عوزرەکانی ڕۆژوو نەگرتن : ماڵپەڕی وەڵامەکان
عوزرەکانی ڕۆژوو نەگرتن
پرسیار:

ئایا عوزرە شەرعیەكانى ڕۆژوو نەگرتن چین و کێ بۆى هەیە ڕۆژوو نەگرێت؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەو عوزرانە ئەمانەن: نەخۆشی، سەفەر وەكو لە قورئاندا هاتوون، هەروەها ئافرەتێكى دووگیان كە ترسی لە خۆى یان كۆرپەكەى هەبێت، یان ئافرەتی شیردەر كە ترسی لە خۆى یان كۆرپەكەى هەبێت بەرۆژوگرتن، هەروەها كەسێك پێویستى بە رۆژونەگرتن هەبێت بۆ رزگار كردنى كەسێك لە مردن، وەكو ئەوەى كەسێك خەریكە لە ئاودا دەخنكێت، یان كەسێك لەشوێنێكدا گیرى خواردوە ولەچواردەوریدا ئاگر هەیە و پێویستى بە كەسێكە بۆ دەربازكردنى ئەوا لەم كاتەدا بۆى هەیە رۆژوەكەى بشكێنێت و رزگارى بكـات، هەروەها ئەگەر مرۆڤ پێویستى بە رۆژو نەگرتن هەبوو بۆ بەهێز بوون بۆ جیهاد لە پێناوى خوادا

ئەو عوزرانە ئەمانەن: نەخۆشی، سەفەر وەكو لە قورئاندا هاتوون، هەروەها ئافرەتێكى دووگیان كە ترسی لە خۆى یان كۆرپەكەى هەبێت، یان ئافرەتی شیردەر كە ترسی لە خۆى یان كۆرپەكەى هەبێت بەرۆژوگرتن، هەروەها كەسێك پێویستى بە رۆژونەگرتن هەبێت بۆ رزگار كردنى كەسێك لە مردن، وەكو ئەوەى كەسێك خەریكە لە ئاودا دەخنكێت، یان كەسێك لەشوێنێكدا گیرى خواردوە ولەچواردەوریدا ئاگر هەیە و پێویستى بە كەسێكە بۆ دەربازكردنى ئەوا لەم كاتەدا بۆى هەیە رۆژوەكەى بشكێنێت و رزگارى بكـات، هەروەها ئەگەر مرۆڤ پێویستى بە رۆژو نەگرتن هەبوو بۆ بەهێز بوون بۆ جیهاد لە پێناوى خوادا، ئەوا ئەمانەى كەباس كران لە هۆكارو عوزرە حەڵاڵەكانن بۆ رۆژو نەگرتن یان شكاندن، چونكە پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  لە غەزاى فەتحدا بە هاوەڵانى فەرموو: (( إنكم لاقوا العدو غداً، والفطر أقوى لكم فأفطروا))(١)، واتە: ئێوە بە دوژمن دەگەن و رۆژونەگرتنیش بەهێزترە بۆتان كەواتە رۆژو مەگرن.

جا بۆیە ئەگەر هۆكارێكى حەڵاڵ و رێگەپێدراو هەبوو بۆ رۆژونەگرتن ئەوا كەسەكە لەسەرى نییە كە باقی رۆژەكە خۆى بگرێتەوە لە خواردن وخواردنەوە، بۆ نمونە ئەگەر كەسێك رۆژوەكەى شكاند لەبەر رزگاركردنى كەسێك لە مردن ئیتر دواى تەواوبونى روداوەكەش هەر دەتوانێت بخوات و بخواتەوە و پێویست ناكات خۆى بگرێتەوە، چونكە ئەو بەهۆى عوزرێكى حەڵاڵەوە رۆژوەكەى شكاندووە ئەوا خۆگرتنەوەى لەسەر نییە چونكە حورمەتى رۆژەكە بە هۆكارە حەڵاڵەكە لاچووە.

هەربۆیە بە وتەى پەسەند لەم باسە دەڵێین:  ئەگەر نەخۆش لە رۆژدا چاك بوویەوە بەڵام بەرۆژو نەبوو ئەوا پێویست ناكات خۆى بگرێتەوە، ئەگەر رێبوار لەرۆژدا گەڕایەوەو بەرۆژو نەبوو پێویست ناكات خۆى بگرێتەوە، ئەگەر حەیزدارێك لەڕۆژدا پاك بوویەوە پێویست ناكات خۆى بگرێتەوە، چونكە هەموو ئەوانە بەهۆى هۆكار و عوزرێكى شەرعى رێگەپێدراوەوە بەرۆژو نەبوونە، كەوابوو بۆ ئەوان ئەو رۆژە حورمەتى رۆژوى نییە، لەبەر ئەوەى شەرع بەحەڵاڵی داناوە بۆیان بەرۆژو نەبن بۆیە نابێت خۆیان بگرنەوە، بە پێچەوانەى ئەوەى كە ئەگەر هاتنى مانگى رەمەزان لە كاتى رۆژدا سابت بوو وەزانرا ئەوا خۆگرتنەوە واجب دەبێت و جیاوازیەكەش دیارە لەنێوانیاندا، چونكە ئەگەر سەلمێنرا لەكاتى رۆژدا كە رەمەزانە ئەوا خۆگرتنەوەش واجب دەبێت لەسەریان، بەڵام پێش سەلماندنى عوزرى نەزانینیان هەیە.

هەربۆیە ئەگەر زانیان ئەم رۆژە رەمەزانە ئەوا خۆگرتنەوە لەسەریانە، بەڵام ئەو خەڵكانەى پێشو كە ئاماژەمان پێكرد ئەوا بەرۆژو نەبوون حەڵاڵ كراوە بۆیان لەگەڵ ئەوەى كە دەزانن رەمەزانیشە، بۆیە جیاوازیەكەى نێوانیان دیارە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -