زيكر و دوعاى كاتی ڕۆژوو شکاندن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زيكر و دوعاى كاتی ڕۆژوو شکاندن
پرسیار:

ئایا هیچ دوعایەك هاتووە لەكاتى بەربانگ كردندا بووترێت؟ وە ئایا رۆژوەوان بڕگەكانى بانگ لەدواى بانگبێژ بڵێتەوە یان سەرقاڵى خواردن وبەربانگ كردنەوە بێت؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

دوعاو پاڕانەوە لەكاتى بەربانگدا كاتى گیرابوونى دوعایە، چونكە لە كۆتایی عیبادەتەوەیە، وەلەبەر ئەوەى مرۆڤ زۆر دەروون لاواز دەبێت لەكاتى بەربانگدا و هەركاتێكیش مرۆڤ دەروون لاواز بێت و دڵ ناسۆر و پێویست بێت ئەوا نزیكترە بۆ وەڵامدانەوە لەلایەن خواى گەورەوە.

دوعاو پاڕانەوە لەكاتى بەربانگدا كاتى گیرابوونى دوعایە، چونكە لە كۆتایی عیبادەتەوەیە، وەلەبەر ئەوەى مرۆڤ زۆر دەروون لاواز دەبێت لەكاتى بەربانگدا و هەركاتێكیش مرۆڤ دەروون لاواز بێت و دڵ ناسۆر و پێویست بێت ئەوا نزیكترە بۆ وەڵامدانەوە لەلایەن خواى گەورەوە.
وە هەندێك دوعا هاتووە وەكو: اللهم لك صمت وعلى رزقك أفطرت .
یان ئەوەى كە پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  لەكاتى بەربانگدا فەرمووى: (( ذهب الظمأ، وابتلت العروق وثبت الأجر إن شاء الله))(1).

جا ئەم دوو فەرموودەیە هەرچەندە لاوازیەكیان تێدایە بەڵام هەندێ لە ئەهلى عیلم بە (حسن)یان داناوە، بەهەرحاڵ ئەگەر بەوە دوعات كرد یان هەرشتێك كەبەدڵتدا دێت لەو كاتەدا بیڵێیت ئەوا كاتى گیرابوونى دوعایە.
هەروەها وەڵامدانەوەى بانگبێژیش لەكاتى بەربانگ كردندا ئەوا دیسان مەشروع ورێگەپێدراوە لەبەر فەرموودەى: (( إذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول))(2) واتە: ئەگەر بانگبێژتان بیست ئەوا بڕگەكان لەدوایەوە بڵێنەوە وەكو ئەوەى دەیڵێت. جا ئەم فەرموودەیەش هەموو حاڵەتەكان دەگرێتەوە مەگەر بەڵگەیەك هەبێت لەسەر جیاكردنەوە و دەركردنى حاڵەتێك.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -


(1)أخرجه أبو داود : كتاب الصيام/ باب القول عند الإفطار (2357).
(2) أخرجه مسلم : كتاب الصيام / باب استحباب صوم ستة أيام من شوال (1164).

سەردان: ٢,٧٩٨ بەش: بەربانگ