حوکمی ڕۆژوو گرتن بۆ کەسانی نەخۆش: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ڕۆژوو گرتن بۆ کەسانی نەخۆش
پرسیار:

ئافرەتێك جەڵتە لێیداوە و پزیشكەكان رێگرى لێ دەكەن لەوەى رۆژو بگرێت ئایا حوكمى چییە؟ 

خواى گەورە دەفەرموێت: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدىً لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ) (البقرة:185).

واتە: مانگى ڕەمەزان ئەو مانگەى كە خواى پەروەردگار تێیدا و لە شەوى قەدردا دابەزاندى قورئانى دەستپێكردووە ، بۆ ئەوەى ڕێنماییكارى خەڵك بێت بۆ هەق و ڕەوایى ، و ڕونترین بەڵگەی تێیدایە لەسەر هیدایەتى خواى پەروەردگار ، و لەسەر جیاوازى نێوان هەق و ناهەق . جا هەر بۆیە هەركامتان گەیشتە ئەو مانگە و تەندروست و لەسەفەردا نەبوو ، با ڕۆژەكەى بەڕۆژوو بێت . و ڕێگەش دراوە بە نەخۆش و موسافیر كە ڕۆژوو نەگرن ، و پاشان ئەو ڕۆژانەى كە نەیانگرتووە بە ئەژمارەى ئەو ڕۆژانە قەزا بكەنەوە . خواى بەرز و بڵند و پایەبەرز ئاسانكارى بۆ دەوێن لەشەریعەتەكانیدا ، و مەشەقەت و ناڕەحەتى بۆ ناوێن ، و دەیەوەێ ڕۆژووى ئەو مانگە هەر هەمووى بگرن ، و ڕۆژووەكەتان تەواو بكەن بەگەورە ڕاگرتنى خواى پەروەردگار لە جەژنى ڕەمەزاندا ، وە بۆ ئەوەى بە گەورە و مەزنى ڕابگرن لەسەر هیدایەتى ئەو بۆ ئێوە ، وە بۆ ئەوەى شوكرانەى بكەن لەسەر ئەو نیعمەتانەى كە پێى بەخشیون لە هیدایەتدان و سەركەوتن و كارئاسانى.
جا بۆیە ئەگەر مرۆڤ نەخۆش بوو بەشێوەیەك كە ئومێدى چاكبونەوەى نەبوو ئەوا لەبرى هەر رۆژێك خواردنى هەژارێك دەدات، وە چۆنێتى خواردن پێدانەكەش ئەوەیە كە برنجیان بەسەردا دابەش بكرێت، وە باشتر وایە پێخۆرێكیشی لەگەڵ بدرێت وەكو گۆشت یان شتی تر، یاخود بانگى هەژاران بكات بۆ خواردنى ژەمێك، ئا ئەمە حوكمى نەخۆشێكە كە ئومێدى چاكبونەوەى نەبێت، جا ئەو ئافرەتەى كە پرسیاركەرەكە باسی كرد كە تووش بووە بەو جۆرە نەخۆشیەوە ئەوا لەسەریەتى لەبرى هەر رۆژێك خواردنى هەژارێك بدات.
 

کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -