ئادابەکانی ڕۆژوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانی ڕۆژوو
پرسیار:

ئادابەكانى رۆژو چیـن؟

یەكێك لە ئادابەكانى رۆژو بریتیە لە پەیوەست بوون بە تەقواى خواوە كە كردنى فەرمان پێكراوەكانە و نەكردن ووازهێنانە لە حەرامكراوەكان، وەكو ئایەتى: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) (البقرة:183) واتە: ئەى ئەوانەى باوەڕتان بەخواى پەروەردگار و پەیامبەرەكەى  ـ ـ  هێناوە ، و بەڕاستتان زانیون ، و كارتان بەشەرعەكەى كردوە ، خواى پەروەردگار ڕۆژوى لەسەر فەرزكردون ، وەكو چۆن لەسەر ئوممەتانى پێش ئێوەشى فەرزى كردبوو ، بەڵكو تەقواى خواى پەروەردگار بكەن و پارێزكاربن ، بەوەى كە پارێزەرێك بخەنە نێوان خۆتان و سەرپێچیەكانەوە ، ئەوەش بەگوێڕایەڵى وعیبادەتكردنى خواى شكۆمەند بەتاك و بەتەنهایى .
وە پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  فەرموویەتى: (( من لم يدع قول الزور والعمل به والجهل فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه))(1) واتە: ئەوەى واز لە قسەو وشەى نەشیاو و ناشایستە وتاوان ونەزانین نەهێنێت ئەوا خواى گەورە پێویستى بەوە نییە كە ئەو كەسە واز لە خواردن و خواردنەوەكەى بهێنێت.
وە لە ئادابی رۆژو ئەوەیە كە زۆر خێر و صەدەقە و چاكە بكرێت بەرانبەر بە خەڵك، بەتایبەت لە رەمەزاندا، چونكە پێغەمبەرى خوا
 ـ ـ  زۆر بەخشندە و دەستكراوە بوو بەتایبەت لە رەمەزاندا زۆرتر دەستكراوەو بەخشندەدەبوو كاتێك كە جبریل دەهات بۆ لاى و قورئانى پێ دەخوێندەوە(2).
هەروەها لە ئادابەكانى تر وەكو دووركەوتنەوە لەو شتانەى كە خوا لەسەرى حەرام كردووە وەكو درۆ و جنێو وقسەوتن بەخەڵكى وغەش وناپاكى و نەزەرى حەرام و چێژوەرگرتن لە شتى حەرام و جگە لەوانەش لە حەرامكراوەكان كە واجبە لەسەر رۆژوەوان و جگە لەویش كە دووربكەونەوە لێیان بەڵام رۆژوەوان لە پێشترە.
هەروەها لە ئادابەكانى ترى رۆژو ئەوەیە كە پارشێو بكرێت و دواش بخرێت لەبەر فەرموودەى:
(( تسحروا فإن في السحور بركة))(3). واتە: پارشێو بكەن چونكە لە پارشێودا خێر وبەرەكەت هەیە.

وە لەئادابەكانى ترى رۆژو ئەوەیە كە بەربانگ بە خورماى تەڕ بكاتەوە ئەگەر نەبوو ئەوا بە خورماى وشك و ئەگەریش نەبوو ئەوا بە ئــاو، وە پەلە بكات بۆ رۆژو شكاندن هەركاتێك دڵنیابوو كە خۆرئاوابووە، یان زۆرینەى گومانى وابوو كە خۆرئاوابووە، لەبەر فەرموودەى: (( لا يزال الناس بخير ما عجلوا الفطر ...))(4) واتە: بەردەوام خەڵكى لە خێردان مادام پەلە دەكەن بۆ بەربانگ كردنەوە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -


(1) تقدم تخريجه .
(2) أخرجه البخاري: كتاب الصوم/ باب أجود ما كان النبي يكون في رمضان (1902).
(3) أخرجه البخاري: كتاب الصوم/ باب بركة السحور ... (1932). ومسلم : كتاب الصيام/ باب فضل السحور ... (1095).
(4) أخرجه البخاري: كتاب الصوم/ باب تعجيل الإفطار (1957). ومسلم : كتاب الصيام/ باب فضل السحور... (1098).

سەردان: ١,٤٩٨ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو