ئایا حوكمی لە پێ كردنی پێڵاوی ژێربەرز چیە؟ ‏: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی لە پێ كردنی پێڵاوی ژێربەرز چیە؟ ‏
پرسیار:

ئایا حوكمی لە پێ كردنی پێڵاوی ژێربەرز چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
كەمترین ونزمترین حاڵەتی ئەوەیە كە مەكروهە، چونكە پەنكوێركردنی تێدایە بەشێوەیەك كە ئافرەت بەرز دەردەكەوێت لەكاتێكدا خۆی وانیە، وەهەروەها مەترسی كەوتنی ئافرەتەكەی لێ دەكرێت، سێیەمیش زەرەروزیانی تەندروستی هەیە وەكو پزیشكەكان ئاماژەیان بۆكردووە.
الشیخ عبدالعزیز بن باز

سەردان: ٢,٧٤٦ بەش: ئافرەتان