کەسێک لە فڕۆکەخانە ڕۆژوى شکاند و پاشان سوارى تەیارە بوو خۆری بینى : ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک لە فڕۆکەخانە ڕۆژوى شکاند و پاشان سوارى تەیارە بوو خۆری بینى
پرسیار:

كەسێكى بەرۆژو خۆرى بەسەردا ئاوابوو وە بانگى مەغریبـی داو ئەو هێشتا لە خاكى فڕۆكەخانەدا بوو، وەبەربانگى كردەوە و دواى ئەوەى سوارى فرۆكەكە بوون وبەرزبوونەوە خۆرى بینى جا ئایا دیسان خۆى بگرێتەوە لەخواردن وخواردنەوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

وەڵاممان بۆ ئەو كەسە ئەوەیە كە پێویست ناكات خۆى بگرێتەوە لەخواردن وخواردنەوە، چونكە كاتى رۆژوشكاندن هات و ئەوان لەخاكى فرۆكەخانەدابوون ولەسەر زەوى خۆرئاوابووە واتە لەشوێنێكدا بوون كە خۆرى لێ ئاوابوو

وەڵاممان بۆ ئەو كەسە ئەوەیە كە پێویست ناكات خۆى بگرێتەوە لەخواردن وخواردنەوە، چونكە كاتى رۆژوشكاندن هات و ئەوان لەخاكى فرۆكەخانەدابوون ولەسەر زەوى خۆرئاوابووە واتە لەشوێنێكدا بوون كە خۆرى لێ ئاوابوو، وە پێغەمبەرى خوایش  ـ ـ  فەرموویەتى: (( إذا أقبل الليل من هاهنا وأدبر النهار من هاهنا وغربت الشمس فقد أفطر الصائم))(1) واتە: ئەگەر شەو لێرەوە داهات و رۆژیش لێرەوە پشتى هەڵكرد و خۆرئاوابوو ئەوا رۆژوەوان رۆژوەكەى دەشكێنێت. جا بۆیە ئەو كەسە رۆژوەكەى شكاند كە خۆرى لێ ئاوابوو لە خاكى فرۆكەخانەدا ئەوا رۆژەكەى ئەو كەسە تەواوبووە وە ئەگەر رۆژەكەشی تەواوبێت ئەوا پێویست بەخۆگرتنەوە ناكات.
ئەوەش لەبەر ئەوەى رۆژوشكاندنەكەى پشتبەستووە بەبەڵگەیەكى شەرعى سەلمێنراو بۆیە ناتوانرێت پابەند بكرێت بە خۆگرتنەوە مەگەر بەبەڵگەیەكى شەرعى سەلمێنراو نەبێت (كە نییە).

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -


([1]) أخرجه البخاري: كتاب الصوم/ باب الصوم في السفر والإفطار (1941).