حوکمی ڕۆژوو شکاندن تەنها بەنیەت و بەبێ خواردن و خواردنەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ڕۆژوو شکاندن تەنها بەنیەت و بەبێ خواردن و خواردنەوە
پرسیار:

نیەتى رۆژو شكاندن بەبێ خواردن وخواردنەوە ئایا رۆژوى پێ دەشكێت؟

ئاشكرایە كە ڕۆژو كۆكەرەوەى نێـوان نیەت و تەرك كردنە، جا مرۆڤ بەنیەتەكەى دەیەوێت لە خوا نزیك بكەوێتەوە بەهۆى تەرك كردنى ئەو شتانەى رۆژو دەشكێنن، وە ئەگەر خۆى یەكلاكردەوە بۆ شكاندنى رۆژوەكە ئەوا دەشكێت وبەتاڵ دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەوە لە رەمەزاندا بوو ئەوا دەبێت خۆى بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە هەتا خۆر ئاوا دەبێت، چونكە هەركەسێك رۆژو بشكێنێت لە رەمەزاندا بەبێ عوزر دەبێت خۆى بگرێتەوەو قەزایشی بكاتەوە. 
بەڵام ئەگەر نیەتەكەى یەكلا نەكردەوەو دودڵ بوو ئەوا ڕاجیاوازى لەسەرە لەنێوان زانایاندا:

هەیانە دەڵێت: رۆژوەكەى بەتاڵە چونكە دوودڵ بوون پێچەوانەى عەزم وخۆیەكلاكردنەوەیە.
وە هەشیانە دەڵێــت: رۆژوەكەى بەتاڵ نابێتەوە، چونكە لە بنچینەدا مانەوەى نیەتە هەتا خۆى یەكلادەكاتەوە بە تەواوەتى. وە بەلاى منیشەوە ئەمەیان تەواوە لەبەر بەهێزیەكەى. والله أعلم.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

سەردان: ٢,٧٦٨ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو