حوکمی کەسێک لە یەکەم شەوی ڕەمەزان خەوت و پارشێو خەربەری نەبۆوە و نیەتی نەهێنا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک لە یەکەم شەوی ڕەمەزان خەوت و پارشێو خەربەری نەبۆوە و نیەتی نەهێنا
پرسیار:

پیاوێك لە یەكەم شەوى رەمەزاندا خەوت پێش ئەوەى دەربكەوێك كە رەمەزانە، و نیەتى رۆژوى نەهێنا و دواى دەرچوونى فەجر ئینجا زانى كە ڕەمەزانە جا ئایا چی بكــات لەم حاڵەتەدا؟ ئایا ئەو رۆژە بە قەزا بگێڕێتەوە؟ 

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەم پیاوەى كە یەكەم شەوى رەمەزان پێش ئەوەى دەربكەوێت كە رەمەزانە خەوت و نیەتى رۆژوى نەهێنا، پاشان كەهەستا دواى دەرچوونى فەجر زانى كە رەمەزانە ئەوا دەبێت ئەو رۆژە هیچ نەخوات و نەخواتەوە واتە خۆى بگرێتەوە و قەزایشی لەسەرە لەسەر بۆچونى زۆرینەى زانایان

ئەم پیاوەى كە یەكەم شەوى رەمەزان پێش ئەوەى دەربكەوێت كە رەمەزانە خەوت و نیەتى رۆژوى نەهێنا، پاشان كەهەستا دواى دەرچوونى فەجر زانى كە رەمەزانە ئەوا دەبێت ئەو رۆژە هیچ نەخوات و نەخواتەوە واتە خۆى بگرێتەوە و قەزایشی لەسەرە لەسەر بۆچونى زۆرینەى زانایان، وە ئەوەى من بیزانم هیچ زانایەك پێچەوانەى ئەمەى نەگوتوە جگە لە شێخى ئیسلام ابن تیمیە – رحمە الله - نەبێت كە دەڵێت: نیەت بە شوێن زانینەوەیە و ئەم كەسە نەیزانیوە، بۆیە عوزرى هەیە، وە ئەم كەسە وازى لە نیەت نەهێناوە لەپاش ئەوەى كە بیزانێت، بەڵكو نەزان بووە وە نەزانیش عوزرى هەیە، بۆیە كە زانى دواى ئەوە رۆژو بگرێت ئەوا رۆژوەكەى تەواوە و قەزاى لەسەر نییە لەسەر ئەم بۆچونە.
بەڵام زۆرینەى زانایان دەڵێن رۆژوەكەى دەگرێت و قەزایشی لەسەرە و دەڵێن چونكە بەشێك لەشەوى لەدەست چووە بەبێ نیەت.

وە ئەوەى من دەیبنیم ئەوەیە كەبۆ احتیات باشتر وایە قەزاى ئەو رۆژە بكـــاتەوە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -