هێنانی هەیە وا ناکات زەکاتی لەسەر لا چێت " اهـ .

وە هەروەها پرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين لەبارەی پیاوێکەوە کەمەبلەغێک پارەی لایە وساڵی بەسەردا تێپەڕیوە ودەیەوێ خانووی پێ بکڕێت ، جا ئایا پێویستە لەسەری زەکاتەکەی بدات ؟
لە وەڵامدا گوتویەتی:
بەڵێ زەکاتی تێدایە ، چونکە بەهەموو شێوەیەک پارە زەکاتی تێدایە ،تەنانەت گەر بۆ ژن هێنان ، یاخود کڕینی خانو ، یاخود بۆ مەسروفات هەڵی گرتبێت ، مادام پارەیە وگەشتۆتە حەدی زەکات دان وساڵی بەسەردا تێپەڕیوە ئەوا زەکاتی تێدا واجبە . فتاوى الزكاة (174) .

وە هەروەها پرسیار کراوە لە الشيخ صالح بن فوزان الفوزان .
مەبلەغێک پارەم لایە و کۆمکردۆتەوە بۆ دروست کردنی خانو ؛ چونکە ئێمە لەخانوی کرێداین ، وکەسێکمان نی یە  دەس گیرۆیمان بکات ؛ جا ئایا پێویستە لەسەرم زەکاتی ئەو پارەیە بدەم ؟ و گەر واجبە چۆن زەکاتی دەردەکرێت؟‏
لە وەڵامدا گوتویەتی:
بەڵێ ؛ گەر کۆمەڵێک پارەت لا کۆ بووەوە ، وگەشتە حەدی زەکات وزیاتر ، وساڵی بەسەردا تێپەڕ بوو ؛ ئەوا زەکاتی تێدا واجبە ، تەنانەت گەر نیەتت هەبێت خانوی پێ دروست کەیت ، یاخود پێویستیەک لەپێویستیەکانی پێ بکڕیت ، مادام پارەیە وگەشتۆتە حەدی زەکات وزیاتر ، وساڵی بەسەردا تێپەڕیوە ، و ئێستا لەلای خۆتە؛ ئەوا زەکات تیایدا واجبە ،کەئەویش ( ربع العشر‏ )ـە ، واتە: لەهەر دە دینارێکدا ڕوبعی دینارێک دەردەکرێت.

سەردان: ٥,٥٧٥ بەش: پێناسە و حوکمى زەکات